وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

وەزارەتی پێشمەرگە داوای روونكردنەوە لە گۆڕان دەكات

لەلایەن سیروان عەباس 8/12/2016
 سروە عەبدولواحید، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق
سروە عەبدولواحید، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق

رووداو - هەولێر

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی لێدوانی پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ کەناڵێکی عەرەبی بڵاوکردەوە و بەپێویستی دەزانێت گۆڕان روونکردنەوە لەسەر قسەکانی بدات.

لە راگەیێندراوەكەدا كە رۆژی پێنجشەممە 8-12-2016 بڵاویكردووەتەوە، وەزارەتی پێشمەرگە  دەڵێت "سروە عەبدولواحید، پەرلەمانتاری گۆڕان سووکایەتی به خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان کردووه، لێدوان و بۆچوونی پەرلەمانتارەکەی گۆڕان سووکایەتیکردنە بە خوێنی شەهیدان و بەهیچ شێوەیەک قابیلی قبووڵ نییه، پێویستە بزووتنەوەی گۆڕان روونکردنەوە لەبارەی ئەو سووکایەتییەی ئەندامەکەی خۆی بدات".

وەزارەتی پێشمەرگە هێرشی تووند دەكاتە سەر سروە عەبدولواحید و دەڵێت "پێشمەرگە خوێنی خۆی بۆ پاراستنی خاکی وڵات و بەرگریکردن لە کەرامەت و شەرەفی گەلی کوردستان بەخشیوە، پێشمەرگە گیانی خۆی بۆ وڵاتەکەی بەخت دەکات، بۆ ئەوەی گەل بەسەربەرزی و کەرامەتەوە بژی و هیچ کەسێکیش بۆی نییە بەناوی پەرلەمانتاربوونەوە رێگە بەخۆی بدات هەموو سنوورەکانی ناپاکی تێپەڕێنێت و قسەی نابەجێ و تۆمەت بە خانەوادەی شەهیدان بڵێت".

هەر لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە:" کەسێک سووکایەتی بە خوێنی شەهیدان بکات، لە هەر پلە و پایەیەکدا بێت، هیچ بەها و پارێزبەندییەکی یاسایی و سیاسیی نامێنێت".

رۆژی پێنجشەممە 8-12-2016، فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیێندراوێكی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "سكاڵا لە سەر سروە عەبدولواحید تۆماردەکات و سەرەتای هەفتەی داهاتوو سكاڵا و ڤیدیۆی دەنگی بەرنامەكە پێشكەشی داواكاری گشتی دەكەین".

جگە لەمە، هەریەك لە ئامینە زكری و دڵشاد شەعبان، پەرلەمانتارانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی، بڕیاریان داوە رۆژی دووشەممە 12-12-2016 لە دادگای دهۆك سكاڵا لەسەر سروە عەبدولواحید تۆمار بكەن.

فراكسیۆنی پارتی لە راگەیێندراوەكەیدا باسی قسەكانی سروە عەبدولواحیدی كردووە و رایگەیاندووە "له‌ یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌ عه‌ره‌بییه‌كان په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ ناوی سروه‌ عەبدولواحید، دوور له‌هه‌موو ئاكارێكی نیشتمانی، سووكایه‌تی به‌ خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی كوردستان كرد و به‌ چه‌ند رسته‌یه‌كی قێزه‌ون داوای ده‌كرد حكومه‌تی ئیتیحادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سزا بدات، لێره‌ ته‌نیا ئاماژه‌ به‌ سێ رسته‌ له‌ قسه‌كانی ده‌كه‌ین كه‌ پێمانوایه‌ ئه‌مه‌ داشۆرانه‌ له‌ هه‌موو به‌هایه‌كی ئه‌خڵاقی:

1- گوتی (به‌شێك له‌و ئافره‌تانه‌ی پیاوه‌كانیان شه‌هید ده‌بێت، لەبه‌ر هه‌ژاری ناچارن جه‌سته‌ی خۆیان بفرۆشن) له‌ راستیدا ده‌بێ سه‌دانی وه‌ك ئه‌و بۆ خۆیان له‌لای خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان فێری ره‌وشت و ئاكاری به‌رز ببن، نه‌ك جورئه‌ت بده‌نه‌ خۆیان شتێكی له‌مشێوه‌یه‌ بڵێن".

