وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

پارتی دۆڕاوە یان براوە؟

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی 8/10/2018
رێبوار كەریم وەلی
رێبوار كەریم وەلی

(1)
ئەوەی لە 2ی ئۆكتۆبەردا روویدا، بەشێك بوو لە مانۆڕی سیاسیی نێو خانەوادەی بارزانی و تاڵەبانی بۆ داهاتووی حوكمڕانی. هاوكێشەكە زۆر سادەیە، بەڵام دەرهاوێشتەكانی هەر هەمووی لە قازانجی پارتی شكاونەتەوە. 

رەنگبێ ئەمڕۆ دڕدۆنگییەك لە پارتییەوە بەرامبەر سەرۆكایەتیی دكتۆر بەرهەم ساڵح هەبێت كە بۆچی لە بەربژێربوون نەكشایەوە، بەڵام دەشێ هەمان پرسیار لە پارتیش بكرێ كە ئەی باشە مادام هەموو دونیا (بەو پێیەی تا ئێستا وڵاتان پێشوازی و پیرۆزباییان لە سەرۆككۆماری نوێ نەكردووە) لەگەڵ ئەوەدا بوون كە نێچیرڤان بارزانی ببێتە سەرۆككۆمار، پارتی بۆچی كەسێكی دیكەی كاندید كرد؟ لە دوا ساتەكاندا دكتۆر بەرهەم گوتی: "تەنها كاتێك دەكشێمەوە كە نێچیرڤان بارزانی بەربژێری پارتی بێت بۆ ئەم پۆستە". 

ئەو باش دەیزانی نێچیرڤان بارزانی هەولێر ناكاتە قوربانیی بەغدا و سەرۆكایەتیی حكومەتی داهاتووی پارتی كە زۆرترین دەنگی دوای هەڵبژاردنەكانی 1992 دێنێت، تەسلیمی یەكێكی دیكەی ناو بنەماڵەكەی خۆی ناكات، باشیش ئەوەی دەزانی كە كوڕەكانی جەنگی و پاڤڵ تاڵەبانی، پێویستیان بەوەیە بەرامبەر قوباد تاڵەبانی سەركەوتنێك تۆمار بكەن، یان هەر نەبێ ئایندەی قوباد لەناو حوكمڕانیی ناوخۆی یەكێتی و هەرێمدا بخەنە ژێر پرسیارەوە. لێرەوەیە كە دەبێ هەموو قەناعەت بەوە بێنین دكتۆر بەرهەم یارییەكی یەكجار زیرەكانەی كرد. هەموو لایەك دەیانزانی دكتۆر بەرهەم دەیەوێ ببێتە سەرۆككۆمار و لێی ببووە عوقدەیەك بەرامبەر هەموو لایەنەكان، بۆیە هەمووانی ئیدارە كرد.

 كێشەی پارتی لە بنەڕەتدا ئەوە نەبوو كە كێ دەبێتە سەرۆككۆمار، ئەوەندە نەبێ كە دەیویست لە دەرەوەی ئیرادەی ئەودا ئەوە روونەدات. ئەگەرنا ئەوە بۆ چوار ساڵ دەچێ كە پارتی هیچ نوێنەرایەتییەكی لەبەغدا نەماوە و ئیشی خۆیشی دەكات. هێشتا زووە بڕیار لەوە بدرێت كە بەرهەم ساڵح بۆ لە بەغدایە؟ چونكە پارتی ئامادە بوو هەموو خێروبێرەكانی ئەو دامەزراوەیە ببەخشێتە یەكێتی لەبەرامبەر كشانەوەی بەرهەم ساڵح! كەواتە چی لە ئەسڵی مەسەلەكە دەگۆڕا؟ خوا دەزانێ. پارتی ئەمجارەیان بە تیرێك چەندین نیشانی پێكاوە كە گرنگترینیان سەركەوتنی گەورەیەتی لە ناوخۆی كوردستان، لادانی مالیكی و عەبادی لە گۆڕەپانی سیاسی و كەرتكردنی ماڵی تاڵەبانی.

