وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بەهۆی ئۆپەراسیۆنی مووسڵەوە پێنج كوردی ئێزدی رزگار دەكرێن

لەلایەن رووداو 9/1/2017
رزگاركردنی ئەو پێنج كەسە و گەڕانەوەیان ئومێدێكی دیكەی بە ئێزدییەكان بەخشیوە و چاوەڕێن ئەوانی دیكەش رزگار بكرێن
رزگاركردنی ئەو پێنج كەسە و گەڕانەوەیان ئومێدێكی دیكەی بە ئێزدییەكان بەخشیوە و چاوەڕێن ئەوانی دیكەش رزگار بكرێن

رووداو- دهۆك

دوای تێپەڕبوونی نزیكەی سێ‌ مانگ بەسەر دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ، بۆ یەكەمجار ژمارەیەك كوردی ئێزدی لە رێگەی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە رزگار دەكرێن. بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی ئەو كەسانەی لەلایەن داعشەوە رفێنراون، دەڵێت زانیاریی وردیان لەسەر شوێنی رفێنراوەكان هەیە.

ئیلیاس حەسەن، كوردێكی ئێزدییە و 13 كەس لە نزیكەكانی لە كاتی هێرشی داعشدا بۆ سەر قەزای شنگال لە سێی ئابی 2014، رفێنراون. ئەو دەڵێت "هەتا شەش مانگێك لەمەوبەر زانیاریمان هەبوو كە بەشێك لە كەسوكاری ئێمە لە نێو مووسڵن، ئیدی لەو كاتەوە هیچ لەبارەی چارەنووسیان نازانین، بەڵام هێشتا بێ‌ ئومێد نین و لەو باوەڕەداین هێشتا هەر لەنێو مووسڵن".

ئەو كوردە ئێزدیانەی كەسوكاریان لە كاتی پەلامارەكەی داعش بۆ سەر شنگال رفێنراون، هەموو ئومێدێكیان بە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵە كە لە رۆژی 17/10/2016 دەستی پێكردووە.

ئیلیاس سەرەتا بە تامەزرۆییەوە چاودێریی هەواڵەكانی ئۆپەراسیۆنەكەی دەكرد، بەڵام ئێستا وەكو سەرەتا گەشبین نییە. ئەو دەڵێت "سەرەتا هیوامان زۆر بوو كە كەسوكارمان بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە رزگار بكرێن، بەڵام دوای دوو مانگ كەسیان رزگار نەكران، بۆیە نائومێد بووین. ئێستا هەواڵێك هەیە دەڵێن پێنج كەس لە رێگەی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە رزگاركراون".

دوای تێپەڕبوونی نزیكەی سێ‌ مانگ بەسەر دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ، رۆژی 29/12/2016 ژنێك و دوو منداڵەكەی لە رێگەی سوپای عێراقەوە لە دەستی داعش رزگاركران، هەر هەمان رۆژ دوو ژنی دیكەش رزگار كران.

رزگاركردنی ئەو پێنج كەسە و گەڕانەوەیان بۆ نێو كەسوكاریان ئومێدێكی دیكەی بە ئێزدییەكان بەخشیوەتەوە و چاوەڕێن ئەوانی دیكەش رزگار بكرێن. ئیلیاس دەڵێت "دوای رزگاركردنی ئەو پێنج كەسە، خەریكە هیوامان بۆ دەگەڕێتەوە".

ئەو كەسانەی لە كاتی پەلامارەكەی داعش بۆ سەر شنگال رفێنران، سەرەتا زۆربەیان بردرانە تەلعەفەر، دواتر مووسڵ، هەندێكیشیان بردرانە رەققە و دێرەزوور لە سووریا. ژمارەیەك لە ئافرەتە رفێنراوەكان لە نێو چەكدارەكانی داعش وەكو "كۆیلەی سێكس" كڕین و فرۆشتنیان پێوەكراوە. هەروەها هەندێك لە پیاو و گەنجە رفێنراوەكان هەر زوو گوللەباران كران .

دوای مانگێك لە پەلاماری داعش بۆ سەر شنگال، حكومەتی هەرێمی كوردستان نووسینگەیەكی تایبەت بە رزگاركردنی  رفێنراوانی لە دهۆك كردەوە.

