وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

بەغدا مەرجی هەیە بۆ هەڵگرتنی خاڵە گومرگییەکانی لەگەڵ کوردستان

لەلایەن رووداو 8/11/2018
داوا دەکرێت هەڵگرتنی خاڵە گومرگییەکان بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمان

رووداو - هەولێر

هەرچەندە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە چەند جارێک داوای لابردنی خاڵی گومرگی سەفرا و خاڵە گومرگییەکانی کەرکووک سلێمانی و کەرکووک هەولێری کردووە، بەڵام حکومەتی عێراق مەرجی هەیە بۆ لابردنی ئەو خاڵە گومرگییانە. 

بەمەبەستی رێککەوتن و گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو خاڵە گومرگییانە، شاندێکی بازرگانی حکومەتی عێراق کە لە نوێنەری شەش وەزارەت پێکهاتوون، ماوەی دوو رۆژە لە هەرێمی کوردستانن، بڕیارەیشە درێژە بە گفتوگۆکان بدەن.

نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەگەڵ شاندێکی بازرگانیی حکومەتی عێراق کە لە نوێنەری وەزارەتەکانی: دارایی، تەندروستی، ناوخۆ، بازرگانی، پیشەسازی و کشتوکاڵ پێکهاتوون، گفتوگۆی تەواومان لەبارەی هەڵگرتی گومرگەکان کردووە، بەڵام چەند خاڵێک ماوە لەسەری رێکبکەوین.

بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، 75%ـی ئەو کاڵایانەی لە دەروازە سنوورییەکانەوە دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان بۆ عێراق دەچن، ئەم گومرگانەش وایانکردووە بازرگانان رێڕەوی بازرگانی خۆیان بگۆڕن.

لەچەند رۆژی رابردوودا بەشێک لە پەرلەمانتارانی کورد داوایان لە پەرلەمانی عێراق کرد، پرسی گومرگی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان بخاتە بەرنامەی کارەوە.

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و بڕیاردەری پێشووی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "دانانی گومرگ لەنێوان پارێزگاکانی عێراق نادەستوورییە، چەندینجار داوای لابردنی خاڵە گومرگییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقمان کردووە، بەڵام عێراق بە مەرج خاڵە گومرگییەکان لادەبات".

ئەحمەد حاجی رەشید، باسی لەوە کرد، بەڕێوەبەری گومرگی عێراق دەڵێت تاوەکو هەرێمی کوردستان یاسای پێناسی گومرگی جێبەجێنەکات و داهاتی گومرگ نەگەڕێنێتەوە بۆ حکومەتی ناوەندی، خاڵە گومرگییەکان لانابرێن.
 
 

بەگوتەی، نەوزاد ئەدهەم لەگەڵ شاندەکەی عێراق لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتوون، وەکو یەکخستنی رسومات و باج و هێنانی ئۆتۆمبێل لە خاڵە گومرگییەکان لە سیستەمێکی یەکگرتوودا، چەند خاڵیش ماوە لەسەریان رێکبکەون، پێشبینی دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 8-11-2018)ـی نێوان شاندەکەی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەسەر ئەو خاڵانەش رێکبکەون.

ماوەی چەند ساڵێکە حکومەتی عێراق خاڵی گومرگی سەفرای لە قەزای خاڵس داناوە، هەموو ئەو کەلوپەل و کاڵایانە گومرگ دەکات کە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەنێردرێن، دوای کردنەوەی رێگای هەولێر کەرکووکیش، دوو خاڵی گومرگی دیکە لەسەر رێگای کەرکووک بۆ هەولێر و سلێمانی دانران.

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار
 


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| دوێنێ کاژێر 09:24 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| دوێنێ کاژێر 09:06 | (1)
خەلیل شرنەخی | 19/01/2019 03:18:01 ص
جهێ داخێ یە مرۆڤێ هۆسا هندە خوە پەرست و بێ وژدان و دلڕەق هەبن.
ئەو سێ کوردەی لە بەریتانیا بوونە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج کەس، سزادران
| 18/1/2019 | (1)
Azad Azad | 18/01/2019 08:34:02 م
قسه‌كانی مه‌كگۆرك زۆر راست و واقعیانه‌یه‌. به‌ڵام ترامپ بازرگانه‌ سیاسی نیه‌ به‌ته‌ئكید زۆر هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی سیاسی ده‌كات و زه‌ره‌ریش ده‌گه‌ێنێت...
مەکگۆرک رەخنە لە ترەمپ دەگرێت: ژیانێکی نوێی بەخشییە داعش
| دوێنێ کاژێر 10:32 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 هەموو شتێك دەربارەی شێرپەنجەی ملی منداڵدان 5 کاژێر لەمەو بەر |

هەموو شتێك دەربارەی شێرپەنجەی ملی منداڵدان

ملی منداڵدان ئەندامێكی کۆئەندامی زاوزێی ئافرەتە زۆرتر
داوادەکرێت خانمانی تەمەن سەروو 21 ساڵ پشکنینی شێرپەنجەی ملی منداڵدان بکەن 7 کاژێر لەمەو بەر |

داوادەکرێت خانمانی تەمەن سەروو 21 ساڵ پشکنینی شێرپەنجەی ملی منداڵدان بکەن

شێرپەنجەی ملی منداڵدان لەنێو خانمانی تەمەن سەروو زۆرتر
0.36 seconds