بە بارمتەگرتنی ئەنجامەكان
(2)
بە دڵنیاییەوە قەبوڵنەكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن لەلایەن كۆمیسیۆنەوە، لە هەنگاوی یەكەمدا، هەڵوەشانەوەی كۆمیسیۆنی بەدوادا دێت (بەوەش ئابڕووی خۆیان دەبەن)، هەنگاوی دوای ئەوەش رەنگبێ دوو ئیدارەیی بێت، پارتی بە هیچ شێوەیەك ئامادەی مساوەمە لەسەر ئەنجامەكان نییە و پێكهاتەی حوكمڕانی بەپێی ئەو ئەنجامانەیە كە هەیە. 

ئەوەی یەكێتی دەیەوێ بیكات و پێش راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی پێكهاتەی حكومەت ببینێت، بە بارمتەگرتنی ئەنجامەكانە، لەو بەینەشدا دەیەوێ هەموو حزب و قەوارەكانی دیكە بكاتە پەیژە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە. یەكەم لێدوانی گوتەبێژی یەكێتی لە ئێوارەی هەڵبژاردنەكانی 30ی ئەیلول دەلالەتە لەوەی كە ئەوان دوای ئەوەی رێگرییان لێ كرا لەوەی تەزویر بكەن، بێ ئەوەی هیچ ئەنجامێك راگەیێندرابێت، تا ئەو راددەیە چوونە پێش كە بایكۆتی پڕۆسەی سیاسی لە كوردستان بكەن!

دوا بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی، باس لە شەراكەتی راستەقینە دەكات! شەراكەتی راستەقینە كاتێك روودەدات كە دوو لایەن بەقەدەر یەكتری سەنگ و قورساییان هەبێ، بە هەموو پێوەرێك پارتی براوەی هەڵبژاردنەكانی 12ی مایس بووە، بردنەوەی یەكێتیش لە ژێر تۆمەتی تەزویردا دەگەوزا. سەرۆككۆماری ئێستا كە ئەوكات حزبێكی دیكەی هەبوو و ئێستا لە پشكی یەكێتییە، تا دوا ساتەكان دژی ئەم "گزی و فزی"یە بوو! بەڵام دوایی یەكێتی هیچ حیسابێكی بۆ حەساسیەتەكانی پارتی نەكرد و داهاتووی پۆستی سەرۆككۆماریی خستە بەردەم ئیرادەی عەرەب و غەیرە كوردەوە.

پارتی ئەگەر حكومەتی زۆرینەش پێكنەهێنێ، ئایندەی یەكێتی لەناو حوكمڕانیی كوردستاندا سنووردار دەكات. چیتر ناز و فیزیان هەڵناگرێ، گۆڕان دەتوانێ ببێتە كارەكتەرێكی سەرەكیی ئەو حكومەتەی كە پێكدێت، چونكە پارتی ئیتر لەوە تێگەیشتووە كە 23ی حوزەیران و 16ی ئۆكتۆبەر بە هیچ شێوەیەك بە یەكتری بەراورد ناكرێن.

دانیشە فوئاد! هەستە فوئاد! شەرمەزارم نەكەی فوئاد!
(3)
لە یەكەم كابینەی حكومەتی كاتیدا لە بەغدا، بڕیار وابوو كەسانی تێكنۆكرات بكرێنە وەزیر و لەو بەینەشدا ئەمریكییەكان هەندێك خەڵكیان مەشق پێكردبوو، دكتۆر فوئاد حوسێن ئەوكات یەكێك بوو لەوانەی مەشقیان كردبوو، وا دانرابوو كە بكرێتە جێگری وەزیری پەروەردە. ئەوكات پارتی بە حیسابی ئەوەی لە پشكی یەكێتییە، رێگەیان نەدا ئەو پۆستەی پێ بدرێت. دانیشە فوئاد!
دوای ئەوە، فوئاد حوسێن كە كەسایەتییەكی دنیادیتەی بە ئەزموون بوو، لەو رۆژەوەی كە سەرۆك بارزانی بووە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بووە سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بوو بە كەسایەتییەكی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی. هەستە فوئاد!
لە كۆتاییشدا، سەرباری ئەوەی كە ئەگەر دكتۆر فوئاد لەڕووی نێودەوڵەتییەوە لای سەركردەكانی دنیا لە بەرهەم ساڵح ناسراوتر نەبووبێ، نەناسراوتر نەبوو، لەلایەن پارتییەوە (چونكە مەكتەبی سیاسیی پارتی سەرۆك بارزانییان سەرپشك كرد بۆ دیاریكردنی بەربژێری ئەو پۆستە) لە دوا ساتەكاندا كرایە بەربژێری پارتی. 

