وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لە چوارقوڕنە سەگێک دەسووتێندرێت

لەلایەن هاوکار یاسین 9/2/2019
پۆلیس: سەگەکە دوای گیانلەدەستدانی، لەلایەن منداڵێکەوە سووتێندراوە
رووداو - چوارقوڕنە


لە شارۆچکەی چوارقوڕنەی سەر بە قەزای رانیە سووتانی سەگێک کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، هەرچەندە تاوەکو ئێستا نازاندرێت بە مردووی سووتێندراوە یان بە زیندووی، بەڵام خەڵكێکی زۆر دژی سووتانی ئەو سەگەن و ئیدانەی دەکەن.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەک بڵاوبووەتەوە کە ھەنسکی سەگێکی خەمبار بەدیار لاشەی ھاوەڵە سووتاوەکەیەوە دەبینرێت، دەگوترێت لە سەرقەبرانی گەورەی شارۆچکەی چوارقوڕنە دوو کەسی نادیار و نەناسراو ئاگریان لە جەستەی سەگێکی مێ بەرداوە. 

بەگوتەی چەند منداڵێک کە وەک شایەتحاڵ رووداوەکەیان بۆ ئاشکراکەرانی دیمەنەکە گێڕاوەتەوە، سەگە نێرەکەی ھاوەڵی دیمەنی سووتانەکە دەبینێت بۆیە تا ئەوکاتەی لاشە سووتاوەکە دەشاردرێتەوە جێی ناھێڵێت و بەدیاریەوە دادەنیشێت.

ئومێد ئەحمەد، ئەو کەسەیە کە وێنەی سەگە سووتاوەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردەوە و دەڵێت: "سەگە سپیەکە بەرەو روومان دەهات، منیش منداڵێکی بچووکم لەگەڵ بوو حەزی دەکرد بیبەم بۆلای سەگەکە، نەمزانی لە نێوانمان سەگێکی سووتاوی لێیە، کە  گەیشتینە لای سەگەکە لەبەردەمماندا پاڵکەوت و سەری خستە سەر سەری سەگە سووتاوەکە زۆر بە خەمباری سەیری ئێمەی دەکرد، وەک ئەوەی بیەوێت قسە بکات و بڵێت هاوەڵەکەی منیان سووتاندووە ئێوەی مرۆڤ ئاوا ئازارتان داوە".

دوای شاردنەوەی لاشەی سەگە سووتاوەکە، سەگە نێرەکەی ھاوەڵی تەنیا و خەمبار لە نزیک شوێنی رووداوەکە دەمێنێتەوە، بەڵام دواتر سەرقەبرانەکە جێدێڵێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین لە رووونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی بیتوێن، ئه‌و سه‌گه‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌ گۆڕستانێكی ناحیه‌كه‌ له‌ نزیك كولانه‌كه‌ی خۆی گیانی  له‌ده‌ستداوه،‌ هه‌ر له‌وێ له‌ لایه‌ن منداڵێكه‌وه‌ سووێتندراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بۆن نه‌كات، پاشان له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ ژێر خاك كراوه‌ تاوەکو كاریگه‌ری خراپی له‌ڕووی ته‌ندروستی له‌سه‌ر هاووڵاتیان دروست نه‌كات".

دانا رەزگەیی، مامۆستایە و دڵگرانە بەو رووداوە و دەڵێت: "هەرکەسێک زانیاریم پێبدات دەربارەی ئەوەی ئەم کارە قێزەونەی کردووە تەواوی مووچەکەمی پێشکەشی دەکەم لەپێناوی ئەوەی ئەو کەسە بدەینە دادگا تاوەکو ئەم کارە نەبێتە دیاردە".

بڵاوبوونەوەی ھەواڵی سووتانی سەگەکەی چوارقوڕنە دەگاتە گوێی رێکخراوە جیھانییەکانیش، رێکخراوێکی ئاژەڵ دۆستی ئیتاڵی کە لە ھەولێر کاردەکەن پەیوەندیان بە چالاکوانێکی چوارقوڕنەوە کردووە تاوەکو سەگەکە بەرنە لای خۆیان و خزمەتی بکەن.

 
زانا ئەحمەد، چالاکوان دەڵێت: "ئەوان وتیان ئەو سەگە (هاوەڵی سەگە سووتاوەکە) دەبێت لە حاڵەتیکی تایبەتدا بێت، چونکە هاوەڵەکەی سووتێندراوە ئێمەش حسابی تایبەتی بۆ دەکەین، دەزانین سەگی  بێخاوەن زۆر زۆرە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەمە حاڵەتەکەی تایبەتە بۆیە دەمانەوێت ئەو سەگە هەرچیتان کردووە بۆمان بنێرن بۆئەوەی ئێمەش هاوکاری بین و لە شوێنێکی گونجاودا بەخێوی بکەین".

ھەرچەندە بەشێک لە شایەتحاڵانی رووداوەکە دەڵێن سەگەکە بە زیندوویی سووتێندراوە، بەڵام بەشێکی دیکەی خەڵک پێچەوانەکەی دەڵێن بۆیە پۆلیس بەدوای سەرەداوێکدا دەگەڕێت، ھەم ئەو دوو بۆچوونەی بۆ یەکلابکاتەوە ھەم ئەنجامدەری کردەوەکەش دەستگیر بکات.

 

 

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

 
Azad Azad | 9/2/2019
ئه‌مه‌ تاوانێكی قێزه‌وه‌بوه‌ هیوادارین تاوان بار به‌سزای خۆی بگات..!!! به‌ڕێزان به‌س منداڵ پێوستی به‌ په‌روه‌رده‌ نیه‌ به‌ڵكو كۆمه‌ڵگاكه‌شمان پێوستی به‌ په‌روه‌رده‌ی زانیاری و مرۆی هه‌یه‌؟؟؟ ئه‌وسه‌گه‌ نێره‌ی هاوسه‌ری سه‌گه‌ سوتاوه‌كه‌ زۆر زۆر له‌ تاوانباره‌كه‌ مرۆڤ تره‌ و ساحێبی ئوژدان و مرۆڤایه‌تیه‌...!! به‌ڵام تاوان بار دڕنده‌یه‌ مرۆڤ نیه‌.
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : چوارقوڕنە

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە

نەخۆشخانەکەیان چەندین پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە زۆرتر
جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین دوێنێ کاژێر 01:48 |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
0.234 seconds