وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

بارزانی: گشتپرسی داهاتووی گەلی کوردی مسۆگەر کرد

لەلایەن دیار کوردە 8/11/2017
 بارزانی لەکاتی دەنگدان لە گشتپرسی، فۆتۆ: AFP
بارزانی لەکاتی دەنگدان لە گشتپرسی، فۆتۆ: AFP

رووداو - هەولێر

مەسعود بارزانی رایدەگەیێنێ، ئەگەرچی لەدوای ئەنجامدانی گشتپرسی هەندێک بەربەست هاتوونەتە پێشەوە، بەڵام داهاتووی گەلی کوردی مسۆگەر کردووە. دانیش بەوەدا دەنێت کە تاکە هەڵەی کورد ئەوە بووە پرۆسەکە لەکاتێکی زووتردا ئەنجامنەدراوە.

بارزانی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ گۆڤاری نیوزویکی ئەمریکی رایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرداگرتنی کەرکووک بە سەرکردایەتیی ئێران، بە ئاگاداری بەرپرسانی بەریتانیا و ئەمریکا بووە. گوتووشیەتی بڕیارەکانی عێراق لەلایەن ئێرانەوە دەدرێن.

بارزانی ئاماژەی بەوە داوە کە تاوەکو دەرفەتێک هەبێت کورد هەوڵدەدات رێگە لە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ سوپای عێراق بگرێت، جەختیی لەوەش کردووەتەوە هیچ هەوڵێک ناتوانێت ناسنامەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بگۆڕێت.

راشیگەیاندووە، ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەتوانن رێگە لە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەنێوان هەولێر و بەغدا بگرن، ئەگەر هەر شەڕێکیش رووبدات، دیارە لەلایەن ئەوانەوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکراوە.

بە ئاماژەکردن بەوەی بڕیاری گشتپرسی هی ئێستا نەبووە و بڕیارەکە لە نێوەڕاستی 2014 بە دەستەجەمعی لەلایەن سەرجەم پارتە سیاسییەکانی کوردستان و پەرلەمانی کوردستانەوە دراوە، بارزانی گوتوویەتی: "هۆکاری ئەنجامنەدانی پرۆسەکە لەو کاتەدا شەڕی داعش بوو، تاکە هەڵەی کوردیش ئەوە بوو گشتپرسییەکە لەکاتێکی زووتردا ئەنجامنەدرا".

بارزانی کە سەرپەرشتی ئەنجامدانی گشتپرسی کرد و نزیکەی 93% ی بەشداربووانیش بە بەڵێ دەنگیان بۆ جیابوونەوە لە عێراق دا، ئاماژەی بەوە کردووە ئەگەرچی لەدوای ئەنجامدانی پرۆسەکە هەندێک بەربەست هاتوونەتە پێشەوە، بەڵام بەبڕاوی ئەو گشتپرسییەکە داهاتووی گەلی کوردی مسۆگەر کردووە.

دەقی هەڤپەیڤینەکە

پرسیار: تۆ گشتپرسییت بردەوە، بەڵام واپێدەچێت زیانت بە دەرفەتەکانی دروستبوونی دەوڵەتی نیشتمانیی کوردی گەیاندبێت، بۆچی ئەمەت ئەنجامدا؟

بارزانی: بڕیار گشتپرسی بڕیارێکی شەخسی نەبوو، بڕیارێک بوو لەلایەن هەموو پارتە سیاسییەکانی کوردستان درابوو، سەرکەوتنی گشتپرسییەکەش ئەوە بوو  کە 93% ی گەلی کورد (لە عێراق) دەنگیان بە بەڵێ دا، بۆیە من بڕواموایە ئەم گشتپرسییە داهاتووی گەلی کوردی مسۆگەر کردووە، ئەوە راستە کە هەندێک بەربەست لەدوای گشتپرسییەکە هاتنەپێش، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە مافی چارەی خۆنووسینی کورد لەدەستدراوە.

پرسیار: بەڵام زۆر کەس پێیانوایە کاتەکەی هەڵە بوو.

