وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بە بڕیاری دەستەی دەستپاکی عێراق کارکردن لە 179 پڕۆژەی کەرکووک رادەگیرێت

لەلایەن هیوا حوسامەدین 8/12/2018
چەند بەرپرسێک لەسەر گەندەڵی لە پڕۆژەکان دەستگیرکراون

رووداو-کەرکووک

به‌بڕیاری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق له‌ كه‌ركووك كاركردن له‌ 179 پڕۆژه‌ی خزمه‌گوزاری راگیرا. به‌پێی ئه‌و راگه‌یێندراوەی كه‌ ده‌ستەی ده‌ستپاكی بڵاویكردووەته‌وه‌، پڕۆژه‌كان جگه‌ له‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره‌ جێبه‌جێكردنیان ته‌واو نه‌بووه‌، گه‌نده‌ڵی داراییشی تێدایه‌ و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی له‌سه‌ر ده‌ستگیركراوه. 


ئازاد جه‌باری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بە تۆری میدیای رووداوی راگه‌یاند: "ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ بۆ كه‌ركووك دێت نه‌ده‌زانی بڕه‌كه‌ی چه‌نده‌ و نه‌ له‌سه‌ری كۆده‌بینه‌وه‌ و نه‌ ده‌زانین چۆن خه‌رج ده‌كرێ، ئه‌مه‌ ئه‌و كێشانه‌یه‌ كه‌ گه‌یشتوونەته‌ ده‌ستی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كه‌ركووك، راكان سه‌عید خۆی پڕۆژه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت و خۆشی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات و جێبه‌جێی ده‌كات، له‌م كارانه‌ش ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی به‌غدا ئاگاداره".

هێشتا كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان دیاری نه‌كراوه‌، 86 پڕۆژه‌یان رێژه‌ی كاركردن تێیدا سفرە، پرۆژه‌ وه‌ستێنراوه‌كان له‌ بواری ئاو و ئاوەڕۆ و قوتابخانه‌ و دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ و یاریگای وه‌رزشیه‌، پڕۆژه‌یه‌كی ئاو كه‌ 140 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه‌ 18%ـی جێبه‌جێ كراوه‌، نه‌خۆشخانه‌ی 600 قه‌رەوێڵه‌یی 170 ملیار دیناری بۆ خه‌رجكراوه‌ و چوار ساڵه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌. 

شه‌ش پرۆژه‌ له‌و پڕۆژانه‌ی راگیراون، سه‌ر به‌ فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانی كه‌ركووكن‌ و ماوه‌ی ساڵێك زیاترە به‌ردی بناغه‌یان دانراوه‌ و به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ به‌به‌ڵێنده‌ر دراون و شاره‌وانی كه‌ركووكیش لێی بێ ئاگایه.

سه‌ردار عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی كه‌ركووك ده‌ڵێت: "ئه‌و بودجه‌یەی كه‌ بۆ پارێزگای كه‌ركووك هاتووه‌ كه‌ هێشتا نازانین بودجه‌ی په‌ره‌پێدانه‌ یان بودجه‌ی پترۆدۆلاره،‌ ئه‌وه‌ خۆیان خه‌رجی ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ شاره‌وانیش ئه‌وان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، ئێمه‌ هیچ بۆمان نییه‌ ته‌داخوڵ بكه‌ین و بزانین چۆن و به‌ چ شێوه‌یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێت". 

راگرتنی ئه‌و‌ 179 پرۆژه‌یه‌ له‌كاتێكدایه‌، مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كه‌ركووك له‌سه‌ر دیارنه‌مانی 47 ملیار دیناری دیكه‌ دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئیداره‌ی كه‌ركووك كردبووەوە ، كه‌بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ تازه‌ كۆنترۆڵكراوه‌كان به‌ ئیداره‌ی كه‌ركووك درابوو.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| 19/1/2019 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات

ساڵانە رێگە بە 1500 پزیشكی بیانی دەدرێت زۆرتر
کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام 18 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام

کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت زۆرتر
0.86 seconds