رووداو - گەرمیان
بارانه به‌خوڕه‌كه‌ی شه‌وی هەینی بووه هۆی دروستبوونی لافاو له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان. لافاوهكهش زیانی زۆری مادی هەبوو؛ لەوانەش رووخانی پردی ده‌ره‌دۆین لە نزیك گوندی بانیخێڵان، کە بەو هۆیەوە رێگەی هاتووچۆی نێوان كه‌لار - ده‌ربه‌ندیخان بۆ ماوەیەک داخرا.
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنه‌یه‌كی بۆ چاکكردنه‌وه‌ی پرده رووخاوه‌كه پێكهێناوە و بودجه‌ی پێویستیشی له وه‌زاره‌تی دارایی بۆ وه‌رگرتووە.
یونس ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بە رووداوی گوت "بڕیارمانداوە له سبه‌ی (یەکشەممە)ـەوە ده‌ستبكه‌ین به‌لادانی ئه‌و به‌شه رووخاوه‌ی پردەکە. وه‌زاره‌تەکانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و دارایی لەگەڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌سه‌ر هێڵن. تاوەکو ئێستا نازانین چه‌ند پارەی دەوێ به‌ڵام ته‌نده‌رین و خه‌مڵاندنی بۆ ده‌كه‌ین".
لە سنووری گەرمیان لافاو زیانی به نۆ كارگه‌ی جه‌و و لم و كارگه‌یه‌كی قیر گه‌یاند، شۆفڵێك و دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش ژێرئاو كه‌وتن. لافاو به‌شێك له ترۆمپاكانی وێستگه‌ی دابه‌شكردنی ئاوی شارۆچەكهی باوهنووریشی بردووه، بۆیه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ئاوی ماڵان بەسەر دانیشتووانی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌دا دابەشناکرێت.
عوسمان حه‌مه‌سه‌عید، خاوه‌نی كارگه‌ی قیری بێشكان دەڵێت ''نیوەی کارگەکەمان ئاو بردوویەتی، لانیکەم 250 هه‌زار دۆلار زیانمان به‌ركه‌وتووه".
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی گه‌رمیان حەوت كه‌سیان له خنكان رزگاركرد؛ كه كرێكار و شۆفێری كارگه‌كانی چه‌و و لم بوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان رێنمایی شۆفێران دەکات تاوەکو چاککردنەوەی رێگەی سەرەکی کەلار - دەربەندیخان، رێگەی گوندی ژاڵه‌ناو و مه‌یدان بەکاربهێن. بۆ هاتووچۆی بارهەڵگریش رێگەی سه‌نگاو - سه‌رقه‌ڵا دیاریکراوە.
به‌پێی ئاماری كه‌شناسیی گه‌رمیان، رێژه‌ی بارانبارینی زستانی ئه‌مساڵ تاوەکو ئێستا به‌مشێوه‌یه‌یە:
كه‌لار 270
باوه‌نور 292
مه‌یدان 334
خانه‌قین 195
كفری 195.