بارزانی: ئێمە بڕوامان وابوو کاتەکە باش بوو، چونکە ئەو هێزە عێراقییانەی ئێستا سیاسەتەکانیان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیا و دۆخی ئەو ناوچانە جێبەجێ دەکەن، پێشتر ئەو پرۆگرام و ئەم پلانەیان لە خەیاڵدا بوو، هەتا پێش گشتپرسیش. ئەوان گشتپرسی وەک بیانوو بەکاردێنن بۆئەوەی پلان و پیلانەکەیان لە دژی گەلی کورد جێبەجێ بکەن، ئێمە گشتپرسییەکەمان ئەنجامدا بۆئەوەی رێگری لە خوێنڕشتن بکەین، بۆئەوەی رێگری لە شەڕ و ململانێ بکەین، چونکە ئەمانە (هێزە عێراقییەکان) کە ئێستا شەڕی ئێمە دەکەن، دەیانەوێت ئەمری واقیع بەسەر ناوچەکەدا بچەسپێنن، هەڵەی ئێمە ئەوەبوو دەبووایە گشتپرسییەکە زووتر ئەنجامبدەین نەک درەنگتر.

پرسیار: هێزەکانی پێشمەرگە لە نزیکەوە کاریان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش کردووە، پێتوایە ئێستا ئەمریکا دەستی لەئێوە بەرداوە؟

بەبێ رۆڵ و قوربانیدانی پێشمەرگە نەدەتوانرا پاشەکشە بە داعش بکرێ و تێکبشکێندرێت، نە موسڵیش ئازادبکرێت، بەڵام ئێمە چاوەڕوانی ئەوەمان نەدەکرد هێزە عێراقییەکان ئەو چەکانەی  ئەمریکا بۆ شەڕی داعش پێیدابوون دژی خەڵکی خۆیان بەکاریانبێنن، ئەوە سورپرایزێکی گەورەبوو بۆ ئێمە.

پرسیار: پێتوایە ئەمریکا پلانی عێراقی بۆ چوونە نێو کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەستی کورد پەسەند کردبێت؟

بارزانی: بەڵێ، پێمانوایە ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرداگرتنی کەرکوک لەلایەن ئێرانەوە سەرکردایەتیی دەکرا، بە ئاگاداری بەرپرسانی بەریتانیا و ئەمریکا.

پرسیار: سیناتۆر جۆن مەکین، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە "هاوبەشێکی بەهادار و لەمێژینەی" ئەمریکا وەسفدەکات، پێتوایە پەیوەندییەکانی ئێوە لەگەڵ کۆشکی سپی بە سەرۆکایەتیی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، گۆڕانی بەسەردا هاتووە؟ 

بارزانی: جۆن مەکین پیاوێکی زۆر بەڕێز و بە مەعریفەتە، ئاگاداری قوربانییەکانی پێشمەرگە و هەروەها گەلی کوردە، بەڵام سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و کۆشکی سپی، ناتوانم بڵێم ئێمە پەیوەندیمان هەیە یاخود نا. 

پرسیار: ئێران دووژمنی سەرسەختی عێراق بوو، بەڵام ئێستا دۆستی هەرە نزیکیەتی، ئەم پەیوەندییە نزیکە چی بۆ هەرێمی کوردستان و خەڵکی کورد دەگەیێنێت؟

بارزانی: بڕیارەکانی عێراق لەدەستی ئێراندان، کورد نە رووبەڕووی ئێران دەبنەوە، نە کێبڕکێش لەگەڵ ئێراندا دەکات.

پرسیار: کەوایە ئامادەی لەگەڵ ئێران کاربکەیت؟ 

بارزانی: ئەوە لە داهاتوودا بڕیاری لێدەدرێت. 

پرسیار: زۆر کەس نیگەرانی ئەوەن بارگرژییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا رەنگە بۆ شەڕێکی نوێ سەربکێشن، بۆچوونی تۆ چییە؟

بارزانی: هیواخوازین شەڕ و خوێنڕشتنەکە بووەستێت، سیاسەتی ئێمە گەڕانە بەدوای گفتوگۆ، گەڕانە بەدوای رێگەیەکی ئاشتیانە بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان و ریگریکردن لە ململانێکان لەگەڵ عێراق، ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان بەڕاستی دەیانەوێت رێگری لە پێکدادانێکی دیکەی سەربازی بگرن، ئەوان دەتوانن، بەڵام ئەگەر شەڕ هەڵبگیرسێت، ئەوە مانای ئەوەیە ئەوان گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵکردووە.

پرسیار: رکابەرەکانت بەوە تۆمەتبارت دەکەن کە تۆ گشتپرسیت بۆ دەستکەوتی سیاسی خۆت ئەنجامداوە، تۆ چی بەوان دەڵێیت؟

بارزانی: ئەنجامدانی گشتپرسی لە نێوەڕاستی 2014 لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و لەلایەن پەرلەمانەوە بڕیاری لەبارەوە درا،  بڕیارەکە بڕیارێکی تاکە کەسی نەبوو و لەو کاتەدا  بڕیارێکی دەستەجەمعی هەموو پارتە سیاسییەکان و هەموو دامەزراوەکان بوو لە کوردستان، بەڵام بەهۆی داعش ئێمە کاتی ئەنجامدانی گشتپرسییەکەمان دواخست، دواتریش کاتێک ئێمە کاتێکمان دەستنیشانکرد، ئەو کاتیش بڕیارەکە بڕیارێکی دەستەجەمعی هەموو پارتە سیاسییەکان بوو. 

