وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

فالح فەیاز بەربەستی بەردەم تەواوکردنی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقە

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 8/12/2018
شیعەکان لەسەر بەربژێرکردنی فالح فەیاز ناکۆکن

رووداو - بەغدا

فالح فەیاز بووەتە گرێکوێرەی تەواوبوونی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی. لەگەڵ ئەوەی پێشتر چەندین پۆستی جۆراجۆری حیزبی و حکومی وەرگرتووە، ئێستاش بەربژێرە بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆی عێراق، کە پۆستێکی هەستیار و گرنگی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی دەبێت.

هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری بە هیچ شێوەیەک سازش لەسەر گۆڕینی فالح فەیاز ناکات، سائیروون و هاوپەیمانەکانیشی بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر دەڵێن رێگەنادەن ببێتە وەزیر. 

فالح فەیاز لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی ئەو پۆستە جۆراوجۆرانەی هەیبووە یاریزانێکی ئەمنی بەهێز بووە، ئەو پەیامەکانی گواستووەتە بۆ هاوپەیمانی چوارقۆڵی نێوان رووسیا، ئێران، سووریا و عێراق. پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا و سەرکردەکانی ئێران هەیە. ئەو بە "حاجی" ناودەبرێت و کەسێکی کەمدووە.

فەیاز سەرۆکی هۆزی ئەلبوعامر-ە، کە یەکێکە لە هۆزە گرنگەکانی شیعەکانی پشتێنەی بەغدا، یەکێک بووە لە پشتیوانە سەرەکییەکانی ئاشتی کۆمەڵایەتی لە بەغدا و پشتێنەی شارەکە، بەوەش پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ هۆزەکانی ناوچەکە هەبووە.

دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بەوە تۆمەتبار کرا، کە کەسە نزیکەکانی خۆی هێناوەتەوە پێشەوە و پۆست و پلەی جۆراوجۆری پێداون.

فالح فەیاز پێشتر لە هاوپەیمانی نەسر بوو بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، دواتر جیابووەوە و چووە پاڵ هاوپەیمانییەکەی عامری و مالیکی، بەربژێرکردنی فەیاز بووەتە خاڵی ناکۆکی نێوان هەردوو هاوپەیمانی سەرەکی هاوپەیمانی چاکسازیی و ئاوەدانکردنەوە (کە پێکهاتوون لە موقتەدا سەدر، حەیدەر عەبادی، عەممار حەکیم، ئەیاد عەللاوی و ئوسامە نوجەیفی) و هاوپەیمانی بونیادنان( کە پێکهاتووە لە هادی عامری و نووری مالیکی). 

هاوپەیمانی چاکسازیی بە هەموو شێوەیەک بەربژێرکردنی فالح فەیاز بۆ ئەو پۆستە رەتدەکاتەوە و هاوپەیمانی بونیادنانیش سوورە لەسەر بەربژێرکردنی.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (1)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (1)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین 5 کاژێر لەمەو بەر |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت 14/2/2019 |

دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت

بەشێوەی سپڕای لووت بەکاردەهێنرێت زۆرتر
0.422 seconds