وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

ئارام قادر بە سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی هەڵبژێردرا

لەلایەن حەکیم داود 9/11/2018
محەممەد رەئووف و ئارام قادر لە کۆبوونەوەی گشتیی هاوپەیمانی لە هەولێر

رووداو - هەولێر

بە دەنگدانی نهێنی لە کۆبوونەوەی گشتیی "هاوپەیمانی نیشتمانی"دا، ئارام قادر بە سەرۆکی نوێی حیزبەکە هەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی گشتیی هاوپەیمانی بە بەشداریی 350 ئەندام لە هەولێر بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا دوای ئەوەی بە زۆرینەی رەهای دەنگەکان بڕیاری مانەوەی هاوپەیمانی درا، دواتر چەند گۆڕانکارییەکیش کران.

رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو لە شوێنی کۆبوونەوە گشتییەکە رایگەیاند، سەرەتا ناوی حیزبە لە هاوپەیمانی بۆ دیموکراسیی و دادپەروەری بۆ "هاوپەیمانی نیشتمانی" گۆڕدرا. هەروەها بە دەنگدان ئەنجوومەنەکانی سیاسی، جێبەجێکردن و نوێنەران دانران. 

دواتر دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکی هاوپەیمانی کرایەوە، حەوت کەس خۆیان بەربژێرکرد، کە دیارترینیان ئارام قادر، یەکێک لە دامەزرێنەرانی هاوپەیمانی بوو.

ئارام قادر بە دەنگی 244 ئەندامی کۆبوونەوەی گشتیی هاوپەیمانی بە سەرۆک هەڵبژێردرا، کە پێش گەڕانەوەی بۆ ناو یەکێتی بەرهەم ساڵح ئەو پۆستەی هەبوو.

لە گوتەیەکیدا دوای هەڵبژاردنی، ئارام قادر رایگەیاند "دەمانەوێ رابردوو بەجێبهێڵین، ئیدی باسی داهاتوو دەکەین. بۆ چوار ساڵی داهاتووش بەرنامەی تۆکمەمان دەبێت، بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو زیانە گەورانە بکەینەوە کە لەم ماوەیەدا بەر هاوپەیمانی کەوت".

ئارام قادر گوتیشی "لە ئەمڕۆوە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خوولی داهاتوو دەستپێدەکەین، بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتی هاووڵاتییان بکەین".

هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری لەلایەن بەرهەم ساڵح دامەزرێندرا، لە کۆنگرەی یەکەمدا بە بەشداری نزیکەی 700 کەس بەرهەم ساڵح بە سەرۆکی هاوپەیمانی هەڵبژێردرا، بەڵام لە مانگی ئابی ئەمساڵ دەستیلەکارکێشایەوە و گەڕایەوە ناو یەکێتی، دواتریش بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا.

هاوپەیمانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا دوو کورسی بەدەستهێنا. ئەمڕۆ لە پەیامێکدا ئەو دوو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی لە بەغدا رایانگەیاند "ئێمە پێمانوایە بەردەوامبونی هاوپەیمانی بە جۆر و پێکهاتەی ئێستای ئاسان نییە و باش نییە". دەشڵێن "پەیوەندی ئێمە راستەوخۆ لەگەڵ بەڕێز (دکتۆر بەرهەم ساڵح) بەردەوامە و بۆ هەموو پرسەکان لەگەڵ بەڕێزیان گفتوگۆ دەکەین و بەردەوامیش دەبین. پشتگیری تەواوی بەڕێزیانین بۆ ئەو بەرنامە و پلانانەی بۆ خزمەتکردنی خەڵکی عێراق و کوردستان هەیەتی".

دوای وازهێنانی بەرهەم ساڵح بەشێک لە ئەندامانی هاوپەیمانی چوونەوە ناو یەکێتی، بەشێکیش داوای هەڵوەشاندنەوەی حیزبەکەیان دەکرد، چونکە بارەگاکان و دەزگا راگەیاندنەکەیان لێسەندرایەوە، بەڵام لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاری مانەوەی هاوپەیمانی درا.

