وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە بەغدا لایەنە سیاسییەکانی کردووە بە دوو بەرەوە

لەلایەن هەڵکەوت عەزیز 8/2/2019
سوننەکان رێگە نادەن هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەربکرێن

رووداو - بەغدا 

پرسی دەرکردن یان مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق دوو ھاوپەیمانێتییە گەورەکەی عێراقی دوو لەتکرد، چاکسازی و بونیاد کە بەرەی یەکەمیان موقتەدا سەدر رابەرایەتی دەکات ئەوەی دووەمیشان ھادی عامری ئێستا تەنیا شیعەکانی تێدا یەک دەنگن.


سوننەکانی نێو ئەو دوو بەرەیە ئێستا بەدەنگێکی ئاشکرا و بڵند داوای مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا دەکەن، بەو پێیەی دۆخی ئاسایشی ناوچە سوننە نشینەکان ناجێگیرە و ترسی سەرھەڵدانەوەی چەکدارانی داعشیان ھەیە .

لەیس دلێمی، گوتەبێژی میحوەری وەتەنی دەڵێت: "کێ بەرپرسیارێتی بیابانەکانی ئەنبار لە ئەستۆ دەگرێت، کێ بەرپرسیارێتی ئەمنی لە دەوروبەر و سنوورەکانی عێراق لە رۆژئاوا و باکوور لە ئەستۆ دەگرێت، کێ دەتوانێت ئەو بۆشاییانە پڕبکاتەوە، نامانەوێ دەردەسەری دیکە رووبدات، نامانەوێ جارێکی دیکە درامای داعش دووبارەبێتەوە".

شیعەکان ئامادەکارییان کردووە راستەوخۆ دوای کۆتایی ھاتنی پشووی یاسادانانی وەرزی یەکەمی پەرلەمان، پڕۆژەیاسای دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا بخەنە نێو گفتوگۆی دانیشتنەکانەوە و پاشان بە یاسا ئەو پرسە لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلابکەنەوە .

عەبدوڵڵا زەیدی، گوتەبێژی رەوتی حیکمە دەڵێت: "ئێستا قسە لەسەر بوونی سەربازییان دەکەین،  نەک لە رووی دیپلۆماسییەوە، لە رووی سەربازییەوە رێکخستن و کاتی دیاریکراوی خۆی ھەیە، کاتێک ئەمە کۆتایی دێت و  ھەڕەشەی ئەمنی لەسەر عێراق نامێنێت، پێموایە ھێزەکان ئەمریکا لە عێراق دەبێ دەرچن، ئەمەش داواکاری زۆرینەی عێراقییەکانە".

پڕۆژەیاسای دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە لایەن سائیروونی موقتەدا سەدرەوە ئامادەکراوە و زیاتر لە 100 واژۆی بۆ کۆکراوەتەوە. تێیدا عێراق ئەمریکا بەکۆتاییھاتنی رێککەوتنی سۆفا ئاگاداردەکاتەوە کە رێکەوتنێکی ستراتیژی ئەمنی نێوانیانە، حکومەتی عێراق پابەندە بە چۆڵکردنی سەرجەم بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (1)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (1)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات دوێنێ کاژێر 06:53 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت دوێنێ کاژێر 05:33 |

دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت

بەشێوەی سپڕای لووت بەکاردەهێنرێت زۆرتر
 منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی 12/2/2019 |

منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی

لەرێگەی سۆنار دەرکەوتووە کۆرپەکە تووشی نەخۆشیی زۆرتر
0.172 seconds