وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بە دەمانچەی مێردەكەی، خۆی كوشت

لەلایەن تریسكە شێرزاد 8/11/2018
پۆلیس دەڵێت لەبەر ئەوەی كەسوكاری كچەكە سكاڵایان نەبوو، مێردەكەیان ئازاد كردووە
پۆلیس دەڵێت لەبەر ئەوەی كەسوكاری كچەكە سكاڵایان نەبوو، مێردەكەیان ئازاد كردووە

رووداو - هەولێر 

(ف.س) لە ماڵی باوكی بوو كە مێردەكەی پەیوەندی پێوەكرد و داوای لێكرد خێرا بگەڕێتەوە ماڵەوە، بەڵام ئەو بە قسەی نەكرد و گوتی ماڵی باوكی میوانیان هەیە. (ف) دوای ئەوەی لەگەڵ خەزووری دەچێتەوە ماڵەوە، بە دەمانچەی مێردەكەی، خۆی دەكوژێ‌، دوای رووداوەكە، پۆلیس مێردەكەی دەستگیر دەكات و دواتر بە كەفالەت ئازادی دەكات.

شەوی 26/10/2018 ئافرەتێكی تەمەن 17 ساڵان بە ناوی (ف، س) دانیشتووی كۆمەڵگەی چڕەی سەر بە شاری دهۆك، كە تەنیا ساڵێك بوو شووی كردبوو، بە دەمانچەی مێردەكەی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

رائید هێمن سلێمان، گوتەبێژی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆك بە (رووداو)ی گوت: "دوای ئەوەی لە رووداوەكە ئاگادار كراینەوە، تیمەكانی بەڵگە و تاوان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و تەرمەكەیان رەوانەی پزیشكی دادی دهۆك كرد بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی ئایا كوژراوە یان خۆی كوشتووە، دوای پشكنین بۆیان دەركەوت ئافرەتەكە خۆی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە". 

هەروەها گوتی: "دوای رووداوەكە مێردی ژنەكە كە ئامۆزاشیەتی دەستگیركرا".

هاوژینی (س) لە ئیفادەی پۆلیسدا گوتوویەتی: "هیچ كێشەیەكمان نەبووە، ئەو رۆژە لە ئیش هاتمەوە لە ماڵ نەبوو زۆر تووڕە بووم، تەلەفۆنم بۆ كرد، گوتی لە ماڵی باوكمم، میوانیان هەیە، منیش پێمگوت هەر لەوێ‌ بەو مەیەوە، بەڵام دواتر هاتووەتەوە و خۆی كوشتووە".

پۆلیس ئیفادەی لە كەسوكاری كچەكە وەرگرتووە، ئەوان گوتوویانە كچەكەیان لە كاتی هەڵچووندا خۆی كوشتووە، بۆیە سكاڵا لەسەر هاوژینەكەی تۆمار ناكەن. رائید هێمن دەڵێت: "لەبەر ئەوەی كەسوكاری كچەكە سكاڵایان نەبوو، پیاوەكە بە كەفالەت ئازاد كرا". 

 باوكی (ف) نەیویست باسی كێشەی كچەكەی بكات و تەنیا گوتی "ئێمە هیچ كێشەیەكمان لەگەڵ برازاكەماندا نییە".

 بەڵام (م) كە ئاگاداری ژیانی ئەو ژنە بووە، بە(رووداو)ی گوت: "(ف) ماوەی ساڵێك بوو شووی بە ئامۆزاكەی كردبوو، منداڵیان نەبوو، لە ماڵی خەزووری دەژیان. نەمزانیوە هیچ كێشەیەكی لەگەڵ مێردەكەی هەبووبێ‌، بەڵام ئەو رۆژە (ف) بە سەردان چووبووەوە ماڵی باوكی، وادیار بوو باوكی نەخۆش بوو، كاتێك مێردەكەی لە كار دێتەوە و هاوژینەكەی لە ماڵ نابێ‌، زۆر تووڕە دەبێت و پەیوەندی پێوە دەكات. ئەو دەڵێت لە ماڵی باوكمم و شەو دەگەڕێمەوە، ئیدی مێردەكەی زۆر تووڕە دەبێ‌ و دەڵێت دەبێ‌ هەر ئێستا بێیتەوە ماڵەوە. بەڵام (ف) دەڵێت ناتوانم ئێستا بێمەوە، ماڵی باوكم میوانیان هەیە، شەو دەگەڕێمەوە، مێردەكەشی دەڵێت: كەواتە هەر لە ماڵی باوكت بە و مەیەوە، تەلەفۆنەكەی بەسەردا دادەخات".

