وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

رێکخراوی بەدر بۆ یەکێتی؛ رۆژی 17ـی ئۆکتۆبەرتان بیرچوو ؟

لەلایەن سەمیع زوبێر 9/1/2019
محەممەد مەهدی بەیاتی، بەرپرسی رێكخراوی بەدر لە لقی باكوور
محەممەد مەهدی بەیاتی، بەرپرسی رێكخراوی بەدر لە لقی باكوور

 

رووداو  ـ هەولێر

رێکخراوی بەدر لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك لەلایەن یەكێتیی نیشتمانیی کوردسانەوە هاتەدەنگ و بەرپرسێکی ئەو رێکخراوەش دەڵێت، خوازیارین لە 17ـی ئۆکتۆبەر وانەیەكتان وەرگرتبێت، ئامۆژگاریشتان دەكەین لەگەڵ پێكهاتەكانی كەركووك لە عەرەب و توركمان دانیشن و كات بەفیڕۆنەدەن.

محەممەد مەهدی بەیاتی، بەرپرسی رێكخراوی بەدر لە لقی باكوور رایگەیاند: "بە وردی چاودێری ئەوە دەكەین شەوی رابردوو لە كەركووك چی روویدا، هۆكار و پاشهاتەكانی هەندێك لەسەركردەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش باش دەزانین"

محەممەد مەهدی بەیاتی، بەرپرسی رێكخراوی بەدر لە لقی باكوور لە بەیاننامەیەكدا گوتی "دەمانەوێ‌ بەكورتی بڵێین: 

1 ـ خوازیارین لە 17-10-2017 وانەیەكتان وەرگرتبێت، ئامۆژگاریتان دەكەین لەگەڵ پێكهاتەكانی كەركووك لە عەرەب و توركمان دانیشن و كات بەفیڕۆ مەدەن.

2 ـ كەركووك و عێراقی 2019، جیاوازە لەگەڵ كەركووك و عێراقی 2017، ئەگەر ئاژاوەو پشێوی دروستبكەنەوە جارێكی دیكە دەوڵەتی عێراق پڕۆسەی سەپاندنی ئاسایش دەسەپێنێتەوە.

بەیاتی هەروەها دەڵێت "راشكاوانە دەیڵێین، ئێمە سەپاندنی ئەمری واقیع بە پشێوی رەتدەكەینەوە، داهاتووی كوردیش لەسەر پشێوی دانامەزرێت، ئەگەر داشمەزرێت ئەوە خەیاڵە، كەسی داناش ئاماژەیەكی بەسە".

رۆژی سێشەممە 8-1-2019، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاڵای کوردستانی لەسەر بارەگای خۆی لە کەرکووک هەڵکرد، ئەمەش هەرایەکی زۆری لێکەوتەوە، چونکە لە دوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەرەوە هێزەکانی عێراق رێگە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک نادەن.

پێش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەریەک لە حیزبی شیوعی و کۆمەڵی ئیسلامی ئاڵای کوردستانیان لەسەر بارەگاکانیان هەڵکرد، بەڵام بە ماوەی کەمتر لە دوو کاژێر لەلایەن ئەمنییەتی شارەکەوە داگیران. 

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.266 seconds