وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

ئەحمەد شێربەگی بۆ فەرهاد سەنگاوی: ئێستا رۆژی تۆیە هاواربکەی بۆ سەربەخۆیی

لەلایەن سیروان عەباس 9/8/2017
ئەحمەد شێربەگی و فەرهاد سەنگاوی

رووداو- هەولێر

ئەحمەد شێربەگی، بێژەری بەنێوبانگی رادیۆی دەنگی کوردستانی ئێران لە شۆڕشی رۆژهەڵاتی کوردستان پەیامێکی ڤیدیۆیی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ فەرهاد سەنگاوی، بێژەری پێشووی رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان لە سەردەمی شۆڕشی باشوور دەنێرێت و دەڵێت:" لە سەردەمی شاخەوە تۆ دەناسم، لە شاخ دەنگی زوڵاڵی تۆ دەنگی شۆڕش و بەرخودان بوو".


شێربەگی لە پەیامەکەیدا بە فەرهاد سەنگاوی"کە ئێستا ئەندامی ئەنجوومەنی جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادایە" دەشڵێت:" تۆ لە باشوور، منیش لە خۆرهەڵات، بانگەشەمان بۆ رزگاری وڵات دەکرد". 

کاتێ تۆ هاوارت بۆ باباگوڕگوڕی کەرکووکی دزراو دەکرد، لەوبەری شەپۆلەکانەوە تەزوویەک هەموو جەستەمی دەتەنی، منیش هاوارم بۆ خاکی دزراوی باوباپیرانم دەکرد، دەنگی حەقبێژی تۆ زایەڵە و دەنگی من بوو، دەنگی ملیۆن مرۆڤی نیشتمان پەروەر بوو، هاوار و بەرخودانی تۆ، هاواری من و هەزاران شێت و شەیدای ئەم خاکەی ژێر پۆستاڵی داگیرکەربوو".

لە درێژەی پەیامەکەیدا ئەحمەد شێربەگی گوتی:"ئەو دەمەی زایەڵەی دەنگت رووحی شەهیدەکانی قەڵادزێی دەلاواندەوە، من بەرامبەر گەورەیی ناویان کڕنۆشم دەبرد". شێربەگی چەند پرسیارێک ئاراستەی فەرهاد سەنگاوی دەکات و دەپرسێت:" پێم بڵێ فەرهادی برام، ئەو دەنگەی بانگەشەی بۆ ئازادی دەکرد چی لێهات، کوا ئەو دەنگەی ئازاری دایکی شەهیدانی دەلاواندەوە؟ کوا ئەو دەنگەی جەماوەری بۆ راپەڕین هاندەدا؟ بەڕاست تۆ هەر فەرهادەکەی شاخی؟ تۆ هەر ئەو دەنگەی کە بە هەزارانت شێتی کوردستان کرد؟ کوا ئەو دەنگەی کە هاواری دەکرد تۆڵە بە سەبرە، ئەمما بە زەبرە؟ کوا ئەو دەنگەی دەیگوت بەفریش گڕیگرت؟ فەرهاد تۆ دەمێکە ئەو دەنگە نەماوی گیانی بەرخودانت دەگەڕاندەوە بۆ داروبەرد و کێو و تەلانی ئەم کوردستانە".

بێژەرە بەنێوبانگەکەی شۆڕشی سەدەی رابردووی رۆژهەڵاتی کوردستان دەشڵێت:" ئەو دەنگەی من دەمناسی ئەوە نەبوو کە بانگەشە بۆ قازانجی نەیاران و سەرمایەدارانی هەژارکوژی قازانجپەرستی لەخودا بێخەبەر بکات. ئێستا رۆژ رۆژی تۆ بوو هاواربکەی بۆ سەربەخۆیی، ئێستا رۆژی تۆ بوو جەماوەر هانبدەی کۆتایی بە کۆیلەیی بێنن. چی روویداوە؟ بۆچی دەنگت نەماوە؟ مەگەر سەربەخۆیی ئاواتی هەرە گەورەت نەبوو؟ مەگەر هەزاران پێشمەرگە بۆ ئەم کوردستانە و بۆ سەربەخۆیی گیانیان نەبەخشی کە تۆ ناویانت دەخوێندەوە؟ مەگەر بەڵێنت پێیان نەدابوو کە درێژەپێدەری رێبازیان بیت؟ ئێستا چیت هەیە بۆ رۆحی شەهیدانی مەزڵوومی ئەنفال؟ پێیان دەڵێی حەقبوو واتان بەسەرهات؟ ئێستا چیت هەیە بە هەڵەبجەی خنکاوی بڵێی؟ پێیان دەڵێی چاکیانکرد بە کیمیایی خنکاندیانت؟ فەرهاد ئەوەی ئێستا تۆ دەیکەی داگیرکاریش هەمان شت دەکات! ئیرادە و شوناسی کوردی باشوور بۆ سەربەخۆیی، ئیرادە و شوناسی هەموو گەلی کوردستانە لە هەموو پارچەکانی کوردستان". 