2- ده‌ڵێ: قیاده‌ی سیاسی كورد گوندی عه‌ره‌بی تێكداوه‌ و خه‌ڵكی ته‌هجیر كردووه‌، ده‌بێ حكومه‌تی ئیتحادی محاسبه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بكات.

3- ده‌ڵێ: نابێ حكومه‌تی ئیتحادی پاره‌ی پێشمه‌رگه‌ بنێرێت بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌بێ پێشمه‌رگه‌ بچێت له‌ به‌غدا وه‌ری بگرێت، ئه‌گینا له‌ كوردستان ده‌دزرێت".

لەبەرامبەردا سروە عەبدولواحید، پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان ئەو قسانەی رەتكردەوە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "من باسی خراپی باری ژیان و گوزەرانی كەسوكاری پێشمەرگە و شەهیدانم كردووە، داوام كردوە نابێت حكومەتی عێراق لەبەر ناكۆكی سیاسی مووچەی پێشمەرگە و ئەو خەڵكە نەدات".

سروە عەبدولواحید سكاڵاتۆماركردنی فراکسیۆنی پارتی بە هەڵمەت دژی خۆی وەسفكرد و گوتی:" ڤیدیۆییەكە ماوە، وشەی لەشفرۆش جیاوازی زۆری هەیە لە زمانی كوردی و عەرەبی، من گوتوومە خەڵك هەیە ویژدانی خۆی دەفرۆشێ‌ نەك كاری لەشفرۆشی دەكات".

کۆمێنتەکان

 
Apo | 9/12/2016
Bo rast nakat mn amam la slemani ba chawy xom byni zorysh badaxawa xoyan wak malyk azin awxalkash awa wala bra rast akat

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 23/07/2017 03:55:48 م
به‌ته‌ئگید ئێران عیراق داگیر ده‌كات شه‌ڕ و كوشتار و ماڵ وێرانی زۆر ده‌بێت ئه‌مانه‌ش قه‌ومی ره‌شی شیعه‌ ماڵیانم به‌قورگرت..!!!!!
عێراق و ئێران رێککەوتنێکی سەربازیی واژۆ دەکەن
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ئارام رسوڵ مامەند | 20/07/2017 09:05:09 م
دەست خۆش کاک ئاکۆ، وتارەکەت زۆر جوان و لە جێگای خۆیەتی، بەڕاستی ڕیفراندۆمی کوردستان بۆ سەربەخۆی تاقیکردنەوەیەکە بۆ هەمو جیهان و من پێم وایە کومەڵگای...
بژار | 23/07/2017 11:58:58 ص
ده‌ست خۆش!!! به‌ڵام من تێناگام كوردانی سوید ئیشو كاریان چیه‌ بۆ هه‌ڵوێستیان نیه‌؟؟؟؟ به‌ڵام لێیان ناگرم سۆسیال بدراگیان ده‌برێت بۆیه‌ هه‌ڵوێستیان...
حكومەتی سوێد دژی رای میللەتانە
| 19/7/2017 | (3)
Farhad Rashid
Farhad Rashid | 23/07/2017 10:56:17 ص
وةلا نازانم وةستانى مووجة بة مةفهومى ئيوة جؤنة بة سى رؤز مووجةى يةك دةزكايةك دابةش دةةكةن كار وا بروات تا دوو مانكى تر خةلك مووجةى ثى نادريت
وەزارەتی دارایی: بەهیچ شێوەیەک دابەشکردنی مووچە ناوەستێت
| دوێنێ کاژێر 08:40 | (1)
aland | 23/07/2017 09:41:41 ص
Dast tan khosh
ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی دژە خەڵەفان کاریگەری زەبر لەسەر مێشک کەمدەکاتەوە 4 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی دژە خەڵەفان کاریگەری زەبر لەسەر مێشک کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی ئێرانی دەریخستووە زۆرتر
رێکخراوە جیهانییەکان لەبارەی کۆلێرای یەمەن هۆشداریدەدەن 4 کاژێر لەمەو بەر |

رێکخراوە جیهانییەکان لەبارەی کۆلێرای یەمەن هۆشداریدەدەن

پێشبینیدەکرێ ئەمساڵ ریکۆردی جیهانیی بشکێنێ لە زۆرتر
خەمۆکی پێکهاتەی مێشک دەگۆڕێت 6 کاژێر لەمەو بەر |

خەمۆکی پێکهاتەی مێشک دەگۆڕێت

توێژینەوەیەکی بەریتانی دەریخستووە زۆرتر
0.187 seconds