وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

داواکاری راکان جبووری بۆ خەرجکردنی بودجە بەهۆی "ناشەفافی" رەتکرایەوە

لەلایەن هەردی محەممەد 10/4/2019
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک پڕۆژەکەی رەتکردەوە

رووداو - هەولێر

رۆژی سێشەممە 9-4-2019 لەدوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەڕێوەچوو. سەرەتای کۆبوونەوەکە رێژەی یاسایی تەواونەکرا، بەو پێیەی 20 ئەندام ئامادەبوون. بەڵام پاش کەمێک جەمال مەولوود، کە بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنەکەیە گەیشتە هۆڵی کۆبوونەوە و سەرۆکایەتی دانیشتنەکەی کرد.

کۆبوونەوەکە لەبارەی دوو نووسراوی پارێزگاری بەوەکالەت ئەنجامدرا، کە داوای خەرجکردنی لە 50%ـی بودجەی پترۆدۆلاری ئەمساڵ و ئەو 50 ملیۆن دۆلارە دەکات کە پێشتر لە بانکی کوردستان بوو. 

پلانەکەی راکان جبووری جێگەی گومانی هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنەکە بوو. تەنانەت فراکسیۆنی عەرەبیش رایانگەیاند، پلانەکە ناڕوون و ناشەفافە.

رەملە عوبێدی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت "هەمووان گرنگی بە وردەکارییەکان دەدەن، ناکرێ پەسەندی گواستنەوەی ئەو بڕە بکەین لە بودجەی وەبەرهێنانەوە بۆ بودجەی جێبەجێکردن ئەگەر وردەکاری لەگەڵ نەبێت. ئەو پارەیە بۆ خزمەتی خەڵکی کەرکووکە، پڕۆژەکان دەبێ روون و ئاشکرابن و وردەکاری تەواویان لەگەڵدا بێت".

11 ئەندامی فراکسیۆنی برایەتی و شەش ئەندامی عەرەب و چوار ئەندامی تورکمان ئامادەی دانیشتنەکە بوون. هەمووان تێبینی و سەرنجیان هەبوو، بۆیە بڕیاریاندا پلانەکەی راکان جبووری پەسەندنەکەن، کورد سەرنجی زیاتر لەسەر نەبوونی پڕۆژە هەیە لە ناوچە کوردییەکان.

گەلاوێژ جەباری، سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گوتی "من لە هۆڵەکەش گوتم ئامادەنیم واژۆ لەسەر پارەیەک بکەم کە روون نییە. ئەو پارەیە بۆ کەرکووک تەرخانکراوە بۆ ئەو خزمەتی ئەو خەڵکەیە، دەبێ ویژدانت ئاسوودە بکەیت و بزانی ئەم پارەیە بۆ کوێ دەڕووات و کام پڕۆژەیە و لە کوێ دەکرێت".

عەلی حەمادی، نوێنەری پارێزگار بوو لە کۆبوونەوەکە، زۆر هەوڵیدا باوەڕ بە ئەنجوومەنی پارێزگا بکات خەرجکردنی پارەکە پەسندبکەن، بەڵام بێسوودبوو، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریاندا دوای وردبینی و تۆمارکردنی تێبینی و سەرنجەکانیان، رۆژی 23ی ئەم مانگە دووەم دانیشتن بۆ ئەو پرسە ئەنجامبدەنەوە.

عەلی حەمادی، یاریدەدەری پارێزگار بۆ کاروباری هونەری گوتی "بەداخەوە ئەنجوومەنی پارێزگا رەزامەندنەبوون لەسەر ئەو گواستنەوەیە و کۆبوونەوەکەیان دواخست بۆ دوو هەفتەی دیکە. ئیدارە و خەڵکی کەرکووک و دامودەزگاکانی کەرکووک پێویستیان بەو بڕە پارەیەیە، هەموو دەزانن ئێستا لە وەرزی لافاو و رووداوە نەخوازراوەکانداین، ئێستا هیچ بڕە پارەیەک لەبەردەستی پارێزگا نییە بۆ ئەوەی پشتیوانی خەڵکی پێبکات".

بودجەی کەرکرکووک بۆ ئەمساڵ لە چەند رێگەیەکەوە دابیندەکرێت؛ لەوانەش 80 ملیار لە پەرەپێدانی هەرێمەکان، 63 ملیار دیناری پترۆدۆلار، 40 ملیار دیناری زیادکراو و 50 ملیۆن دۆلاریش لە بانکی کوردستانەوە چووەتەوە سەر حسابی وەزارەتی دارایی، هەروەها بودجەی کۆنگرەی کوێت و ناوچە وێرانەکانی شەڕی داعش،داهاتی ناوخۆ و بودجەیەک کە پێنج ملیار دینارە بۆ ناوچەی تورکمانی لە یاسای بودجەی عێراق پەسندکراوە.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : کەرکووک
1617 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خۆپیشاندەرانی سوودان درووشمی تووندتر لەدژی سووپا دەڵێنەوە 13 کاژێر لەمەو بەر |

خۆپیشاندەرانی سوودان درووشمی تووندتر لەدژی سووپا دەڵێنەوە

جلوبەرگی ئەوانەیان هەڵواسی کە دەستیان لە کوشتنی زۆرتر
ئاسایشی راپەڕین دوو کەس بە پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات 15 کاژێر لەمەو بەر |

ئاسایشی راپەڕین دوو کەس بە پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات

ماددە هۆشبەرەکە لە جۆری کریستاڵ بووە زۆرتر
لافاوی حەشدی شەعبی لە ئەهواز 17 کاژێر لەمەو بەر |

لافاوی حەشدی شەعبی لە ئەهواز

چەندین بۆچوون لەبارەی ئەم هەنگاوەی ئێران و عێراق زۆرتر
0.156 seconds