وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

گفتوگۆیەکی تایبەتی رووداو لەگەڵ ئیلهام مەدفەعی

لەلایەن محەممەد شوانی 9/3/2019
1873 ژمارەی بینین

رووداو - هەولێر 

ئەمڕۆ شەممە، رووداو گفتوگۆیەکی تایبەتی لەگەڵ ئیلهام مەدفەعی، هونەرمەندی نێوداری عێراق لە شاری هەولێر سازکرد. 

ئیلهام مەدفەعی لەسەر بانگهێشتی تۆڕی میدیایی رووداو هاتووەتە باشووری کوردستان، کە بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیانی هونەری و تایبەتی ئەم هونەرمەندە لە هەولێر بەرهەمدێت.

پێشتر ئیلهام مەدفەعی نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "اسكني يا جراح" بۆ یەکەمجار لە رووداو بڵاوکردەوە. 

لەبارەی گۆرانییە نوێیەکەوە، ئیلهام مەدفەعی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەم گۆرانییە لە ئاواز و دابەشكردنی خۆمە، لە تێکستی هۆزانڤانی ناوداری تونسی "أبو القاسم الشابي"یە، کە بەهاوکاری سیمفۆنیای ئۆکرانیا تۆمارکراوە".

ئیلهام مەدەفەعی لە ساڵی 1942 لە بەغدا لەدایکبووە و یەکێکە لە ناودارترین گۆرانیبێژانی عێراق و بەڕەچەڵەک کوردە، لە تەمەنی 12 ساڵییەوە بە ئامێری گیتار دەستی بەکاری هونەری کردووە، هەروەها یەکێک بووە لەو هونەرمەندانەی عێراق بۆ یەکەمینجار گرووپی میوزیکی بەناوی"الأعاصير" دامەزراندووە، بەڵام دواتر بۆ خوێندن دەچێتە لەندەن، پاشان لە ساڵی 1967 دەگەڕێتەوە بەغدا و گرووپێکی میوزیکی هاوبەش لە ستایلی رۆژهەڵاتی و رۆژئاوایی دادەمەزرێنێت. 

ساڵی 1994 عێراق جێدەهێڵێت و روودەکاتە لوبنان و پاشان دەچێتە ئوردن و تاوەکو ئێستاش لە ئوردن نیشتەجێیە.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

0.187 seconds