وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بە دەنگدان مانەوەی هاوپەیمانی پەسندکرا و ناوەکەی گۆڕدرا

لەلایەن حەکیم داود 9/11/2018
دەنگدان بۆ مانەوە یان هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی

رووداو - هەولێر

لە کۆنگرەی نائاسایی هاوپەیمانی دیموکراسیی و دادپەروەری لە هەولێر، بڕیاری بەردەوامبوونی حیزبەکە بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرەکە پەسندکرا. ناوی حیزبەکەش بۆ "هاوپەیمانی نیشتمانی" گۆڕدرا.

لە سەرەتای کۆنگرەکەدا محەممەد رەئووف، یەکێک لە دامەزرێنەرانی هاوپەیمانی دیموکراسیی و دادپەروەری رایگەیاند، بە دەنگدانی ئاشکرا بڕیاری مانەوەی هاوپەیمانی یەکلادەکەنەوە، لە ئەنجامدا زۆرینەی رەها لەگەڵ مانەوە بوون.

کۆبوونەوەی گشتیی هاوپەیمانی بە بەشداریی 350 ئەندام لە هەولێر بەڕێوەدەچێت. لە کۆبوونەوەکەدا بە دەنگدان ئەنجوومەنەکانی سیاسی، جێبەجێکردن و نوێنەران دانران. 

رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو لە شوێنی کۆبوونەوە گشتییەکە رایگەیاند، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان ناوی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری گۆڕدراو بۆ "هاوپەیمانی نیشتمانی".

محەممەد رەئووف رایگەیاند "ئارامگرتن و پشوودرێژی هاودیدان مایەی شانازییە، بۆ داهاتووش بەرچاوی هاوپەیمانی روونە و دەزانین چی دەکەین".

 

محەممەد رەئووف گوتیشی، لە کۆنگرەی نائاسایی ئەمڕۆدا دوو بڕیاری گرنگ دەدەن؛ یەکێکیان بڕیاری مانەوەیە بە هەندێ دەستکاری و گۆڕانکارییەوە، هەروەها پڕکردنەوەی بۆشایی سەرۆکایەتی کە ئەوەش بە دەنگدانی نهێنی دەبێت.

هاوپەیمانی وەک حیزبێکی سیاسی بەسەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح لە کانوونی یەکەمی 2017 دامەزرا، لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ یەکەمجار وەک قەوارەیەکی سیاسی بەشداریکرد و توانی دوو کورسی بەدەستبهێنێت.

رۆژی 19-8-2018 بەرهەم ساڵح لە پۆستی سەرۆکی هاوپەیمانی دەستیلەکارکێشایەوە و گەڕایەوە ناو یەکێتی، دواتریش بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا.


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)
0.39 seconds