وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

ماوەی هەفتەیەکە لە داقووق کوردێک دەستگیرکراوە؛ بە کەفالەتیش ئازادناکرێت

لەلایەن هیوا حوسامەدین 9/12/2018
تۆمەتی ئەوەی دراوەتەپاڵ کە رێگری لە گەڕانەوەی عەرەبە هاوردەکان کردووە

رووداو - کەرکووک

 نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له‌ گوندی یه‌نگیجه‌ی تاڵه‌بانی،‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان بەتۆمەتی ئەوەی رێگری‌ له‌ دابه‌شكردنی زه‌وی گونده‌كه‌یان به‌سه‌ر عه‌ره‌بی هاوردەدا‌ کردووە،  هاونیشتمانییەکیان ده‌ستگیركردووه‌.

هاونیشتمانییه‌كه‌ ناوی "عادل ستار" و باوكی شه‌ش منداڵه‌. هەرچەندە باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌، بەڵام له‌ بنكه‌ی پۆلیسی داقووق ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌، به ‌بڕیاری دادوه‌ری بینینی قه‌ده‌خه‌كراوه‌ و به‌كه‌فاله‌تیش ئازادناكرێت.

سه‌باح ستار، برای عادل دەڵێت "براكه‌م له‌ بری حه‌وت هه‌زار دۆنم زه‌وی ده‌ستگیركراوه‌، ده‌بێ ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌دا بگرن ئه‌وكات ئازادی ده‌كه‌ن، ئەوش نابێت، ئه‌وه‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ ده‌ستگیركراوه؛‌ نه‌ ده‌توانین بیبینین و نه‌ به‌كه‌فاله‌تیش ئازادده‌كرێت، داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین فریامانبكه‌وێ، ئه‌وه‌ منداڵه‌كانیه‌تی هه‌فته‌یه‌كه‌ داوای بینینی باوكیان ده‌كه‌ن و رێگەیان پێنادرێت، خودا قبوڵناكات".
 
خه‌ڵكی گونده‌كه‌ ده‌ستگیركردنی عادلی ته‌مه‌ن 43 ساڵ به‌ هه‌وڵێك ده‌زانن بۆ ترساندنی خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه‌ی ئاماده‌نه‌بوون‌ زه‌وییه‌كانیان جێبهێڵن. بە خەڵکی گوندەکە گوتراوه‌ تاوه‌كو ناو‌چه‌كه‌ چۆڵنه‌كه‌ن عادل ستار ئازادناكرێت.
 
رێبوار جه‌لال، مه‌لای گوندی یه‌نگیجه‌ی تاڵه‌بانی ده‌ڵێت "بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێكردنی قسه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێ زه‌وییه‌كانمان داگیربكه‌ن. ده‌ڵێن ئازادی مه‌كه‌ن تاوه‌كو زه‌وییه‌كان چۆڵده‌كه‌ن، واتا ده‌یانه‌وێ له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی عادل ستار مافه‌كانمان بخۆن، ده‌یانه‌وێ به‌و هه‌نگاوه‌ بمانترسێنن، خه‌ڵكی ئه‌م گونده‌ش ئه‌وه‌ قبوڵناكه‌ن چونكه‌ زه‌وی باوک و باپیرانمانه‌".

نزیكه‌ی 153 هه‌زار دۆنم زه‌وی له‌ سنووری داقووق مه‌ترسی ته‌عریبکردنیان له‌سه‌ره‌، كه‌ حه‌وت هه‌زار دۆنمیان ده‌كه‌وێته‌ گوندی یه‌نگیجه‌ی تاڵه‌بانی. عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان پشتئه‌ستوور به‌ نووسراوه‌كانی پارێزگاری كه‌ركووك به‌وه‌كاله‌ت له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه‌.
 
هه‌وڵێك هه‌یه‌ له‌ڕێگەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ ئه‌و بڕیارانه‌ی راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركووك به‌وه‌كاله‌ت هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌ و كێشه‌كانی سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌ یه‌كلاییبكرێته‌وه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند جارێك عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان چوونه‌ته‌ سه‌ر زه‌وییه‌كان و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وییه‌كانی كوردیان داوه‌.

جه‌مال شكوور، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەڵێت "داواكاری ئه‌و‌ خه‌ڵكه‌مان به‌ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق و وه‌زاره‌ته‌كانی داد و كشتوكاڵ گه‌یاندووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێبكرێ كه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه،‌ به‌و كاره‌ش تاپۆ و زه‌وییه‌كان ده‌گەڕێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌ ره‌سه‌نه‌كانیان. لەبارەی دەستگیرکردنی ئه‌و هاونیشتیمانیه‌ش دێینه‌ ده‌نگ و ده‌بێ یاسا سه‌روه‌ر بێ نه‌ك به‌ ئاره‌زوومه‌ندانه‌ خه‌ڵك ده‌ستگیربكرێت".

به‌پێی دوایین ئاماری لقی كه‌ركووكی رێكخراوی جوتیارانی كوردستان، نزیكه‌ ملیۆنێك و 300 هه‌زار دۆنم زه‌وی كورد له‌دوای 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ مه‌ترسی ته‌عریبکردنیان له‌سه‌ره‌ و زۆربه‌یان ده‌كه‌ونه‌ سنوری شارۆچكه‌كانی داقووق و دووبز.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rawand | 12/12/2018 10:16:46 م
پشکنین بۆئەوانە دەکرێت کەوازیان هێناوە یان ئەوانەی دەیانەوێ واز بێنن
فەرەیدون | 16/12/2018 09:41:00 ص
تکایە بۆ ناوی من نەهاتۆتەوە ناویشم تۆمار کردوە وازم لە جگەرە هێناوە
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات
| 12/12/2018 | (3)
Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| دوێنێ کاژێر 05:35 | (1)
Rebwar | 15/12/2018 10:27:02 ص
انا للە وانا الیە راجعون
لە باڵەکایەتی گه‌نجێك له‌پێناو رزگاركردنی مانگایه‌ك گیانی خۆی به‌ختكرد
| دوێنێ کاژێر 01:09 | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| دوێنێ کاژێر 11:32 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە بەریتانیا نیگەرانییەکان دژی برێکزیت زیاتر بوون 14 کاژێر لەمەو بەر |

لە بەریتانیا نیگەرانییەکان دژی برێکزیت زیاتر بوون

بازرگانێک: کەمپەینی برێکزیت لەسەر بنەمای درۆ زۆرتر
  لە کۆنگۆ تووشبوویەکی ڤایرۆسی ئیبۆلا چاکدەبێتەوە 18 کاژێر لەمەو بەر |

لە کۆنگۆ تووشبوویەکی ڤایرۆسی ئیبۆلا چاکدەبێتەوە

وەزارەتی تەندروستی کۆنگۆ ناوی لە کۆرپەکە ناوە زۆرتر
0.454 seconds