وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

شەپۆلێکی بەفر و باران پارچەکانی کوردستانی گرتەوە

لەلایەن رووداو 7/12/2017
زۆرترین بەفر بارین لە شارۆچكەی حاجی ئۆمەران بووە

رووداو - هەولێر 

شەپۆلێکی بەفروباران چەند ناوچەیەکی باشوور، باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە و پلەکانی گەرماش بەو هۆیەوە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دابەزین.


لە یەكەم بەفر بارینی وەرزی زستانی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان، زۆرترین بەفر بارین لە شارۆچكەی حاجی ئۆمەران بووە كە 16سم بووە ‌و لە سلێمانیش زۆرترین باران باریووە كە كۆی گەشتی دەكاتە 111ملیم.

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە باران ‌و سەرمایەی رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە لە چەندین ناوچەیەکی كوردستان ‌و زنجیرە چیاكان بەفر باریووە.

گوتیشی "زۆرترین بەفر لەشارۆچكەی حاجی ئۆمەران باریووە كە 16 سانتیمەترە بووە دوای ئەوە لە شارۆچكەی شێروان مەزن 10سانتیمەتر ‌و لە دەوروبەری قەزای ئامێدیش 7سانتیمەتر ‌و لە سمیلانیش 3سانتیمەر بەفر باریووە، ئەمە جگەلە زنجیرە چیاكان كە بەشێوەیەكی گشتی بەفر بارین هەبووە".

لەبارەی كۆی باران بارینی ئەمساڵیش، بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان گوتی "زۆرترین باران بارینی ئەمساڵ لە سلێمانی بووە، كە كۆی گشتی 111ملیم باریووە، لە هەڵەبجە 63.8ملیم ‌و لە هەولێر 53.8ملیم ‌و لە دهۆك 46.2 ‌و كەركووكیش9.7 ملیم باران باریووە".

هاوکات ئەو شەپۆلە بەفربارینە زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیشی گرتووەتەوە بەتایبەت لە ورمێ و کرماشان و سنە بەفرباریووە و پلەکانی گەرما دابەزیوون لە هەندێک ناوچەی رۆژهەڵاتی کوردستان 50 سانتیمەتر بەفرباریووە، لە کرماشان لە ئەنجامی بەفر و باران ئەو کەسانەی خانووەکانیان بەهۆی بوومەلەرزەوە رووخاون و لەنێو خێوەتدا دەژین رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بوونەتەوە و داوادەکەن حکومەت بەهانایانەوە بچێت.

لە باکووری کوردستانیش بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە، رێگای 618 گوند داخرا. 

ناوچەی فڕۆکەخانەی ئەرزەڕۆمیش بە تۆمارکردنی 19.1 پلە لەژێر سفری سیلیزی، بوو بە ساردترین ناوچە لە تورکیا و باکووری کوردستان. 

پلەکانی گەرما بەگشتی دابەزین و لە دەریاچەی ئەردەخان 15، لە قەرس 14.7 و لە ئەرزەڕۆم 11، لە ئەردەخان 10.8، لە ئەرزینگان 8.9 لە مووش 6.6 و لە ئاگری پێنج پلەی ژێر سفری سیلیزی تۆمارکراون.  

هەروەها بارینی بەفر پڕۆسەی خوێندنی لە چەند ناوچەیەکی باکووری کوردستان راگرت، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە ناوەندی شاری بەدلیس و گوندەکانی دەوروبەری لە باکووری کوردستان، پڕۆسەی خوێندنی قۆناخەکانی سەرەتایی و ناوەندی راگیرا و کرایە پشوو. 


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 



ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون دوێنێ کاژێر 11:36 |

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون

دەنگۆی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکە بڵاوبووەتەوە زۆرتر
لە هەجین سێ هەزار خانوو رووخێنراون دوێنێ کاژێر 11:18 |

لە هەجین سێ هەزار خانوو رووخێنراون

هەسەدە: دۆسیەی دیلە کوردەکان، یەکێکە لە دۆسیە زۆرتر
0.453 seconds