وەك (م) باسی كرد، خەزووری ئاگای لە شەڕە قسەی نێوان كوڕ و بووكەكەی بووە، بۆیە دەچێتە ماڵی باوكی (ف) بۆ ئەوەی (ف) لەگەڵ خۆی بێنێتەوە ماڵەوە و لەگەڵ هاوژینەكەی ئاشتیان بكاتەوە.

(م) دەڵێت: "بەڵام (ف) كە دەگاتەوە ماڵەوە یەكسەر دەچێتە ژوورەكەی خۆی و لەوێ‌ دەرگا لەسەر خۆی دادەخات، پێش ئەوەی مێردەكەی ببینێ‌، هەر لە ژوورەوە بە دەمانچەی مێردەكەی بە گوللەیەك كۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێ‌".

(ف. ئا) كە دراوسێی ماڵی ئەو ژنەیە، كاتێك گوێی لە دەنگی تەقە دەبێ‌ دێتە دەرەوە و لەگەڵ داروسێكانی دیكەی رادەكات بۆ ماڵی (ف). ئەو دراوسێیەیان لەبارەی خۆكوشتنی ئەو ژنەوە دەڵێت: "خەزووری (ف) بە ئێمەی گوت بەهۆی ئەوەی مێردەكەی لێی تووڕە بووە، بەرگەی قسەكانی نەگرتووە و خۆی كوشتووە". 

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو كۆتایی مانگی ئەیلولی رابردوو 54 ژن خۆیان كوشتووە كە 15 لەو ژنانە لە سنووری پارێزگای دهۆكن. 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 14/11/2018 10:07:46 ص
ده سخوش برا جا سه یر ئه وه یه دوای نزیکبوونه وه له م ته وافوقه جه ماعه ته دزه که هوشدار ده داتن که گوایه ئه مجاره نه وتی که رکووک بوته بونیاتیک بو ته...
کەرکووک و نەوتی دزراو
| 12/11/2018 | (1)
ره شید | 14/11/2018 10:02:13 ص
ده سخوش به لام پیم وابی که میک دره نگتان به م موهیممه زانی ته نانه ت چونه زور زوو دوای ئاشکرا بوونی نزیکبوونه وه ی سازانی هه نارده ی نه وتی که رکووک...
كەركووك سەرچاوەی پارەداركردنی میلیشیا عێراقییەكان
| 14/11/2018 | (1)
ره شید | 14/11/2018 05:43:25 ص
هیفیدار ئه حمه د به م نووسینه پوخت و ریک و پیکه و ئه م لیکدانه وه واقیعیه سه لماندی که روژنامه نووسیکی ره سه ن، هه م ده توانی سیاسه تمه داریکی ئاگا...
پارتی شەراكەت لەگەڵ كێ دەكات؟
| 13/11/2018 | (1)
ره شید | 11/10/2018 06:43:11 ص
دیسانیش ده ستخوش ؛ مه لا به ختیار به بیر و باوه ریی نوی و له زرووفی نوی و به ته ماحی سیاسی نوی رووداوه کونه کان ده گیریته وه !
خالید | 13/11/2018 09:48:07 م
ده‌ست و خامه‌ت خۆش و ڕه‌نگین بێت مامۆستا جه‌عفه‌ری به‌ڕێز ئه‌م وورده‌کاری و ژێر په‌رده‌ییانه‌ی که‌ له‌ناو سه‌رکرده‌کاندا ده‌کرا گرنگه‌ بخرێته‌ ڕوو و...
كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان هه‌ڵوه‌شایەوە.. یان هه‌ڵیانوه‌شانده‌وه‌ ؟
| 9/10/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە ئەڵمانیا پەرستارێك 6 کەس بە دەرزی دەکوژێت دوێنێ کاژێر 12:09 |

لە ئەڵمانیا پەرستارێك 6 کەس بە دەرزی دەکوژێت

هەوڵی کوشتنی ٣ کەسی دیکەی داوە زۆرتر
دووبز؛ عەرەبی هاوردە دەستبەسەر حەوت هەزار و 500 دۆنم زەوی کورددا دەگرن دوێنێ کاژێر 10:34 |

دووبز؛ عەرەبی هاوردە دەستبەسەر حەوت هەزار و 500 دۆنم زەوی کورددا دەگرن

جووتیاران داوای هاوکاری لە حکومەت و لایەنە زۆرتر
 ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شەکرەیە 14/11/2018 |

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شەکرەیە

"شەکرە و خێزان" دروشمی ئەمساڵی رۆژی جیهانی زۆرتر
0.172 seconds