وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

پشکی کورد لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق دەکرێتە لە 14%

لەلایەن هەڵکەوت عەزیز 8/12/2018
پەرلەمانتارێکی کورد: بەهیچ شێوەیەک بودجەی هەرێمی کوردستان لە 12.7% نابێت

رووداو - بەغدا

گفتوگۆی نێوان حکومەت و پەرلەمانی عێراق لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2019 پێیناوەتە قۆناخی ھەموارکردن، دەستەواژەی پارێزگاکان گۆڕدراوە بە ھەرێمی کوردستان و پشکی ھەرێمی کوردستانیش بۆ لە 14% زیادکراوە، بەڵام ھێشتا ھەوڵی ئەندامانی کوردی لیژنەی دارایی بۆ گەڕانەوەی پشکی لە 17% بەردەوامە. 

ئەحمەد سەفار، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتاری پارتی دەڵێت "هەواڵی زۆرباش بەڕێوەیە، بەڕێژەیەکی باش ئەو تێبینی و داواکارییانەی کە ھەمان بوون و پێوست بوو دەستکاریبکرێن، چاککراون. پشکی ھەرێمی کوردستانیش بەھێچ شێوەیەک لە 12.7% نامێنێ. جگەلەوەش ھەوڵی جێکردنەوەی داواکارییەکانی ئێمە دەکرێت سەبارەت بە پێشمەرگە و شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی".

سوننە و نوێنەرانی پارێزگاکانی خوارووی عێراق ناڕازین لە پڕۆژەیاسای بودجە، ھێشتا داواکارییەکانیان لەنێوان پەرلەمان و حکومەت گفتوگۆی لەسەر دەکرێن؛ سوننەکان داوای 
زیادکردنی بودجە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە تازە کۆنترۆڵکراوەکان دەکەن. بەشێکی شیعەکانیش داوای دامەزراندن، ھەلیکار و جێبەجێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ خوارووی عێراق دەکەن. 

عەدنان ئەسەدی، پەرلەمانتاری فراکسیۆ نی بونیاد دەڵێت "حکومەتی ئێستا بۆچوون و بەرنامەی جیاوازی حوکمڕانی ھەیە،؛ واتە لەگەڵ حکومەتی پێشوو جیاوازە. حکومەتی ئێستا جێپەنجەی خۆی لەڕێگەی ئەو لیژنەیەی کە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێکھێنراوە، دیاریدەکات. ئەوەش بۆ چەسپاندنی بودجە و خستنەسەر سکەی کاروبارەکانی بودجە بۆ ئەوەی پڕۆژەیاساکە نەگەڕێتەوە بۆ حکومەت و چەند مانگێکی دیکە دوانەکەوێت".  

لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019ی عێراق، خەرجییەکان بە 132 تریلیۆن دینار خەمڵێنراون، داھاتیش بە 105 تریلیۆن دینار، واتە کورتھێنان کراوە بە زیاتر لە 27 تریلیۆن دینار، نرخی بەرمیلێک نەوتیش بە 56 دۆلار خەمڵێنراوە.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rawand | 12/12/2018 10:16:46 م
پشکنین بۆئەوانە دەکرێت کەوازیان هێناوە یان ئەوانەی دەیانەوێ واز بێنن
فەرەیدون | 16/12/2018 09:41:00 ص
تکایە بۆ ناوی من نەهاتۆتەوە ناویشم تۆمار کردوە وازم لە جگەرە هێناوە
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات
| 12/12/2018 | (3)
Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| دوێنێ کاژێر 05:35 | (1)
Rebwar | 15/12/2018 10:27:02 ص
انا للە وانا الیە راجعون
لە باڵەکایەتی گه‌نجێك له‌پێناو رزگاركردنی مانگایه‌ك گیانی خۆی به‌ختكرد
| دوێنێ کاژێر 01:09 | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| دوێنێ کاژێر 11:32 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە بەریتانیا نیگەرانییەکان دژی برێکزیت زیاتر بوون 14 کاژێر لەمەو بەر |

لە بەریتانیا نیگەرانییەکان دژی برێکزیت زیاتر بوون

بازرگانێک: کەمپەینی برێکزیت لەسەر بنەمای درۆ زۆرتر
  لە کۆنگۆ تووشبوویەکی ڤایرۆسی ئیبۆلا چاکدەبێتەوە 18 کاژێر لەمەو بەر |

لە کۆنگۆ تووشبوویەکی ڤایرۆسی ئیبۆلا چاکدەبێتەوە

وەزارەتی تەندروستی کۆنگۆ ناوی لە کۆرپەکە ناوە زۆرتر
0.234 seconds