وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

هەولێر و بەغدا بۆ لابردنی خاڵە گومرگییەکان لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتوون

لەلایەن رەنجە جەمال 8/11/2018
شاندی هەولێر و بەغدا لە هەولێر کۆبوونەتەوە و کۆنووسێکی 27 خاڵی واژۆکراوە

رووداو - هەولێر

‌هەولێر و بەغدا لە گفتوگۆدان بۆ لابردنی ئەو بازگە و خاڵە گومرگییانەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەشەکانی دیکەی عێراق دانراون. 

بۆ هەڵگرتنی هەردوو خاڵی گومرگی لەنێوان هەولێر - کەرکووک و سلێمانی - کەرکووک، کە لە دوای کردنەوەی رێگەکان دانراون، شاندێکی حکومەتی عێراق ماوەی دوو رۆژ لە هەولێر بوو. بۆ یەکخستنی کاری بازرگانی و رێوشوێنەکانی گومرگی کۆنووسێکی 27 خاڵی لەنێوان هەردوولادا واژۆکراوە، لەنێوانیاندا لابردنی خاڵە گومرگییە نێوخۆییەکان.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو هەردوو شاندی بەغدا و هەولێر دووبارە کۆببنەوە، چاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەکە چارەنووسی خاڵە گومرگییەکان یەکلاببنەوە.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان دەڵێت "گەیشتوونەتە چەند خاڵێکی گرنگ و کۆنووسێک واژۆکراوە، یەکێک لەوانەش لابردنی خاڵە گومرگییەکانە بەبێ هیچ پێشمەرجێک، کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەشەکانی دیکەی عێراق دانراون".

عەبدولڕەزاق عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان دەڵێت، وادەیەکی دیاریکراوە بۆ ئەو پرسە دانەنراوە، بەڵام عادل عەبدولمەهدی فەرمانی دیوانی بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانە. واتە نیەتێکی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

لە مادەی 24 دەستووری عێراق هاتووە "دەوڵەت ئازادی گواستنەوە بۆ کرێکار و شمەک و سەرمایەداران دەستەبەردەکات لەنێوان هەرێم و پارێزگاکاندا، ئەوەش بە یاسا رێکدەخرێت"، بۆیە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەڵێن، جگە لە بڕیارێکی سیاسی، ئەو خاڵە گومرگییانە هیچ بنەمایەکی دەستووری و یاساییان نییە.

لە 75%ـی ئەو کاڵایانەی لە دەروازە سنوورییەکانەوە دێنە هەرێمی کوردستان بۆ عێراق دەچن، بۆیە بە بوونی ئەو خاڵە گومرگییانە زەرەرمەندی یەکەم بازرگانان و کاسبکارانی کوردن. 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 14/11/2018 10:07:46 ص
ده سخوش برا جا سه یر ئه وه یه دوای نزیکبوونه وه له م ته وافوقه جه ماعه ته دزه که هوشدار ده داتن که گوایه ئه مجاره نه وتی که رکووک بوته بونیاتیک بو ته...
کەرکووک و نەوتی دزراو
| 12/11/2018 | (1)
ره شید | 14/11/2018 10:02:13 ص
ده سخوش به لام پیم وابی که میک دره نگتان به م موهیممه زانی ته نانه ت چونه زور زوو دوای ئاشکرا بوونی نزیکبوونه وه ی سازانی هه نارده ی نه وتی که رکووک...
كەركووك سەرچاوەی پارەداركردنی میلیشیا عێراقییەكان
| 14/11/2018 | (1)
ره شید | 14/11/2018 05:43:25 ص
هیفیدار ئه حمه د به م نووسینه پوخت و ریک و پیکه و ئه م لیکدانه وه واقیعیه سه لماندی که روژنامه نووسیکی ره سه ن، هه م ده توانی سیاسه تمه داریکی ئاگا...
پارتی شەراكەت لەگەڵ كێ دەكات؟
| 13/11/2018 | (1)
ره شید | 11/10/2018 06:43:11 ص
دیسانیش ده ستخوش ؛ مه لا به ختیار به بیر و باوه ریی نوی و له زرووفی نوی و به ته ماحی سیاسی نوی رووداوه کونه کان ده گیریته وه !
خالید | 13/11/2018 09:48:07 م
ده‌ست و خامه‌ت خۆش و ڕه‌نگین بێت مامۆستا جه‌عفه‌ری به‌ڕێز ئه‌م وورده‌کاری و ژێر په‌رده‌ییانه‌ی که‌ له‌ناو سه‌رکرده‌کاندا ده‌کرا گرنگه‌ بخرێته‌ ڕوو و...
كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان هه‌ڵوه‌شایەوە.. یان هه‌ڵیانوه‌شانده‌وه‌ ؟
| 9/10/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

شیردانی سرووشتی مەترسی جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە 10 کاژێر لەمەو بەر |

شیردانی سرووشتی مەترسی جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە

ئەگەری تووشبوونیان بەجەڵتەی مێشک بەرێژەی %23 زۆرتر
لە ئەڵمانیا پەرستارێك 6 کەس بە دەرزی دەکوژێت 15/11/2018 |

لە ئەڵمانیا پەرستارێك 6 کەس بە دەرزی دەکوژێت

هەوڵی کوشتنی ٣ کەسی دیکەی داوە زۆرتر
دووبز؛ عەرەبی هاوردە دەستبەسەر حەوت هەزار و 500 دۆنم زەوی کورددا دەگرن 14/11/2018 |

دووبز؛ عەرەبی هاوردە دەستبەسەر حەوت هەزار و 500 دۆنم زەوی کورددا دەگرن

جووتیاران داوای هاوکاری لە حکومەت و لایەنە زۆرتر
0.234 seconds