لێرەدا ئەوەی روویداوە، بە هەموو پێوەرێك هیچ گوناهی فوئاد حوسێنی تێدا نییە، ئەسڵەن پارتی لێرەدا كڵاوێكی گەورەیان لەسەری یەكێتی نا كە لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەكانی كوردستاندا بە شتێكی واوە خەریكیان كردن و لەبەر بەغدا ئاگایان لە كوردستان نەما. رێك وەكو ئەو ساڵانەی كە تاڵەبانی لە عیشقی بەغدا، كوردستان و ستراتیژییەتی نەتەوەیی تەسلیمی پارتی كرد. بارك اللە فوئاد!

کۆمێنتەکان

 
احمد حسن زێڕۆ گه‌ردی | 8/10/2018
ده‌ستخۆش كاك ڕێبوار ووتارێكی به‌هاداره‌ ، جگه‌ له‌ مانه‌ی باست كردن چه‌ند سودێكی تریشی هه‌بوو له‌وانه‌ گرێدانی مێژوی 2 ی ئۆكتۆبه‌ر به‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر وه‌كو چاكه‌ به‌چاكه‌ وه‌كو پاداشتێك له‌ لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نتی سه‌ربه‌خۆی بۆ یه‌كیه‌تی هه‌ژمار بكرێ هه‌روه‌ها بۆ كورد به‌گشتی ڕونبویه‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی به‌رگری له‌كوردستان ده‌كه‌ن له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ .پارتی ئه‌مجاره‌ بۆ هه‌ر ڕێككه‌وتنێك حساباتی خۆی ده‌كا بۆیه‌ به‌ئاسانی ئه‌مجاره‌ پۆست و كورسی نابه‌خشێته‌وه‌ .
Rebwar | 8/10/2018
Dastxosh
Ismail T. Gharid | 8/10/2018
ده ست خوش کاک ریبوار نووسینه کانت سه رسلمم ده که ن هه میشه زانیاری نه بیستراوم بیت بیستوه به بام هیوادارم زیاتر باس لکه ی چونکه هه ست ده که م زیاتر له م زانیاریانه ده زانیت که باست کردبوو . هیوای سه رکه وتنی هه میشه بی .
Azad Azad | 9/10/2018
ده‌ستت خۆش بێت كاك ڕێبوار، پارتی قه‌ت نادۆڕێت به‌ڵام كێشه‌ی گه‌وره‌ی پارتی نایه‌وێت خه‌ڵكی كوردستان بدۆڕێت..!!! ئاڵۆزی سیاسی ناو حیزبه‌كانی كوردستان ئیتڵاعاتی ئێرانه‌ به‌ڵام گۆڕان كاری زۆر گه‌وره‌ ڕوو ده‌دات له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی و ناو كوردستانیش دوای مانگی نۆڤه‌مبه‌ر واته‌ مانگی یانزه‌. پۆست و عاشقی به‌ بۆست بۆ خه‌ڵكی كوردستان گرنگ نیه‌ به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی نیوه‌ی خاكی فرۆشراوی كوردستان و ماف و سه‌ربه‌خۆی و سه‌رفرازی خه‌ڵكی كوردستان گرنگه‌.
كوردي خؤخؤر | 9/10/2018
ەدا ئەوەی روویداوە، بە هەموو پێوەرێك هیچ گوناهی فوئاد حوسێنی تێدا نییە، ئەسڵەن پارتی لێرەدا كڵاوێكی گەورەیان لەسەری یەكێتی نا كە لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەكانی كوردستاندا بە شتێكی واوە خەریكیان كردن و لەبەر بەغدا ئاگایان لە كوردستان نەما. ئةم بةشةي نوسينةكةت دةلالةتي رووني تةزويرة لةلايةن پارتيةوة

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە 20 کاژێر لەمەو بەر |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت 21 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات دوێنێ کاژێر 12:15 |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.235 seconds