وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لە فڕۆکەخانەی هەولێر 15 کەس بە ڤیزای ساختە دەستگیرکران

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 8/11/2018
دەستگیرکراوەکان نۆیان کوردن و شەشیان خەڵکی گینیا بوون

رووداو-هەولێر

لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر 15 کەس بە ڤیزای ساختە دەستگیرکران، کە نۆیان کوردن و شەشیان خەڵکی گینیا بوون.

رائید رزگار فەرزەندە ئەفەندی، لێپرسراوی بنکەی نیشینگە و پاسپۆرت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی چوارشەممە (7-11-2018) نۆ کەسیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستگیرکردووە، کە سەرجەمیان کوردبوون و هەوڵیانداوە بە ڤیزەی ساختە گەشتی دەرەوەی وڵات بکەن، یەکێک لەو دەستگیرکراوانەش قاچاخچی بووە.

لێپرسراوی بنکەی نیشینگە و پاسپۆرت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر روونیکردەوە لەو کوردانە: شەش کەسیان پاسپۆرتی عێراقییان پێبووە کە ڤیزای ساختەی ئەڵمانیای لەسەر بووە و، دەیانویست لە رێگەی هێڵی جێرمەنیا خۆیان بگەیەننە شاری دۆسڵدۆرف لە وڵاتی ئەڵمانیا، دووانەکەی دیکە پاسپۆرتەکەیان ئیقامەی ساختەی یۆنانی پێوە بووە و، قاچاخچییەکیش دەستگیرکراوە، کە پاسپۆرتی عێراقی و ئیقامەی سوێدی هەبووە.

رائید رزگار فەرزەندە ئەفەندی، ئاماژەی بەوەشکرد هەر دوێنێ شەش هاووڵاتی بە رەگەز گینیایی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستگیرکراون، کە بە ڤیزای ساختەی هەرێمی کوردستان دەیانویست بێنە نێو هەرێمی کوردستانەوە.

لێپرسراوی بنکەی نیشینگە و پاسپۆرت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گوتی "سەرجەم دەستگیرکراوەکان رادەستی دادگا کراون، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاساییان لە بەرامبەردا بگیرێتەبەر".

 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار
نیشانەکردن : فڕۆکەخانەی هەولێر
12485 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت 42 خولەک لەمەوبەر |

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت

ئەمریکا: هەرکەسێک لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرێت، زۆرتر
هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر هاوکاریی بەسرە دەکات 22 کاژێر لەمەو بەر |

هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر هاوکاریی بەسرە دەکات

بەسرە بووەتە ناوەندی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە زۆرتر
0.422 seconds