وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

"عەبدوللەتیف سەلەفی و قوتابییە ژنەكەی پێكەوە دەژین"

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 8/5/2016
عەبدوللەتیف سەلەفی
عەبدوللەتیف سەلەفی

رووداو - هەولێر
 
سەربەست خەسرۆ عارف، مامی ژنە قوتابییەكەی عەبدوللەتیف سەلەفی، لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی  (هۆت لاین) لە تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی پەیوەندی عەبدوللەتیف سەلەفی و ژنە قوتابییەکی پەیمانگای زانستە ئیسلامییەکان رایگەیاند، ئەوان ئێستا پێكەوە دەژین و ژیانی ئاسایی بەڕێدەكەن. كەسوكارێكی د. عەبدوللەتیف دەڵێت "دەنگەكانی دكتۆر شێوێندراون".

سەربەست خەسرۆ عارف، مامی ژنە قوتابییەكەی عەبدوللەتیف سەلەفی دەڵێت "من بە هەستی خۆم ساڵیک پێش ئێستا لە کوردستان بووم، لەگەڵ چاوان و ئورڤان (مێردەكەی پێشووی) دانیشتم، لەوێوە هەستی هەردووکیانم کرد، تێگەیشتم کە خۆشەویستی لەنێوانیان رەنگە کۆسپی تێبکەوێت، بەڵام کاتێک کە گەڕامەوە دەنگۆی ئەوەم پێگەیشت کە جیادەبنەوە".

مامی چاوان دەڵێت "ئەمڕۆ قسەم لەگەڵ برازاکەم و دکتۆریش کردووە، دوو کەس یەکدیان خۆشدەوێت بۆچی ببێت بە کێشە، من تێناگەم بۆچی سزابدرێن و زەم بکرێن، بیروباوەڕی دکتۆر، یان بیروباوەڕی شەریعەت و سەلەفیەت رێگەی پێداون، کاتێک ژنێک لە مێردەکەی جیا دەبێتەوە، لە ماوەیەکی دیاریکراو شوو بکاتەوە، تێناگەم بۆ ئەو بابەتە بکرێتە کێشە، ئەی ئازادی مرۆڤ لەکوێیە، ئەی ئازادی ئەو ژنە لە کوێیە".

سەربەست خەسرۆ دەشڵێت "هەڵوێستی چاوان لای من قبووڵە پیاوێکی دیکەی خۆشبوێ، ئایینی ئیسلام رێگەی پێدون مافم بەسەریانەوە نییە، من خۆم بە موسڵمان نازانم، خۆم بە کوردێک دەزانم، ئایینی من کوردە، ئەو زمانەیە کە پێی دەدوێم، ئەوە ئاینی منە، ئەوەی قبوڵی نییە کێشەی خۆیەتی، ئەمڕۆ پێیان راگەیاندووم کە دێنە گۆ و قسەیان دەبێت، بەڵام چاوەڕێن خەڵک لێبێتەوە لە سەرزەنشت و ئابڕووبردن و لە بوختان کردن، چونکە مافی خۆیانە و لە دینی خۆیان رێگەپێدراوە، پیاو چوار ژن و پێنج ژنی هەبێت، ئەوە کێشەی من نییە".

مامی چاوان، ئاماژە بەوە دەدات "پشتیوانی چاوانم، ئەگەر لەو ئەزموونەشدا ژیانی فێری دەکات پەشیمان بێت، زۆر سەربەستانە بێتە دەرەوە و ئازادی خۆی رابگەیێنێت، مافی ئافرەت لەوەدایە، رێگەی بدەی ژیانی خۆی هەڵبژێرێت و خۆی بڕیار لەسەر ژیانی خۆی بدات، قسەی ئێمە هەمووی زیادەیە، پێشمخۆشە ئەسڵەن پرسی بەمن نەکردووە، کە مامی ئەوم و لە باوکیشی گەورەترم".


 
لە هەمان بەرنامە، شەهاب ئەحمەد، كەسوكاری عەبدوللەتیف سەلەفی رایگەیاند "ئەو بابەتە ئەسڵی هەیە، بەڵام شێوێندراوە. ئەوان ئێستا پێكەوە دەژین و بەپێی شەریعەت هاوسەرگیریان كردووە نەك لەسەر بنەمای خۆشەویستی".

لەبارەی بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەكان، شەهاب ئەحمەد گوتی "هەندێك لەو دەنگانە هی دوای مارەبڕینە. هەندێكیشیان شێوێندراون و وەك ئەوەی خۆیان ویستوویانە بڵاویان كردووەتەوە".



محەممەد هەریری، توێژەری زانستیی ئیسلامی لەكاتی بەشداریكردنی لە بەرنامەكە دۆسیەی عەبدوللەتیف سەلەفی بە دۆسیەی بیل كلینتۆن چواند و پێیوایە نكۆڵیكردنی د. عەبدوللەتیف لە راستی رووداوەكە، كێشەی سەرەكیە.

محەممەد هەریری دەشڵێت "بەڵگە هەیە عەبدوللەتیف سەلەفی ژنەكەی لە مێردەكەی پێشووتری جیاكردووەتەوە و هەڕەشەش لە كوڕەكە دەكرێت نەیەتە دەنگ".




مانگی رابردوو دەنگۆی پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوان د. عەبدوللەتیف سەلەفی و ژنە قوتابییەكی هەرایەكی گەورەی لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێكەوتەوە، هەندێك بە كارێكی خراپیان لە قەڵەمدا و هەندێكیش وەك هاوسەرگیرییەكی ئاسایی ناویان دەبرد.

