وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لە کەرکووک بەکارهێنانی جلی کوردی لەلایەن تاوانبارانەوە بووەتە دیاردە

لەلایەن هەردی محەممەد 9/9/2017
گوتەبێژی ئاسایشی کەرکووک: بۆ لەکەدارکردنی دەزگا ئەمنییەکان و لەکەدارکردنی هاونیشتمانیان ئەو کارە دەکەن

رووداو- کەرکووک

کەسێک بەجل و بەرگی کوردییەوە لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە ، تاوەکو ئێستا چوار کەیسی دزیکردنی لەسەر ساغ بووەتەوە، لەکاتی ئەنجامدانی دزییەکان خۆی وەک کورد نیشان داوە.


ئەو تاوانبارە کە عەرەبە و جلی کوردی پۆشیوە بە رووداوی راگەیاند: "تەنانەت کوردیش نازانم، بەڵام مەبەستم بوو بۆ ئەو کارانە جلی کوردی بپۆشم تا سەر لەخەڵک بشێوێنم، لەو دزییانەی کردوومە تەنیا شەرواڵ و قەمیسم پۆشیوە".

هێزەکانی ئاسایش لەماوەی دوو مانگ، زیاتر لە 220 کەسیان بەتاوانی جیاجیا دەستگیرکردووە. لەکۆی ئەو دەستگیرکراوانە ، دەیان کەسیان بەتاوانی دزی خراونەتە بەندیخانەکانەوە، زۆربەشیان سوودیان لەجلی کوردی و جلی هێزە ئەمنییەکان بینیوە.

فەرهاد حەمەعەلی، گوتەبێژی ئاسایشی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەداخەوە ماوەیەکە لەنێو شاری کەرکووک دیاردەیەک پەیدابووە کە تیرۆریستان و تاوانباران پەیڕەوی دەکەن، هەڵ دەسن بەپۆشینی جلوبەرگی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە بەتایبەتی و دەچن تاوان ئەنجام دەدەن و دزی دەکەن و خەڵک دەکوژن، زۆرجاریش جل و بەرگی کوردی دەپۆشن، بۆ لەکەدارکردنی دەزگا ئەمنییەکان و لەکەدارکردنی هاونیشتمانیان".

ئێستا زیاتر لەجاران جلی کوردی خواستی هاونیشتمانیانی لەسەرە، کڕیاران تەنیا کورد نین، پێکهاتەکانی دیکەش تەنانەت لەپارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە دێن بۆ کڕینی.

سەهەند سالار، فرۆشیاری جلی کوردی لە کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "جگە لەکوردی خۆمان ، خەڵکی دیکە زۆر دێن وەک عەرەب و تورکمان ، زیاتر بۆ شەرواڵی کوردیش دێن".

خەڵکی کەرکووک لەوە گەیشتوون بەکارهێنانی جلی کوردی لەلایەن کەسانی دیکەوە بۆ ئەنجامدانی تاوان، تەنیا ئامانج لێی دروستکردنی وێنەیەکی ناشیرینە لە کورد.

بەڵام پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی هەرسێ پێکهاتە سەرەکییەکەی پارێزگاکە رێگربووە لەبەردەم ئەو ئامانجە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

aram | 24/06/2018 11:47:06 ص
هه ر ساغ و سه لامه ت بى ئامؤزا انشالله هه ر سه ر كه وتوو ده بت جيتريش گوى بيستى ده نگى انزار نابيته وه دوباره ده ست خؤش
ئێمە نەوەی شەڕ و ئاشووبەكانین
| 15/6/2018 | (1)
دلدار فتاح مولود سؤفي | 24/06/2018 08:16:16 ص
زؤر جوانه
Hama surchy | 24/06/2018 11:25:13 ص
Zor supas bo stafe rudawa baraste ewae media kar mae rez lenanu shkomandena bo xalke kurdustan
وادەی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دیاریکرا
| دوێنێ کاژێر 05:44 | (4)
کامەران چروستانی | 24/06/2018 08:40:34 ص
هەر گۆڕانکارییەک لە هێزەکانی هەفتا و هەشتادا بکرێت، جگە لە پرۆسەیەکی ئاسایی هیچی دیکەی لێ سەوز نابێت، چونکە ئەو دوو هێزە وەک هێزی حیزب دەمێننەوە و...
گۆڕانكاریی ناو وەزارەتی پێشمەرگە ‌و یەكەكانی 70‌ و 80 دەستیپێكرد
| 9 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Azad Azad | 23/06/2018 02:32:48 م
كه‌س به‌مردنی كه‌سێكی تر پێ خۆش حاڵ نابێت به‌ڵام ئه‌م هونه‌ر مه‌نده‌ كه‌سیش به‌ته‌واوی نازانێت كورده‌ یان توركه‌ یان قه‌مومی تری ناوچه‌كه‌یه‌ به‌ڵام...
هەواڵێک لەبارەی مردنی ئیبراهیم تاتڵیسێس
| دوێنێ کاژێر 10:08 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هۆشداری لەبارەی چەندین کارەساتی گەورەی ژینگەیی و تەندروستی دەدرێ 8 کاژێر لەمەو بەر |

هۆشداری لەبارەی چەندین کارەساتی گەورەی ژینگەیی و تەندروستی دەدرێ

گەرما و وشکەساڵی و لافاو و کەمخۆراکیی هەڕەشە لە زۆرتر
مەترسی پلاستیک لەسەر ژینگەی وڵاتان زیاتردەبێت 21 کاژێر لەمەو بەر |

مەترسی پلاستیک لەسەر ژینگەی وڵاتان زیاتردەبێت

چین دەڵێ چیدی پاشەڕۆی پلاستیکی لە وڵاتان زۆرتر
33 حاڵەتی بەکرێدانی منداڵدان لە کەمبۆدیا ئاشکرادەکرین دوێنێ کاژێر 01:31 |

33 حاڵەتی بەکرێدانی منداڵدان لە کەمبۆدیا ئاشکرادەکرین

منداڵی خەڵکیان لە منداڵدانی خۆیاندا هەڵگرتووە زۆرتر
0.766 seconds