دەرمان خەتاری، بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی كوردی ئێزدی بە وەكالەت، زانیاری نوێی لەبارەی دۆسیەی رفێنراوان بۆ (رووداو) ئاشكرا كرد و گوتی "كۆتایی مانگی رابردوو خێزانێك لەگەڵ دوو منداڵی خۆی لە گەڕەكێكی بەری رۆژهەڵات لە رێگەی سوپای عێراقەوە ئازادكران. هەروەها رۆژی دووی ئەم مانگە ژنێك و رۆژی پێنجی مانگیش ژنێكی دیكە هەر لە رێگەی سوپای عێراقەوە رزگاركران".

هەوڵەكانی رزگاركردنی كوردی ئێزدی بەردەوامە. خەتاری دەڵێت "لەسەرەتای ئەم مانگەوە 9 كوردی دیكەی ئێزدی كە ئەوانیش ژن و منداڵن و لە سووریا بوون، بە رێگەی تایبەت رزگاركراون و گەیشتوونەتەوە نێو كەسوكاریان".

دەرمان خەتاری مژدە بە كەسوكاری رفێنراون دەدات و دەڵێت "زانیاری وردمان لەبەردەستە لەبارەی چارەنووسی بەشێك لەوانەی رفێنراون. هەتا یەك كوردی ئێزدی لە دەستی داعشدا مابێ‌، لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین".

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Emir Doski | 21/02/2017 09:36:43 ص
Hîvîdarîn ew girê best ji di nava çaksazîyê dabît û horî dahatê wê bihête vegeandin bo nav xezîna hikûmeta herêmê
هەرێمی كوردستان و رووسیا گرێبەستێكیان واژۆكرد
| 2 کاژێر لەمەو بەر | (1)
كاوە | 20/02/2017 08:17:45 م
ئێران حسابی تەواوبووە لە ناوچەکەدا روژ دوای روژ بەرەو تەمەنی خۆرئاوابوون دەروات ناشتوانێت هیچ بکات دژ بە هەرێمی کوردستان تەنها ئەوە نەبێ قبولی بکات و...
سیروان | 21/02/2017 12:02:39 ص
ئێران پێش سەربەخۆیی کوردستان دەیهەوێ هەندێک ئیمتیاز وەربگرێ، چونکە پاش سەربەخۆیی دەستی ناکەوێ. وای دابنێین کوردستان سبەی سەربەخۆیی رابگەیەنێ، ئێران...
ئاڵای کوردستان لە تاران
| دوێنێ کاژێر 11:20 | (2)
كاوە | 20/02/2017 07:57:32 م
بە رای من ترامپ سەرکەوتوو نابێ جۆنکە، نەیزانی سیاسەت سیاسیی دەوێ نەك بزنسمان بە هیچ شتێکی سیاسی ئاشنا نیە تەنانەت نازانێت چۆن هاوسەنگی دەپارێزێت لە...
ترەمپ بەرامبەر دی سی
| دوێنێ کاژێر 01:10 | (1)
Azad Azad | 20/02/2017 07:54:25 م
به‌ڕاستی چیرۆگێگی دڵ ته‌زێنه‌ .....هه‌موڵاێك سوپاسی ڕوداوو ده‌كات بۆ كارێگی زۆر ئینسانی و كوردایه‌تی.
هاونیشتمانییەکی کەرکووک دوای 42 ساڵ لە سوودان دۆزرایەوە
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 قائیمقامی کەرکووک یەکەم نووسراو بە زمانی کوردی دەردەكات 1 کاژێر لەمەوبەر |

قائیمقامی کەرکووک یەکەم نووسراو بە زمانی کوردی دەردەكات

رۆژی زمانی دایک پیرۆزدەكات زۆرتر
دوای دوو ساڵ زیندانی باسیمە دەروێش بێتاوان دەرچوو 1 کاژێر لەمەوبەر |

دوای دوو ساڵ زیندانی باسیمە دەروێش بێتاوان دەرچوو

بەتۆمەتی پێدانی زانیاری هەڵە بە پێشمەرگە زۆرتر
هەرێمی كوردستان و رووسیا گرێبەستێكیان واژۆكرد 2 کاژێر لەمەو بەر | (1)

هەرێمی كوردستان و رووسیا گرێبەستێكیان واژۆكرد

روسنەفت سێ ساڵ نەوتی هەرێمی کوردستان دەکڕێت زۆرتر
0.234 seconds