وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بۆچی ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگاکانی یەکێتی لە کەرکووک بە بێ دەنگی هەڵکرا؟

لەلایەن هیوا حوسامەدین 8/1/2019
ئاسۆ مامەند باسی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەکات لە کەرکووک
رووداو - کەرکووک 

ئەمشەو (کاژێر 22:00) یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبێ هیچ راگەیەندراوێکی پێشوەخت بۆ یەکەمجار لەدوای 16ـی ئۆکتۆبەر، ئاڵای کوردستانی لەسەر سەرجەم بارەگاکانی لە کەرکووک بەرزکردەوە، ئاسۆ مامەند لەمبارەیەوە روونکردنەوە دەدات.


ئاسۆ مامەند، بەرپرسی مەڵبەندی دووی یەکێتی لە کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "هەڵکردنی ئاڵای کوردستان پێشتریش لەنێو بارەگاکان هەبووە و لانەدراوە، لە دوای کۆچیدوایی جەنابی مام جەلال ئاڵای: یەکێتی، کوردستان و عێراق پێچڕابوونەوە، ئەمڕۆ پێمان باش بوو بکرێنەوە، ئەم ناوچانە ناوچەی جێناکۆکن، هیچ یاسایەک رێگە لەوە ناگرێت ئاڵای کوردستان هەڵبکرێت، ئێمە لە نەورۆزی پاریش بەفەرمی ئاڵای کوردستانمان لەسەر قەڵای کەرکووک بەرزکردەوە".

بەشێکی هاونیشتمانییانی کەرکووک لە خۆشی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک لەسەر شەقامەکان بە ئاڵای کوردستانەوە خۆشی دەردەبڕن، ئاسۆ مامەند داوا لە هاونیشتمانییان دەکات "ئارامی بپارێزن بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە پشێوی دروست نەبێت".

لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە لایەن لایەنەکانی دیکەی وەکو کۆمەڵ و شیوعی کە پێشتر ئاڵای کوردستانیان لە کەرکووک بەرزکردبووەوە، بەڵام لەلایەن هێزە عێراقییەکان پێیان داگیرا، ئاسۆ مامەند باس لەوە دەکات "ئەگەر ئاڵای کوردستان لە شوێنێک لادرابێت شتێکی تاکەکەسی بووە، رەنگە بەیانیش کەسانێک دژی ئەمە (بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگاکانی یەکێتی) بووەستنەوە، بەڵام هیچ یاسایەک نییە رێگە لەوە بگرێت ئاڵا لەسەر بارەگاکانی خۆیان هەڵبدەن".

لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا بەرپرسی مەڵبەندی دووی یەکێتی لەبارەی چۆڵکردنی بەرەگای ئاسایشی پارتی لە کەرکووک گوتی "بەنیسبەت بارەگاکانی پارتی، پێشتریش ئەگەر ویستبێتیان بگەڕێنەوە، کەس رێگریی نەبووە و  ژمارەیەک بارەگایان پێشتریش چۆڵکراوە، ئەوەی چۆڵیشنەکراوە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە خۆیان نەگەڕاونەتەوە، ئەگەرنا پێموانییە رێگری هەبێت". 

ئاسۆ مامەند هەروەها رایگەیاند "رێککەوتنی نوێ لەنێوان دژەتیرۆر و یەکێتی نییە، سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئاڵاش، ئەوا چۆن پێچرابووەوە، نەکرابووەوە و بە بڕیارێکی خۆمان کردمانەوە". 

لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە درەنگانی شەودا بە دیاریکراوی لە کاژێر 22:00، ئاسۆ مامەند دەڵێ "پێمان باش بوو بەو شێوەیە نەبێت کە دەنگدانەوەیەکی گەورەی لێ بکەوێتەوە، وەکو شتێکی ئاسایی بێت بۆیە پێمان باش بوو بە بێدەنگی ئەو ئاڵایە هەڵبکرێت، هەموو حیزبێکیش بۆی هەیە ئاڵای کوردستان بەرزبکاتەوە".

لەبارەی جێگیربوونی هێزێکی ئەمریکی لە بنکەی کەی وەن و رێککەوتنی نوێ بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک، ئاسۆ مامەند گوتی "ناتوانم هیچ زانیارییەک بدەم، بەڵام هیوادارم، هەرجۆرە رێککەوتنێک دۆخی کەرکووک ئاسایی بکاتەوە، پێمان شتێکی باشە و بوونی هێزی ئەمریکی لە بنکەی کەی وەن بەڕای ئێمە باشە".

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| 19/1/2019 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات

ساڵانە رێگە بە 1500 پزیشكی بیانی دەدرێت زۆرتر
کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام 18 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام

کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت زۆرتر
0.297 seconds