وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

رێباز حەملان: نێچیرڤان بارزانی کەشتیوانێکی خاوەن ئیرادەبوو

لەلایەن رووداو 8/3/2019
سەرۆکوەزیران، نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکوەزیران، نێچیرڤان بارزانی

رووداو-هەولێر

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە کەشتیوانێکی خاوەن ئیرادە ناودەبات کە بە جورئەتەوە بەرەوڕووی ھەموو ئاڵنگارییەکان وەستایەوە و توانی ھەرێمی کوردستان و حکومەت و دۆخی سیاسی و دارایی و پەیوەندییەکان لە کۆتاییدا بگەیەنێتە کەنارێکی ئارام.

بڕیارە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەبارەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و چاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەکە کە بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی ئەنجام دەدرێت، بڕیاری پاشەکەوتی مووچە هەڵبوەشێندرێتەوە.

رێباز حەملان، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەیسبووکی خۆی بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە لەژێر ناوی "نێچیرڤان بارزانی کەشتیوانێکی خاوەن ئیرادەبوو". رێباز حەملان نووسیویەتی: "سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە جورئەتەوە بەرەوڕووی 
ھەموو ئاڵنگارییەکان وەستایەوە، دوای بڕینی بودجە و ھاتنی دڕەندەترین گرووپی تیرۆریستی کە بە داعش ناسرابوو و دروستبوونی قەیرانی دارایی و ململانێی ناوخۆیی و کێشەکانی بەغدا و داخستنی فڕۆکەخانە و داخستنی دەروازەکان و پەلاماردانی پایتەختی ھەرێمی کوردستان و ھەوڵدان بۆ لە ناوبردنی کیانی ھەرێمی کوردستان".

وەزیری دارایی دەڵێت: "بە دیپلۆماسییەتی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ و ئەمریکا و ئەوروپا و بەپشتیوانی و لەخۆبوردەیی و سیاسەتی سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەرۆکایەتی ھەرێم و پاشان وەک سەرکردەیەکی گەورەی کورد کە بەرگری و پشتیوانییەکی بێ وێنەی ھەرێم و حکومەتی کرد، هەروەها خۆڕاگری هاووڵاتیانی هەرێمەکەمان و فەرمانبەران و مامۆستایان و بەڵێندەران و ورەی پۆڵایینی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و قوربانیدانی شەھیدە سەربەرزەکانمان و ھەروەھا، ستافی کابینەی هەشت کە شانیان دایە بەر کێشە و ئاڵنگارییەکان و بەرپرسیارێتییەکی مێژووییان خستەسەر ناوی خۆیان و بوونە پاڵپشتێکی بەھێز بۆ سەرۆکوەزیران کە توانی ھەرێمی کوردستان و حکومەت و دۆخی سیاسی و دارایی و پەیوەندییەکان لە کۆتاییدا بگەیەنێتە کەنارێکی ئارام".

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان
13415 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خۆپیشاندەرانی سوودان درووشمی تووندتر لەدژی سووپا دەڵێنەوە 13 کاژێر لەمەو بەر |

خۆپیشاندەرانی سوودان درووشمی تووندتر لەدژی سووپا دەڵێنەوە

جلوبەرگی ئەوانەیان هەڵواسی کە دەستیان لە کوشتنی زۆرتر
ئاسایشی راپەڕین دوو کەس بە پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات 15 کاژێر لەمەو بەر |

ئاسایشی راپەڕین دوو کەس بە پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات

ماددە هۆشبەرەکە لە جۆری کریستاڵ بووە زۆرتر
لافاوی حەشدی شەعبی لە ئەهواز 17 کاژێر لەمەو بەر |

لافاوی حەشدی شەعبی لە ئەهواز

چەندین بۆچوون لەبارەی ئەم هەنگاوەی ئێران و عێراق زۆرتر
0.218 seconds