ئارام قادر کێیە؟

- ساڵی 1965 لە تەوێڵە لەدایكبووە.
- خوێندنی لە هەڵەبجە تەواو كردووە.
- بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە كۆلێژی یاسای زانكۆی سلێمانی بەدەستهێناوە.
- ماستەری لە زانستی سیاسیدا لە بەریتانیا خوێندووە.
- لە سەرەتای هەشتاکان بووەتە ئیخوان موسلمین.
- ساڵی 1986 زانکۆ جێدەهێڵێت و دەچێتە ئێران.
- 1988 بۆ كاری رێكخستن‌ دەگەڕێتەوە كوردستان.
- 1992دا حیزبێكیان بەناوی " بزووتنەوەی راپەڕینی ئیسلامی- نەهزە" دامەزراند.
- ئەندامی مەکتەبی سیاسی نەهزە بووە.
- بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی بزووتنەوەی یەكبوونی ئیسلامی بووە.
- لە كۆمەڵی ئیسلامیدا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و بەرپرسی مەكتەبی رێكخستن بوو.
- لە خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستاندا سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ بوو.
- ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی بوو.
-رۆژی 9-11-2018 بە سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی هەڵبژێردرا

دواتر ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری راگەیێندراوێکی چوار خاڵی لەبارەی كۆبوونەوەی بەشێك لە هاودیدانی لە هەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو حیزبە نوێیە (ھاوپەیمانی نیشتمانی) درێژكراوەی سیاسی و یاسایی و دەستووری ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری نییە.

لە یەكێک لە خاڵەکاندا هاتووە: "ئەو حیزبە نوێیە، درێژكراوەی سیاسی و یاسایی و دەستووری ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری نییە، ئێمە لەو بارەوە بەگوێرەی دەستووری ھاوپەیمانی و یاسای ژمارە 36ـی پارتە سیاسییەكانی عێراق، پێشووتر بە زۆرینە بڕیارمانداوە كە ھاوپەیمانی وەك رەوتێكی سیاسی ھەڵدەوەشێنینەوە، بۆیە لەو بارەوە ھەر ھەنگاو و كردار و گوفتارێك بەپێچەوانەی ئەوەوە پەسندكراونابێت و رێكاری یاسایی و سیاسی بنەبڕی بەدوادا دێت".


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

اكيد شيخان برادوستي | 07/11/2018 08:41:16 ص
خواي كه وره به به هةشتي بان و بةرينيان شاد بكه، بةراستي كةراساتة ئه مة انشاءالله هيج كورديك ئةو حالةته ي به سه ر نايه ته وه...
منداڵێکی دیکەی ماڵە سووتاوەکەی رانیە گیانیلەدەستدا
| 7/11/2018 | (1)
Azad Azad | 07/11/2018 07:15:45 ص
پیرۆز بێت له‌ رووداو به‌راستی شایانی هه‌مو خه‌ڵاتێكه‌ رۆڵی سه‌ره‌كی خۆی بینیوه‌ له‌ ئاستی كوردستانی و جیهانیدا به‌باشی، به‌تایبه‌تی رووداو ڕۆڵی...
Khoshi Tahir | 07/11/2018 07:51:44 ص
شايانيتى و ليى دةوةشيتةوة 👏 پيروزى خوى و تورى ميديايى رووداو بى 👍 چاومان رون
مەجید نیزامەدین گلی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی پێدەبەخشرێت
| 7/11/2018 | (3)
ali | 07/11/2018 07:10:18 ص
زور راسته‌ كه‌ركوك كه‌ره‌سته‌یه‌ خاكفروشان بازای پیده‌كه‌ن
كەركووك نە دڵ و نە قودسی كوردستانە
| 7/11/2018 | (1)
ره شید | 06/11/2018 12:39:17 م
کاک "هیمن" ی خوشه ویست و دلسوز پیم وابی پارتی ده بی زور به ووردی دیراسه تی حکوومه تی داهاتووی کوردستان بکاته وه و ئه م ویشه بابه تی په له کردن نییه...
پارتی دەبێ پەلە بکات
| 6/11/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فەیسبووک هۆکارێکی خەمۆکی گەنجانە 12 کاژێر لەمەو بەر |

فەیسبووک هۆکارێکی خەمۆکی گەنجانە

بەکارهێنەرانی فەیسبووک زیاتر تووشی خەمۆکی دەبن زۆرتر
توێژینەوە: ئەوانەی شەش کاژێر و کەمتر دەخەون تووشی وشکبوونەوە دەبن 11/11/2018 |

توێژینەوە: ئەوانەی شەش کاژێر و کەمتر دەخەون تووشی وشکبوونەوە دەبن

کەمخەویی کاری هۆرمۆنەکانی جەستە تێکدەدات زۆرتر
چەرەس دژی قەڵەوی و نەخۆشییەکانی دڵە 10/11/2018 |

چەرەس دژی قەڵەوی و نەخۆشییەکانی دڵە

رۆژانە بڕێکی کەمی لێبخورێت زۆرتر
0.172 seconds