وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

حکومەت داخستنی فڕۆکەخانەکان وەک سزادانی هاونیشتمانییان دەناسێنێت

لەلایەن نوێنەر فاتيح 7/12/2017
مەولوود باوەموراد: بە بەغدامان گوتووە چاودێری و سەرپەرشتیی فڕۆکەخانەکان بکات
رووداو - هەولێر

لەچوارچێوەی ئەو سزایانەی بەغدا بەسەر هەرێمی کوردستانیدا سەپاندن، فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی گەشتەکانییان قەدەخەکراون، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێ ئەگەر بەغدا دەیەوێ کێشەکە چارەسەر بکات، با وەکو خۆی داوای کردووە سەرپەرشتی و چاودێری فڕۆکەخانەکان بکات.

خەڵکی کوردستان بۆ ئەوەی گەشتی دەرەوەی وڵات بکەن، دەبێت بچن لە بەغداوە گەشتەکانییان بکەن، رێگەیەکی دوورتر و تێچوو ماندووبوونێکی زیاتر، جگە لەمەش دەگوترێت زۆرجار بە ئەنقەست تەگەرە بۆ هاونیشتیمانیانی کورد دروست دەکرێت، بۆیە خەڵك رێگای تورکییایان پێ باشترە..

ئەم قەدەخەکردنەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمی کوردستان، پێچەوانەی درووشمی سەرەکی رێکخراوی فڕۆکەوانی سڤیلی نێودەوڵەتییە، کە ناسراوە بە ئایکاو و، سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە و کاروباری گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە سەرانسەری جیهان رێکدەخات. درووشمی ساڵی 2015 بۆ 2018ـی رێکخراوەکە دەڵێت "پێکەوە کارکردن بۆ گەرەنتیکردنی جێنەهێشتنی هیچ وڵاتێک لە پشتی کاروانەکە".

هەروەها پەیماننامەی شیکاگۆ، کە لە 1944ـەوە رێساکانی هاتووچۆی ئاسمانیی لە جیهاندا رێکخستووە، جەخت لەوە دەکاتەوە "هەر دەوڵەتێک لەبەر هۆکاری سەربازی یان سەلامەتیی گشتی، دەتوانێت فڕینی فڕۆکە بە ئاسمانی ناوچەکەیدا سنووردار یان قەدەخە بکات"، بەڵام ئاسمانی کوردستان سەلامەتی گشتیی و سەربازیی پارێزراوە، بۆیە بڕیارەکەی بەغدا وەکو سزای سیاسی دەبیندرێت. 

هەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەوەی هەموو ئامادەییەکی دەربڕیوە بۆ ئەوەی هاوئاهەنگ بێت لەگەڵ بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان، بەڵام بەغدا وەڵام ناداتەوە.

مەولوود باوەموراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان دەڵێ "عێراق لە بڕیاری داخستنی هەردوو فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان تەنیا دوو وشەی باسکردووە: چاودێریکردن و سەرپەرشتیکردن، ئێمەش گوتوومانە ئامادەین، فەرموو چاودێری بکەن و سەرپەرشتی بکەن، بەڵام لە هەموو حاڵەتێکدا ئێمە نازانین بۆچی بەغدا ئاوڕ لەو بابەتە ناداتەوە".

حکومەتی هەرێمی کوردستان داخستنی فڕۆكەخانەكان وەک سزادانی هاونیشتمانییان دەناسێنێت، سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەت لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، گەشتكردن له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا، یان شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، تێچووی گەشت زیاد ده‌كات و كاتێكی زۆریش ده‌گرێت. دزەیی دەشپرسێت "بۆچی هاووڵاتییه‌كی به‌غدا، یان نه‌جه‌ف، یان به‌سرا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ شاره‌كه‌ی خۆی گەشتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات، به‌ڵام هاونیشتمانیێکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و مافه‌ی نییه‌؟".

هەرێمی کوردستان دوو فڕۆکەخانەی هەن. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هەروەها فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، کە لە ساڵی 2003 دەست بە دروستکردنی کرا و لە ساڵی 2005 کرایەوە.

