وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لە کەرکووک بە بیکەیسی و نارنجۆک هێرشکرایە سەر دژەتیرۆری عێراق

لەلایەن راوچی حەسەن 7/12/2017
ڤیدیۆی شەڕەکەی کەرکووک 7-12-2017

رووداو - کەرکووک

لە نزیک بارەگای حیزبی شیوعی لە کەرکووک دەنگی تەقە بیستراوە و شەڕێکی سەخت روویداوە، بەگوتەی شایەتحاڵێک بۆ رووداو "شەڕەکە نزیکەی 45 خولەکی خایاندووە و چەند ماڵێک لە ناوچەکە زیانیان پێگەیشتووە". 


گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووکیش دەڵێت "چەند کەسێکی نەناسراو بە نارنجۆک و بیکەیسی هێرشیان کردووەتەسەر مەفرەزەکانی دژەتیرۆری عێراق".

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆی کە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە دەنگی تەقە لە گەڕەکێکی کەرکووک دەبیسترێت و ئەو شایەتحاڵەش پشتڕاستی کردەوە کە " لە شەڕەکەدا ئاڕ پی جی، دۆشکە و بیکەیسی و کڵاشینکۆف بەکارهێنراون". 

ئەو شایەتحاڵە دەشڵێت "کاژێر 9:30 خولەک شەڕەکە روویدا، دوای 45 خولەک شەڕەکە کۆتاییهاتووە".

ئەفراسیاو کامیل وەیسی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند "لە چوار ریانی مەنتوجات چەند کەسێکی نەناسراو بە نارنجۆک و بیکەیسییەوە هێرشیانکردووەتە سەر کاروانیکی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە".

بەپێی زانیارییەکانی رووداو تەقەکە لەنزیک بازاڕی ناوەندنی کەرکووک بووە کە دەکەوێت نێوان هەردوو گەڕەکەی رەحیماوا و ئەڵماس، لە شەڕەکەشدا بارەگای فەوجی سەڵاحەدین -ی سەر بە دژەتیرۆری عێراق کراوەتە ئامانج.

رۆژی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیان کۆنترۆڵکرد. 

لە دوای کۆنترۆڵکردنی کەرکووک لەلایەن هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی، چەند جارێک شەڕ و پێکدادان لەنێو شاری کەرکووک روویداوە.

کۆمێنتەکان

 
Aso | 8/12/2017
ئه و دوخه ى ئه مرو كوردستانى تيدايه دوخيكى وه ستاوه ، دوخى نه به رگرى و نه ريكه وتنى يه كلايكه ره وه يه . ئه وه ى به غدا له كاتى به ركرى و به ريگه ى توندوتيژى و به ره نگاربوونه وه بوى نه ده كرا، ئيستا له دوخيكى راوه ستاوه به ئاسانى و نهينى ، به ئارامى بوى ده چيته سه ر، له پروسه ى ته عريبه وه بگره تا به هه راج بردنى سه روه ت و سامانى كوردستان . ئينجا ئابلوقه دان و سووتاندنى مالى كوردان له ولاوه ؟ كاتى به رگرى ، حكومه ت و تاكى عراقيش به ترسه وه باسى كوردستان و دوخى شاره كانيان ده كرد، به غدا داواى گفتوگوى ده كرد ، هيچيان بو نه ده چوه سه ر، چونكه كورد هيز بوو، وه ك هيزيكى توقينه ر و ته ميكه ر توله سينه ر ده رده كه وت . جا چ هيزى ده ره وه و چ هيزى ريكخستنه ( نهينيه كانى ) شار . به لام له دوخى وه ستاوى ئه مرودا و له ژير چه ترى به لين و دانووستانى درو و پيچ و په نا، وه به رچاوى هيزه نيوده وله تيه كانيشه وه و له ژير چاو يرى ئه وانيشدا ، كوردستان ته عريب و لاوازتر ده كريت . ئه وه جوريكه له ياريكردن به كات ، بو دوورخستنه وه ى كورد له به رگرى و كاردانه وه . بو هيشتنه وه ى كورد بى كارتى فشار. به ماناى جاران كورد زياتر هه ستى به كوردستانى بوونى كه ركوك و نيشتمانه كه ى خوى ده كرد ، به لام ئه مرو له گه ل ئه وه ش كه وولاته كه مان داگير كراوه ، تاوانباريش كراوين به تاوانى جيابوونه وه ، ئيمه له سه ر خاكى خومان به سيپاراتيست ناومان ده به ن " كورد ئه بيت چالاكيه كانى له ئاستى هيزيكى بى لايه ن و نهينى ده ست پيبكاته وه ، هيزيكى ده ست وه شين و توقينه ر، كه هيچ لايه نيك خوى نه كات به ساحيبى، ئه و كاته داگيركه رانى كوردستان تيده گه ن كه مانه وه له سه ر خاكى كوردستان پيكنيكى به هار نى يه

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (4)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (1)
معتصم شوانی | 10/07/2018 06:30:40 م
ئه‌زانن ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئێوه‌ ڕوون نییه‌؟
Danar | 17/07/2018 07:11:34 م
کەی کەم ئەندام دابەش دەکرێت
 دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان راگەیێندرا
| 9/7/2018 | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 03:15:00 م
بە قوربانی هەموو پێشمەرگەکان بم
شیخ محمد امین | 17/07/2018 04:59:57 م
ئه ی پیشمه رگه ، که ی بو حه شدی شه عبی چول ده که ن؟ ولله حه یفم دیتی و دلم ده تاویته وه بو شه هیدانی ئه م شه ره و خه لک ده بی لیپرسینه وه ی توند له...
ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە بە پاڵپشتی هاوپەیمانان لە قەرەچووخ کۆتاییهات
| 17/7/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت 18/7/2018 |

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت

دەرمانسازەکە پێشتر تەزویرچییەکی دەرمانی بۆ زۆرتر
تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن 17/7/2018 |

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ناڕاستەوخۆ زیانی بۆ زۆرتر
حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  15/7/2018 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
1.812 seconds