پرسیار: هێشتا ئەگەر هەیە سەربەخۆیی کورد بێتەدی؟

بارزانی: ئەوەی لە (ناوچە کوردییەکان) روودەدات تەنیا شتێکی کاتییە، چونکە هیچ کەسێک ناتوانێت ناسنامەی ئەو ناوچانە بگۆڕێت، ئێمە دان بە هیچ گۆڕانکارییەکی دیمۆگرافی بەزۆر نانێین، ناسنامەی ئەو ناوچانە هێشتا کوردستانییە، ئێمە لە چەندین ناوچە تەنیا بۆ رێگریکردن لە هەر جۆرە رووبەڕووبوونەوەیەک و خوێنڕشتنێک کشاینەوە، ئێمە دەمانەوێت رێگە لە هەرجۆرە رووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی بگرین، ئەمەش بۆ رێگەخۆشکردنە بۆ دایەلۆگ.
 
پرسیار: تا چ ئاستێک ئێوە دەتانەوێت رێگە لە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ بەغدا بگرن؟

بارزانی: ئێمە ئامادەین تا ئەو کاتەی رێگەیەک هەبێت بۆ رێگریکردن لە شەڕ لەگەڵ سوپای عێراق.. تا ئەوکاتەی ئەوان هەوڵنەدەن گۆڕان بەسەر تایبەتمەندی (ئۆتۆنۆمی) کوردستاندا بێنن. 

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

 
| 10/11/2017
hahaha
نیشانەکردن : بارزانی, گشتپرسی

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

كامیل | 24/09/2018 12:46:35 م
گومانه‌كه‌ت له‌ جێگه‌ی خۆیه‌تی
ره شید | 24/09/2018 06:22:28 م
ده ستت خوش بیت کاک ئاکو منیش شه ریکه خه می تو به ریزم ،پیم وابوو دوکتور به رهه م " ئه ستوونده گی تاولی موررادی یه کیه تیه " و ده یتوانی یه کیه تی له...
پیلانە یان گەڕانەوەیە
| 24/9/2018 | (3)
Azad Azad | 24/09/2018 04:48:12 م
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا نه‌بێت ئاخونه‌كانی ئێران ڕۆژهه‌ڵاتی ناوراست داكیر ده‌كه‌ن بێ شك...!!! هه‌مو خه‌ڵكه‌كه‌ش ده‌كه‌نه‌ شیعه‌ به‌ زۆر و به‌ده‌ستوری...
پۆمپیۆ: دەبێ خەڵکی عێراق دەنگیان بە کێ داوە، ئەو کەسە سەرکردایەتییان بکات
| 24/9/2018 | (1)
احمد حسم زێڕۆ گه‌ردی | 24/09/2018 11:46:11 ص
ده‌ستخۆش كاك ڕێبوار بابه‌تێكی به‌هاداره‌ ، من پێموایه‌ یه‌كیه‌تی به‌به‌ردێك دوو چۆله‌كه‌ ده‌كوژێ له‌لایه‌ك به‌رهه‌م سالح ده‌كا به‌ فیلم له‌...
Dana | 24/09/2018 04:22:09 م
شەرت ئەوەیە دوای تەواوبوونی ڕێ و ڕەسمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی عێراق هەمان هەڵوێست و قسەت هەبێت، کاتی ڕیفراندۆمیش لەم قسانەت زۆر کرد بەس هەموی بە...
یەكێتی یاری بە كلكی شێر كرد
| 24/9/2018 | (4)
محمد كوردي | 24/09/2018 11:15:23 ص
بةم بةيان و بريارةتان ئيوه بونه هوكار و دةستبيشخةرى تيكجونى يةكريزى كورد و ئةو كاره له تو زور ئةوةشيتةوة ..
عبدالکریم حسن | 24/09/2018 03:37:41 م
پشتیوانی لە دکتۆر فواد حسێن دەکەین بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، دەست نیشانکراوی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق. دکتۆر عبدالکریم...
بارزانی: بەهەموو توانایەکەوە پشتیوانی د. فوئاد حوسێن دەکەین بۆ پۆستی سەرۆککۆمار
| 24/9/2018 | (2)
2.64 seconds