بەهۆی سزاکانەوە، گەشتەکانی هەردوو فڕۆکەخانەکە کەمبوونەتەوە، بەجۆرێک ئەمڕۆ فڕۆکەخانەی هەولێر تەنیا 13 گەشتی نێوخۆیی تێدا ئەنجام دەدرێت، فڕۆکەخانەی سلێمانیش تەنیا شەش گەشتی تێدا ئەنجام دەدرێت. لەکاتێکدا ساڵی 2016 لە هەمان بەرواردا، تەنیا فڕۆکەخانەی هەولێر 33 گەشتی هەبووە بە هاتن و چوونەوە، کە 18 گەشتیان نێودەوڵەتی بوون. 

لە ساڵی 2016 بەگشتی 56 هەزار و 903 گەشتی ئاسمانی لە تەواوی فڕۆکەخانەی عێراق کراون، لەو ژمارەیە 18 هەزار و 978 گەشتیان پشکی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بوون، کە دەکاتە 33%ـی کۆی گەشتەکانی عێراق. لە ساڵی 2016، فڕۆکەخانەی هەولێر 13 هەزار و 889 گەشتی ئاسمانیی هەبووە، فڕۆکەخانەی سلێمانیش پێنج هەزار و 89 گەشتی ئاسمانیی هەبووە.


پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

 
نیشانەکردن : فڕۆکەخانە
1830 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

سید عبیداله رحمن | 15/10/2018 06:07:32 م
ده سخوش پارتی زور غه در خه یانه تی لیکراوه به لام له به رانبه ر خه لکی کوردستان و میژووی گه له که ی و ئازادیخوازانی جیهاندا سه ربه رز و سه رفیرازه و...
Rebwar | 15/10/2018 08:33:31 م
Dastxosh
سەفقەی سەرۆککۆمار
| 15/10/2018 | (4)
سید عبیداله رحمن | 15/10/2018 06:17:16 م
کاک "هیمن" ده سخوش به داخه وه راستی بو چوی "پیاو عیلاجی نه بی به حه لیفی دایکی ده لی خاله "!وادیاره کوردستان ده که ویته ده ستی جیلیکی نوی تاله بانی و...
پۆست شازدەی ئۆکتۆبەر
| 15/10/2018 | (1)
Rebwar | 15/10/2018 12:42:26 م
Dastxosh
Darbaz | 15/10/2018 04:36:05 م
هيچيان لة هيچيان باشتر نينه
ئەوجارە پارتی لوغمی چاندووە
| 15/10/2018 | (5)
حه مه ره سول | 06/10/2018 05:16:54 م
نوسينه نه كانت خوى قوتابخانه يه كه به راستى حسن علوي راستى فه رمووه كه وه سفى نوسينه كانتى كردوه وه وتوويه تى( لم يلد ولم يولد) منيش هاورام و ده...
کاوسێن | 15/10/2018 02:57:06 م
هیوادارم ئەم نوسینەی تۆ ببێتە سەرەتایەک بۆ نوسینەوەو ئاشکراکردنی ئەو بەسەر هاتانەی بەسەر کادیر وئەندامانی کۆمەڵەدا هات لەسەر جیاوازی بیروراو هەلوێستی...
كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان هه‌ڵوه‌شایەوە.. یان هه‌ڵیانوه‌شانده‌وه‌ ؟
| 5/10/2018 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نەوجەوانانی هەژار زۆرتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن 13 کاژێر لەمەو بەر |

نەوجەوانانی هەژار زۆرتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن

هەژارەکان زۆرتر جگەرە دەکێشن و کەمتر وەرزش دەکەن زۆرتر
لە پەرلەمانەکانی ئەوروپا خانمان رووبەڕووی هەراسانکردنی دەروونی و سێکسی دەبنەوە 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە پەرلەمانەکانی ئەوروپا خانمان رووبەڕووی هەراسانکردنی دەروونی و سێکسی دەبنەوە

خانمانی پەڕلەمانتار و کارمەندانیش وایان گوتووە زۆرتر
ئاژانسەکانی یوئێن داوادەکەن چیدیکە پشکنینی کچێنی ئەنجامنەدرێت دوێنێ کاژێر 01:00 |

ئاژانسەکانی یوئێن داوادەکەن چیدیکە پشکنینی کچێنی ئەنجامنەدرێت

"بنەمای زانستی نییە و جۆێکە لە سووکایەتی" زۆرتر
0.406 seconds