وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و ئاوەدانکردنەوە لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە

لەلایەن رووداو 8/2/2019
یەک تریلیۆن و 500 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەکانی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە
یەک تریلیۆن و 500 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەکانی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە

رووداو - هەولێر 

چاوەڕێدەکرێت پەسەندکردنی بودجەی 2019ی عێراق لەلایەن پەرلەمان و سەرۆکایەتیی کۆمار و ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ببێتە هۆکارێک بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.

ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت دەستکاری مووچەی فەرمانبەران بکات و پارەیەکیش بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان تەرخان بکات. 

زاگرۆس فەتاح، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: " ئێمە کار لە پڕۆژەی بودجەی وەبەرهێنان دەکەین، بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژەی ئاومان لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەیە. هەروەها پڕۆژەی رێگاوبان، چەند تونێلێک، پڕۆژەی کارەبا، سایلۆ و پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی چەند قوتابخانەیەکمان هەیە".

بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "لە بودجەی 2019ی عێراق، تریلیۆنێک و نیو ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە، کە ژمارەیان دوو هەزار و 500 پڕۆژەیە".

لەوەش زیاتر، ئاماژەی ئەرێنی هەن کە دەریدەخەن بارودۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان لەمساڵدا باشتر دەبێت. ئەویش بە پشتبەستن بە:

- دیاریکردنی 10 تریلیۆن و 844 ملیار دینار وەک پشکی هەرێمی کوردستان
- جێگربوونی نرخی نەوت لە نزیک 60 دۆلار
- بەردەوامی کاری کۆمپانیاکانی نەوت 
- دانەوەی 200 ملیۆن دۆلاری قەرزی بانکە ئەهلییەکان، کە ساڵی 2014 قەرزکرابوو
- دانەوەی 20%ـی قەرزی بەڵێندەران، کە حکومەت بڕیاریداوە خەرجی بکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فرۆشتنی نەوتی خۆی بەردەوامە و قەبارەی وەبەرهێنانە نەوتییەکانیش لەلایەن کۆمپانیا نێودەوڵەتیییەکانەوە زیادیکردووە. ئەوەش بەو مانایەیە کە حکومەت داهاتێکی زیاتری جێگیری دەستدەکەوێت.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت 11 کاژێر لەمەو بەر |

جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت

جەستەی ئالوودەبووە بە شەکر زۆرتر
نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن 14 کاژێر لەمەو بەر |

نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن

هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتی نییە بۆ پاراستنی ئەو زۆرتر
لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی 19 کاژێر لەمەو بەر |

لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی

داڕشتنەوەی پەیكەری حكومەتی خۆجێیی و كاراكردنی زۆرتر
0.172 seconds