وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

حكومه‌ت دووباره‌ مافی خاوه‌نداریه‌تی موڵكی بۆ خاوه‌نه‌كانیان دەگێڕێته‌وه‌

لەلایەن بەختیار قادر 9/1/2017
هه‌نگاوه‌كان له‌ قه‌زای چۆمانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات

رووداو - سۆران 

له ساڵی 1970 حكومه‌تی ئه‌و کاتەی عێراق به‌ بڕیاری ژماره‌ 90، مافی خاوه‌نداریه‌تی زه‌وی و زاری له‌ دانیشتووانی ناوچه‌ سنووریه‌كانی نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ندووەته‌وه‌، بەڵام هه‌رچه‌نده‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و یاسایه‌ی هه‌موار کردووەتەوە بەڵام تاوەکو ئێستا كاری پێنه‌كراوه‌. 

ئێستا حكومه‌ت ده‌یه‌وێت دووباره‌ مافی خاوه‌ندارییه‌تی موڵكی بۆ خاوه‌نه‌كانیان بگێڕێته‌وه ‌و هه‌نگاوه‌كانیشی له‌ قه‌زای چۆمانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات.

جه‌ردیس ره‌سوڵ، هاونیشتمانی دەڵێت "زه‌ویه‌كه‌م له‌ باب و باپیرانه‌وه‌ بۆ ماوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ناتوانم تاپۆی بكه‌م و ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین گرفتی ئێمه‌یه‌ كه‌ زه‌وی خۆمانه‌و مافی خاوه‌نداریه‌تیمان لێ سه‌نراوه‌ته‌وه"‌.

قه‌زای چۆمان، به‌ بڕیاری ژماره‌ 90ی ساڵی 1970 حكومه‌تی ئه‌و کاتەی عێراق مافی خاوه‌نداریه‌تی زه‌وی و زاری له‌ دانیشتووانی سەندۆتەوە، هه‌رچه‌نده‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و یاسایه‌ی هه‌مواركردۆته‌وه‌، به‌ڵام تاوەكو ئێستا كاری پێنه‌كراوه‌.
 
به‌دره‌دین كه‌ریم، ئه‌ندامی داواكاری گشتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "په‌رله‌مانی خۆمان دوو یاسای ده‌ركرد به‌ ژماره‌ 32ی ساڵی 2007 وه‌ ژماره‌ 1ی 2008، كه‌ خاوەنداریەتی و موڵكایه‌تی زه‌وی كشتوكاڵی دیاریده‌كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تاوەکو ئێستا لیژنه‌ی ئه‌و دوو یاسایه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئیشوكاری له‌سه‌ر بكات تاوەکو ئێستا ده‌ستبه‌كارنه‌بوونه"‌.

بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافی خاوه‌ندارییه‌تی نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی و كه‌رتی پێویستن، ئه‌مه‌ش تێچووی ده‌وێت و حكومه‌ت ده‌یه‌وێت هه‌نگاوه‌ كردارییه‌كانی لێره‌وه‌ ده‌ست پێبكات.

ئه‌حمه‌د قادر، قائیمقامی چۆمان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "هه‌نگاوه‌كانی كرداری كه‌وتوونه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه،‌ بودجه‌ی بۆ ته‌رخانكراوه‌ و ده‌ستده‌كرێت به‌ گێڕانه‌وه‌ی مافی خاوه‌نداریه‌تی زه‌وی و زاره‌كان كه‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار لیژنه‌ی دیاریكردووه‌".

زه‌وی كشتوكاڵی و ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی سنووره‌كانیش، تاوەکو ئێستا له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ هیچ كه‌س خاوه‌نیان نییه‌.

پێداچوونەوە: راوچی حەسەن


نیشانەکردن : چۆمان
1336 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 22/05/2017 08:32:57 ص
به‌ڕاشكاوی ئه‌مانه‌ زۆر باش دیارن گێن بۆ چی جیهه‌تێك یان حیزبێك ئه‌م توجاره‌ته‌ ده‌كه‌ن وه‌ زۆر به‌ڕاشكاوی ده‌یڵێم كوردستانی باشور تێك ده‌ده‌ن...
 لە کەرکووک سزای لەسێدارەدان بۆ حەوت بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەردەچێت
| دوێنێ کاژێر 09:54 | (1)
ره شید | 22/05/2017 06:58:27 ص
کا ک هیمن ده ستت خوش با یه کیه تی کیسه بو میراته که ی کاک نوشیروان هه لنه دروی! گورانی بو هه ل نالوشری!و هه روه ها با که سیش پی وانه بی به زه عیف...
گۆڕان پاش نەوشیروان
| دوێنێ کاژێر 09:20 | (1)
Jangi | 21/05/2017 08:36:53 م
به ريزم ئه مه نريت نيه ئه م فه رزه خودا واجبي كرديه بو پاك كردنه وه ي ماله كه ت
عەلی قەرەداغی دروستکردنی سندووقی زەكاتی لە كوردستان راگەیاند
| 21/5/2017 | (1)
Sarkawt | 21/05/2017 10:54:56 ص
خوا بوى قه ره بو كاته وه
ئەم جۆرە تەڵانەش هەن
| 21/5/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

سعودیە لەبارەی رەمەزان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە 10 کاژێر لەمەو بەر |

سعودیە لەبارەی رەمەزان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی ئەوقافی کوردستان پێشبینی بۆ یەکەم رۆژ زۆرتر
لە دووکان دەستبەسەر پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا 11 کاژێر لەمەو بەر |

لە دووکان دەستبەسەر پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

لە سەرەتای ئەمساڵەوە 84 کەس دەستگیرکراون زۆرتر
0.469 seconds