وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

شاندی پارتی لە سلێمانی سەردانی یەکێتی و گۆڕان دەکات

لەلایەن هاوکار یاسین 8/12/2018
گۆڕان: بەشداریکردن و نەکردنمان لە پێکهێنانی کابینەی داهاتوو ئەگەرێکی کراوەیە

رووداو - سلێمانی

رۆژی دووشەممە لە سلێمانی گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە، شاندێکی باڵای پارتی بۆ تاوتوێی دابەشکاری پۆستەکان لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان سەردانی سلێمانی دەکات.


یەکێتی بە کۆبوونەوەیەکی مەکتەبی سایسی ئامادەکارییەکانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی تەواوکرد، ئێستا ئەم حیزبە گومانی لە بەشداریکردن لە پێکهێنانی کابینەی نۆیەمدا نییە، بەڵام دەڵێن بەشداریەکمان دەوێت کە دەستمان هەبێت لە هەموو ئەو بڕیارانەی لە چوار ساڵی ئایندەدا دەدرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەوڵدەدات چ لێرە چ لە بەغدا شەریکێکی راستەقینە بێت، یەکێتی ناتوانێت کاربکات لە چوارچێوەیەک بەرپرسیارییەتی ئایندە هەڵبگرێت ئەگەر شەریک نەبێت لە بڕیارەکان شەریک نەبێت لە زانیارییەکان، شەریک نەبێت لە جێبەجێکردنی، شەریکی راستەقینە دەبێت رەنگبداتەوە لە ئاستی پۆستە سیادییەکان لە ئاستی پۆستە خزمەتگوزارییەکان لەبواری ئابووری لەبواری وزە کە دەکاتە نەوت و کارەبا، هەروەها لەبواری ئابووری وڵات و بواری بەرگری و ئەمنی و سیاسی و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە".

بزووتنەوەی گۆڕان هەرچەندە دەڵێن بەشداریکردن و نەکردنمان لە پێکهێنانی کابینە نوێکەی حکومەتدا ئەگەرێکی کراوەیە، بەڵام بۆ هەموو پشک و پۆستێک پاکێجێکیان هەیە و ناویان لێناوە پاکێجی چاکسازی و گۆڕانکاری لە حکومەت و ئیدارەدا.

بەگوتەی ئەندامێکی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، قسەی کۆتایی گۆڕان جڤاتی نیشتمانی دەیکات، بەڵام دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی.

ئاکۆ حاجی عەلی، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بە رووداوی راگەیاند: "ئێمە دەمانەوێت ئەوەی کە خەڵک داوای دەکات ئەوە جێبەجێ بکەین، کە چاکسازییەکە شەفافیەتە دەبێت لە هەموو بوارەکانی حکومڕانیدا هەبێت، لەبواری نەوت و داهات و قوتی خەڵک، ئەمانە پاکێج و بەرنامەی بزووتنەوەی گۆڕانن بۆ حکومەتەکە بۆئەوەی بتوانین حکومەتێکی بەهێز دروستبکەین کە حکومەتی هاونیشتمانی بێت، ئێمە دەسەڵاتێکمان دەوێت حکومەتی شەراکەت بێت".

کۆتاییەکانی ساڵی 2018 بۆ حیزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ماوەیەکی پڕ لە کۆبوونەوە و کێشمە کێشمی سیاسی دەبێت، بەڵام ئەوەی خەڵک چاوی لەسەریەتی ئەنجامەکەیەتی کە کۆبوونەوەکان چ حکومەت و دەسەڵاتێک دەچنێتەوە.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rawand | 12/12/2018 10:16:46 م
پشکنین بۆئەوانە دەکرێت کەوازیان هێناوە یان ئەوانەی دەیانەوێ واز بێنن
فەرەیدون | 16/12/2018 09:41:00 ص
تکایە بۆ ناوی من نەهاتۆتەوە ناویشم تۆمار کردوە وازم لە جگەرە هێناوە
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات
| 12/12/2018 | (3)
Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| دوێنێ کاژێر 05:35 | (1)
Rebwar | 15/12/2018 10:27:02 ص
انا للە وانا الیە راجعون
لە باڵەکایەتی گه‌نجێك له‌پێناو رزگاركردنی مانگایه‌ك گیانی خۆی به‌ختكرد
| دوێنێ کاژێر 01:09 | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| دوێنێ کاژێر 11:32 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە بەریتانیا نیگەرانییەکان دژی برێکزیت زیاتر بوون 14 کاژێر لەمەو بەر |

لە بەریتانیا نیگەرانییەکان دژی برێکزیت زیاتر بوون

بازرگانێک: کەمپەینی برێکزیت لەسەر بنەمای درۆ زۆرتر
  لە کۆنگۆ تووشبوویەکی ڤایرۆسی ئیبۆلا چاکدەبێتەوە 18 کاژێر لەمەو بەر |

لە کۆنگۆ تووشبوویەکی ڤایرۆسی ئیبۆلا چاکدەبێتەوە

وەزارەتی تەندروستی کۆنگۆ ناوی لە کۆرپەکە ناوە زۆرتر
0.359 seconds