سەبارەت بە بانگەشەی نەخێری سەنگاوی بۆ گشتپرسی باشووری کوردستانیش دەڵێت: "دەنگنەدانت بە سەربەخۆیی، دەنگدانە بە کۆیلەیی و ژێردەستەیی تاهەتایی کورد. تاوەکو درەنگ نەبوو جارێکی دیکە بەبیر و بۆچوونتدا بچۆوە، بگەڕێوە بەرەی سەربەخۆیی خوازان، دەنگ و هاوار و نەعرەتت بۆ سەربەخۆیی هەڵبڕە".

فەرهاد سەنگاوی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، دوای راگەیاندنی ئەنجوومەنی جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا، ناوبراو پەیوەندی بەو ئەنجوومەنەوە کرد و بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنەکە. سەنگاوی لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆدا گوتی:" من ئەندامی پەرلەمانی کوردستانم، دەنگی من دەنگی مافخوراوانە".

کۆمێنتەکان

 
Data pager
پێشووتر
12
Page size:
PageSizeComboBox
select
ره شید | 9/8/2017
به بیستنی په یامه که ی کاک ئه حمه د شیربه گی " تیر تیر گریام " کاک فه رهاد سه نگاوی ئه م ریگه یه ی گرتووته به ر به ره و زه لکاوی خه یانه تیکی عوزمات راده کیشی که هیچ کات شایسته ی که سایه تی به رز و ناسراوی جه نابت و ئه و متمانه یه نیه و نه بووه که خه لک به تو و به حیزب و ریبه ره که تی به خشیوه ! ئه م ئیمام زاده یه که شاسوار بی چ موعجیزه یه کی لی به دی نایه و ده گلی و ریسوا و ته رکه وه ته ن ده بیت وه ره مه ربه و ده س له م جه ماعه ته فیل سواره ناله باره هه لگره و وه ره وه باوه شی گه رم و گوری گه ل و هه والانی شاخ.
سه‌ربه‌ست | 9/8/2017
قسه‌کانت هه‌مووی ڕاسته‌ کاک ئەحمەد شێربەگی، به‌ڵام چ ده‌ڵێی بۆ ئه‌وانه‌ی بیرو هزریان به‌کرێداوه‌ ۰ به‌داخه‌وه‌و،با هه‌مووباش بزانن سه‌ربه‌خۆیی مڵک و ماڵی هه‌رچوارپارچه‌ و تاک به‌تاکی هه‌ر کوردێکی له‌ هه‌ر قوژبنێکی ئه‌م جیهانه‌ به‌ڵێ بۆسه‌ربه‌خۆیی ۰
کاوە | 10/8/2017
وەختێک شێربەگی بە سنگاوی دەلێت; خەلک ناتبەخشێت چۆنکە بیرورای خۆت باس دەکەی; احمد ھەزرا ھەنگاو لە دێموکراسی خۆی دور دەکاتەوە. رێفراندۆم بە ترس و لەرز ساز ناکرێ. ھەر تاکێکی کورد لە باشور دەبی رای خۆی بدات، یان نەیدات، بلێ بەلێ یان بلێ نەخێر. اوە ازادیە. خەلک ناتبەخشێ یانی چی؟ دادگای انقلاب بۆ سنگاوی ساز دە کەی احمدی بە رێز؟
ئاسۆ | 10/8/2017
پرسی سەربەخۆیی کوردستان تەنیا هی باشوور نیە ، هی گشت گەلی کوردە . بژی کاک ئەحمەد شێربەگی .
| 10/8/2017
