وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

چاندنی گەنم بەهۆی پێنەدانی پارەی جووتیاران کەمدەکات

لەلایەن جەمال ئەحمەد جەمیل 7/12/2017
کەشوهەوای ئەمساڵ بۆ چاندنی گەنم لەبارە

 رووداو - سلێمانی 

وەرزی چاندنی گەنم لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و جووتیارانیش دەڵێن کەشوهەوای باراناوی ئەمساڵ، لەبارە بۆ چاندنی ئەو بەرهەمە. هەرچەندە بەپێی پێشبینییەکانی بەرپرسانی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان: ئەمساڵ زەوییەکی کەمتر لەلایەن جووتیارانەوە بە گەنم دەچێندرێت.

دواى ئەوەى بارانى پاییزى ئەمساڵ پەڵەی دا، کەشوهەوا بەلاى ستارە رەمەزان گونجاوبوو بۆ ئەوەی جارێکی دیکە زەوییەکەی بەگەنم بچێنێت، ستار گەشبینە بەوەى بەرهەمى ئەمساڵى لەچاو ساڵانى رابردوو، بەپیت و بەرەکەتتر بێت.  

ستار رەمەزان، جووتیارە و دەڵێ "ئەو جۆرە تۆوانە دادەچێنین، کە بەرهەمى هەیە و رێژەى یەک و بیست بۆ یەک و سى دەهێنێتەوە. ئەمە تۆوێکى باشە بۆ وڵاتەکەمان و بۆ خۆشمان سوودى هەیە. ئێستا دەبینن خەڵکێکى زۆر تۆوى باشى کردووە، بۆ ئەوەى بەرهەمى باشی هەبێت و بۆ بووژانەوەى ئابوورى وڵاتەکەمان بەسوود بێت".

سیروان، ئەمساڵ هەموو زەوییەکانى بەگەنم داچاندووە، وەکو خۆى دەڵێ، دەیەوێ پشت بەخۆى ببەستێ بۆ خۆژیێنى، لەو رێگەیەشەوە هەنگاو بۆ ئەوە دەنێت، هەرهیچ نەبێت بەردێک بخاتە سەربەردێک بۆ سەربەخۆیى ئابوورى هەرێمى کوردستان.

سیروان عەبدولوەهاب، جووتیار دەڵێ "ساڵ بۆ ساڵ ئێمە جووتى زیاتر دەکەین، بۆ ئەوەى وڵاتەکەمان پێویستى بەهیچ دراوسێیەک نەبێت، بۆ ئەوەش پشت بەخۆمان ببەستین".  

بەپێى پێشبیینییەکانى بەڕێوەبەرایەتیی کشتووکاڵى سلێمانى، چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ ئاستى چاندنى گەنم دابەزین بەخۆیەوە ببینێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا پێیانوایە هیچ کاریگەرى لەسەر کەمبوونەوەى پێدوایستى ناوخۆ نابێت.

شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەرى گشتیی کشتووکاڵى سلێمانى دەڵێ "بۆ ئەمساڵ ئەوەى چاوەڕوانکراوە، نزیکەى 50 بۆ 60 هەزار دۆنم چاندنى گەنم کەم دەکات، هۆکارەکەى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە جووتیاران پارەیان لەلاى وەزارەتى بازرگانى حکومەتى عێراق ماوە، بەرامبەر بەو گەنمەى رادەستی سایلۆکانیان کردووە، کە پارەیان وەرنەگرتووە، ئەوەش نائومێدیى دروستکردووە".   

بەپێى ئامارى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکومەتى هەرێمى کوردستان: خاکى هەرێمى کوردستان 18 ملیۆن دۆنم زەوییە. شەش ملیۆن و 143 هەزار دۆنمى بۆ کشتووکاڵ گونجاوە. 2.5  بۆ سێ ملیۆن دۆنمى دەکرێت بە گەنم. لە ساڵى 2016ـدا رێژەی 70%ـی گەنم لەجووتیاران وەرگیرا و بەرهەمى وەرگیراو 888 هەزار تۆن گەنم بوو، ئەوەش لەکاتێکدایە پێویستى ناوخۆ 700 هەزار تۆن گەنمە.


پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 16/12/2017 11:09:20 م
Dastxosh
بكرحاجى محمد | 17/12/2017 08:10:31 ص
وةك هاو ولاتيةكى دةربةنديخان زورزور دةستخوشيمان بوكاك رةنج سةنكاوى وسةتةلايتى رووداو هةية,دةستانخوش ونمونةتان زوربيت.
قۆناخی یەکەمی هاوکارییەکانی کەمپەینی رووداوی دەربەندیخان
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (2)
اوات | 17/12/2017 07:11:15 ص
ئه گه ر.........روژى ئالام دابگرى چى. ......... له روژى دوايى ده كه ى ئه گه ر.........سه وزى ئالام بسوتينى چى. ........... له سه وزى ره زوباخم ده...
ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە
| 7 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سكفان خالد | 16/12/2017 07:22:39 ص
موجه ي خانه نشينكان كي دابش دكرئ
صلاح | 16/12/2017 01:41:02 م
مانگی 3ی خانه‌نشین چووه‌ هین .
 خشتەی مووچەی مانگی نۆی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیێندرا
| دوێنێ کاژێر 09:20 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

عەلی حەمەساڵح: بەشێوەیەکی رێکخراو گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکان دەکرێت 1 کاژێر لەمەوبەر |

عەلی حەمەساڵح: بەشێوەیەکی رێکخراو گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکان دەکرێت

"لە 2018 مووچە بەرەو کەمبوونەوە و نەمان دەڕوات" زۆرتر
 وەزیری گواستنەوە و گەیاندن: ناردنی ئەفسەران بۆ فڕۆکەخانەکان تەنیا دەنگۆیە 2 کاژێر لەمەو بەر |

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن: ناردنی ئەفسەران بۆ فڕۆکەخانەکان تەنیا دەنگۆیە

"حکومەتی عێراق 29 ملیۆن دۆلاری فڕۆکەخانەکانمان زۆرتر
0.203 seconds