وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

رووداو لە موسڵ؛ لافاو زیانی بە کەمپی ئاوارەکان گەیاندووە

لەلایەن هونەر ئەحمەد 8/12/2018
به‌رپرسانی ئیداری ناوچه‌كه‌: هاوكاری به‌په‌له‌ بگه‌یێننە ئاواره‌كان

رووداو - موسڵ 

لافاو كه‌مپی ئاوارەکانی موسڵی گرتووەتەوە و هیچی بۆ ئاوارەکان نەهێشتووەتەوە، جلوبه‌رگ و سۆپا و به‌تانی و نه‌تانه‌ت خواردنه‌ وشكه‌كانیشیان تێکچووە. 

به‌رپرسانی ئیداری ناوچه‌كه‌ داوایان له‌ حكومه‌تی عێراق كردووه‌ هاوكاری به‌په‌له‌ بگه‌یێنێت به‌ ئاواره‌كان.ئاوارەکان دەڵێن، دەیانەوێت بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان و نایانەوێت لەنێو ئەم بارودۆخەدا بژین، بەڵام ئاسایش نییە.  

ساڵح به‌رجس، ئاوارەی یەکێک لە کەمپەکانی موسڵە، خۆی دوو ژنی هه‌یه‌ و كوڕه‌كه‌شی به‌هه‌مان شێوه‌، له‌نێو چوار خێوه‌تدا ده‌ژین. بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ چۆن له‌نێو ئه‌م قوڕ و لیته‌یه‌دا شوێنێكی باش و خواردنێكی گه‌رم بۆ 18 كه‌س له‌ خانه‌واده‌كه‌ی دابین بكات.

ساڵح ده‌یه‌وێت بگەڕێته‌وه‌ سه‌ر زێدی خۆی ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هاوكاری بكات و دەڵێت: "ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ شوێنی خۆم و له‌نێو خێوه‌تگە نه‌مێنمه‌وه‌ ، داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌م قه‌ره‌بوومان بكاته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه‌ شوێنی خۆمان، من یه‌كێكم له‌و خه‌ڵكه‌ ماڵباته‌كه‌م 18 كه‌سن، نه‌مووچه‌م هه‌یه‌ و نه‌هیچ شتێك".

به‌شێك له‌ ئاواره‌كان به‌یه‌كجاری كه‌مپه‌كانیان جێهێشت و روویان له‌ كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌ندێكی دیكه‌شیان له‌ گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر جێگەیان كردنه‌وه‌ ئه‌وانه‌شی كه‌ ماون هیچ شوێنێكیان نییه‌ بۆ بچن.

خدر حوسێن ئاوارەیەکی دیکەیە و نیشتەجێی یەکێک لە کەمپەکانی موسڵە، ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ شوێنی خۆی و دوو ساڵه‌ كوڕێكی له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ به‌گومانی په‌یوه‌ندی بوونی به‌داعشه‌وه ده‌ستگیركراوه‌،‌ بۆیه‌ ئه‌م ناچاره‌ ژیانی نێو كه‌مپ هه‌ڵبژێرێت.

خدر حوسێن، ئاواره‌ی موسڵ دەڵێت: "با ئه‌و بابه‌تی داعشه‌ كۆتایی پێبێت، ئێستا پێویسته‌ دادپه‌روه‌ربن به‌رامبه‌رمان، رێزمان لێ بگیردرێت، رێز له‌ مافی مرۆڤ بگرن به‌و شێوه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ شوێنه‌كانمان، ئێستا من كوڕه‌كه‌م به‌ندكراوه،‌ سوێند به‌خوا ئه‌و نه ‌داعش بوو نه‌ په‌یوه‌ندیشی به‌داعشه‌وه‌ هه‌بوو".

به‌رپرسانی ئیداری ناوچه‌كه‌ داوایان له‌ حكومه‌تی عێراق كردوه‌ هاوكاری به‌په‌له‌ بگه‌یه‌نێتە ئاواره‌كان، پێشنیازیشیان خستووەته‌ به‌رده‌ستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان.

ئه‌حمه‌د عوبێد، بەڕێوەبه‌ری شارۆچکەی نه‌مروود دەڵێت: "ئه‌و هاوكاریانه‌ی دێن پێداویستی هاووڵاتیان پڕناكاته‌وه‌، بۆیه‌ جارێكی دیكه‌ داوا له‌ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی و هه‌موو رێكخراوه‌كان ده‌كه‌ین هاوكاری پێشكه‌شی ئه‌و ئاوارانه‌ بكه‌ن، ئه‌و خه‌رجیه‌یی كه‌ خه‌رجده‌كرێت له‌لایه‌ن حكومه‌ت یان رێكخراوه‌كان ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی كاش بدرێت به‌و خێزانانه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانیان ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ری نموونه‌یی ده‌بوو".

به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، دوو ملیۆن و 400 هەزار كه‌س له‌ عێراق ئاوارەن، رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییەکانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ له‌ 95%ـی ئاواره‌كانی عێراق له‌ تووندوتیژی هه‌ڵاتوون و ئاماده‌كاریش نه‌كراوه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (1)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (1)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین 5 کاژێر لەمەو بەر |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت 14/2/2019 |

دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت

بەشێوەی سپڕای لووت بەکاردەهێنرێت زۆرتر
0.531 seconds