كاك شێر به گی تۆ له دوریت نازانیت لێره چی ده گوزه رێت له كوردستان دوباره پێویستمان به ڕاپه ڕینێكی تره كه كاك فه رهاد دوباره ده نگه زوڵاڵه كه ی بخاته وه گه ڕ ئێستا كوردستان چه ند دزو و مافیایه ك به ڕێوه ی ده به ن حه یف خه باتی چه ند ساڵه یان به فێرۆ دا من سه رۆكی دز و ده وڵه تی دزم بۆچیه ئه م سه ركردانه ی ئێستامان زۆر له صه دام و به عس خراپترن تۆ ئاگات له چیه له دوره ه
نیشانەکردن : گشتپرسی ,
15550 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 12/02/2018 04:52:01 م
کاک ریبواری ئازیز وا ویده چی سیاسه ت و حیزبه سیاسیه کانی سلیمانی وه ک حیکایه ت و نه قلی گوچانه که ی حه زره تی سلیمانی لیهاتبی ! ده لین حه زره تی...
یاسین حەمە غەریب | 12/02/2018 06:41:20 م
من تێناگەم لایەنەکانی سلێمانی چیان دەوێت؟ سەریان لە خۆیان و لە خەڵکی سلێمانیش تیکداوە و باری کوردستانیشیان شێواندووەو دەستی عەبادی و دوژمنانی...
حیزبەكانی سلێمانی چییان پێ دەكرێت؟
| 12/2/2018 | (2)
ره شید | 12/02/2018 04:29:03 م
بایکوتی خویندن و داخران قوتابخانه له ژیر هه ر پاساویک خه یانه تیکی نیشتیمانی چاووپوشیلینه کراوه و بیروکه ی هه رکه س بیت و هه رحیزبیکی سیاسی له پشتی...
هەشت حیزب پشتیوانییان بۆ مامۆستایانی ناڕازی راگەیاند
| 12/2/2018 | (1)
Botan Maghdid | 12/02/2018 12:05:51 م
به‌ریز كاك قوباد په‌یامیكی قۆل، هاوسانگ، كورت. هیوادارم به‌رده‌وام بی له‌‌م شیوازه‌ له‌ ئه‌قلانیه‌تی ده‌ربرین‌، له‌ ولاتیك كه‌ نا ئه‌قلانیه‌ت ‌بالی...
 قوباد تاڵەبانی: هیوادارم بەرژەوەندیی حیزبی نەبێتە کۆسپ لەبەردەم مووچە
| 12/2/2018 | (1)
ره شید | 08/02/2018 04:43:44 م
به ریز کاک عارف ، وتاره که ت پیش هه موو شتیک پیشانده ری ئه م راستیه حاشاهه لنه گره یه که خویندنه وه ی ریفراندوومخوازنی کوردستان و له سه ره وه ی هه...
Muhammad Sardar | 11/02/2018 11:00:06 ص
zor grnga hkumati harem u komalgai kurdi am shikrdnawai kak arif zor bahand warbgrin
بەغدا نیازی رێككەوتنی هەیە؟
| 8/2/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی بەریتانیا لە میونشن کۆبوونەوە 2 کاژێر لەمەو بەر |

نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی بەریتانیا لە میونشن کۆبوونەوە

شاندی کوردستان کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەی زۆرتر
عەبادی لە کۆنفرانسی میونشن ستایشی سوپای عێراق و پێشمەرگەی کرد 2 کاژێر لەمەو بەر |

عەبادی لە کۆنفرانسی میونشن ستایشی سوپای عێراق و پێشمەرگەی کرد

"کۆمەڵێک تەحەدامان لەپێشن دەبێت بەسەریاندا زۆرتر
دڵەڕاوکێی پیاو، تۆوەکانی دەشێوێنێ 2 کاژێر لەمەو بەر |

دڵەڕاوکێی پیاو، تۆوەکانی دەشێوێنێ

کار لە جینی منداڵەکانی دەکات زۆرتر
0.828 seconds