وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

پۆمپیۆ بۆ بارزانی: ئەمریکا بە بایەخەوە دەڕوانێتە هەرێمی کوردستان

لەلایەن رووداو 9/1/2019
سەرۆک بارزانی و پۆمپیۆ لە هەولێر 9-1-2019

رووداو-هەولێر

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەهەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە و پۆمپیۆ ستراتیژیی وڵاتەكەی لە سووریا و بڕیاری كشانەوە و كەمكردنەوەی هێزەكانی ئەمریكای لە سووریا بۆ سەرۆك بارزانی شیكردەوە. هەروەها گوتی؛ ئەمریکا بە بایەخەوە دەڕوانێتە هەرێمی کوردستان


رۆژی چوارشەممە 9ـی 1ـی 2019 لە شاری هەولێر سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و شەڕی دژی تیرۆر كرا و، هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە لە عێراقدا دەرفەتێكی تازە لە ئارادایە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا. وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختی لەوە كردەوە كە، وڵاتەكەی هاوبەشی هەرێم و بەغدا دەمێنێتەوە.

بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پێزانینی هەبوو بۆ كاری هاوبەشی ئەمریكا و هێزی پێشمەرگەی كوردستان كە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و جەختیشی لە بایەخ و پێگەی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی كردەوە.

سەرۆك بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسی ئەمریكای كردووە كە "لەشەڕی دژی تیرۆریستان پشتیوانی هێزی پێشمەرگە بووە و هەماهەنگیی نێوان سوپای ئەمریكا و هێزی پێشمەرگە، هۆکارێک بووە کە سەركەوتنی زۆر گەورە لە شەڕی دژی تیرۆر بەدەستهاتووە". 

سەرۆک بارزانی هاتنی وەزیری دەرەوەی ئەمریكای بۆ كوردستان بە سەردانێكی گرنگ و جێگەی تەقدیر وەسف كرد. سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە كەشوهەوای سیاسیی تازە لە عێراق ئەوەی دووپاتكردەوە كە" هەرێمی كوردستان هەمیشە بڕوای وابووە كە گرفتەكانی لەگەڵ بەغدا لەڕێگەی دیالۆگ و بەشێوازی ئاشتیانە چارەسەر بكات". هیوای ئەوەیشی خواست كە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چیتر بە هەڵواسراوی نەمێننەوە.

بارودۆخی سووریا تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارەبوو و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ستراتیژیی وڵاتەكەی لە سووریا و بڕیاری كشانەوە و كەمكردنەوەی هێزەكانی ئەمریكای لە سووریا بۆ سەرۆك بارزانی شیكردەوە. سەرۆك بارزانی نیگەرانیی خۆی لەبارەی چارەنووسی گەلی كورد لە سووریا راگەیاند و داوایكرد كە "گۆڕانكاری و پێشهاتە تازەكان نەبنە هۆی ئەوەی گەلی كورد لە سووریا چیتر تووشی ئازار و زیان ببێت".

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)
0.5 seconds