عەبدوللەتیف سەلەفی، رێبەری سەلەفییەكانی كوردستان و مامۆستای پەیمانگەی زانستە ئیسلامییەكانی سلێمانی مامۆستای توێژینەوەی ئەو ژنە خوێندکارەی بووە.

پێشتر راگری پەیمانگای زانستە ئیسلامییەکان بۆ رووداو روونیکردەوە کە "جیاوازی هەیە لەنێوان ئیدیعا و ئیتیهام، تاوەكو بەڵگەی روون و ئاشكرامان نەبێت تۆمەت ئاراستەی هیچ كەسێك ناكەین". گوتیشی "قبوڵ ناكەم ئەو خوێندكارە بۆ توێژنەوەكەی بچێتە لای مامۆستا، ئەوەش حاڵەتێكی ئاساییە لەكاتی بوونی كێشە بڕیاری وا بدرێت".

تاوەکو ئێستا چەند تۆماری دەنگی "قسەی نێوان عەبدوللەتیف سەلەفی و ژنە خویندکارەکەی" بڵاوبوونەتەوە و دوای ئەویش عەبدوللەتیف سەلەفی بڵاویکردەوە کە هەموو ئەوانە هەڵبەستراون بۆی.

پێشتر ئەو ژنە خوێندكارە لە لێدوانێكی تایبەت بۆ رووداو گوتی "هیچ پەیوەندییەكی خۆشەویستی لەنێوانماندا نەبووە و داوای هاوسەرگیریشی لێنەكردووم، تەنیا ئەوە بووە من خوێندكار بووم و ئەویش سەرپەرشتیاری توێژینەوەكەم بووە".

کۆمێنتەکان

 
برو | 9/5/2016
وةلة بابة اوة دةعوي سةلةفي من وام زاني دةعوة بلاودةكاتوة نةم زاني اوة دةعوعاشقاتي سةلةفي خوا هيدايتتي بدة لةسةر ري راست هيوا دارم تؤبةبكة
harmanfadhil@gmail.com | 9/5/2016
كيشة لةوة دانية كةسيك كةسيكى خؤش بوئ. بةلكو بة بيجةوانةوة زيان بة خؤشةويستى و يةكتر قبول كردن جوانة. كاكة سةربةس خسرو عارف ئيمةش بشتيوانى جاوان خانين جونكة ئةو بريارريكى داوة كة مافي هةموو ئافرةتيكة دواى جيا بوونةوةى لة ميردى بيَشووى بةو ماوةيةى بؤي دياري كراوة برياري زيانى خؤي بدات بةبئ ئةوةى بيويستى بة بؤجونى بةخيوكةري بيت. واتا خؤي دةبئتة وةلي ئةمري خؤي لةو بابةتة. بىلام كيشةكة لةوة داية سةرةتا جاوان خان نكؤلي لئدةكرد كةشتى وا لة ئارادانية.. كاكة شةهاب احمد. لةكةل ريز و خؤشةويستيم بؤ تؤ بةلام بيكةنينم بة قسةكانت ديت. دةزانى بؤ جونكة تؤ دةلئي ئةو قسانةى دكتؤر بة شيكى شيَويَندراوة بةشيَكي تري دواى برؤسةى ماركردنة. با ئيمة ليَرة بوةستين باشة كاتيك كة من زنم مارةكرد لة مةحكةمة دواى لةلاى مامؤستايةكى ئاينى. بة ئامادة بوونى كؤمةليَك شاهيد كةجى هاورئ سةلةفيةكانم ووتيات نابئ قسةى لةكةل بكةيت نابئ لةكةلي دةربجيت. جونكة ئةوانة بةتاوان دادةنريت. كةجي دكتؤر قسةى خؤشةويستى لةكةل ئةو خوشكةمان دةكات. تةنانةت لة دةنكيكى دكتؤر دةلئ مادام باوكت ريكرى ناكات لة هاتنت بؤ بةيمانكا ئيمة كاتمان دةبئ بؤ جونة دةرةوة. باشة ليرة بؤ جائيزة بؤ ئةو بؤمن جائيز نةبوو كة حةلالى خؤمة. دكتؤر كيشةمان لةوة نية تؤ جيت كردوة جي دةكةيت. تؤ بةريزى كةورةى بة علم و زانستى شةرعي بةلام بؤ من بؤ خؤت نا. لةو رووةى كة تيكةوتى. من هةموو كات ويستوومة ئةم شتة راست بيت نةك بؤ ئةوةى تؤ بدؤرئي نا بةلكو بةهيزتر بيت بؤ ئةوةى بة خؤت دا بكةريَيةوة بةنجة لةسةر خالة لاوازةكانت دابنئي. وة ئةوةى تؤ كردوتة كاريكى شةرعي بووة هيج كوناه نية بةلكو كةورةى خؤت نيشاندا لة بةردةم خؤشةويستةكةت. بة هيواي زيانيكى خؤش بؤ هةردووكتان
Basoz | 9/5/2016
خوا هةلينةكرى اشةللا،،،بةم كاتى امتحانه ميشكمانتان هيلاك كردووة،،،،شةللا بشمانتوانياية بيرى لينةكةينةوة،،
Vian | 10/5/2016
ئيتر بةسة بة ناوى دينى ئيسلام قسة مةكةن چونكة سةلةفيةت و علمانيةت هةمووى بؤ بةرژةوةندية م.عبداللطيف نا سةلةفي خوداو قورئان و حةديث ئةوةى تؤ كردوتة وايان گوتوة ، گةر وابئ بيركردنةوةى جةنابت داعشيانة زؤر گوناحة تؤ بة مامؤستاو ريبةرى ئيسلام دابنريت خوا گيان ئةو ميللةتة بهينةوة سةر ريگةى راست 👍👍👍

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.281 seconds