وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

ھاوپەیمانی: ''ھاوپەیمانی نیشتمانی'' درێژكراوەی سیاسی و یاسایی و دەستووری ئێمە نییە

لەلایەن راوچی حەسەن 9/11/2018
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ''هاوپەیمانی نیشتمانی'' لە هەولێر
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ''هاوپەیمانی نیشتمانی'' لە هەولێر

رووداو - هەولێر 

ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری راگەیێندراوێکی لەبارەی كۆبوونەوەی بەشێك لە هاودیدانی لە هەولێر بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، ئەو حیزبە نوێیە (ھاوپەیمانی نیشتمانی) درێژكراوەی سیاسی و یاسایی و دەستووری ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری نییە.

رۆژی هەینی 9-11-2018، ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری راگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی 'هاوپەیمانی نیشتمانی' لە هەولێر بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، کۆبوونەوەکەی هەولێر نادەستوورییە و ئێمە نوێنەری ئەوان نین.

راگەیێندراوەکە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی گشتیی هاوپەیمانی بە بەشداریی 350 ئەندام لە هەولێر بەڕێوەچوو. 

لە کۆبوونەوەکەدا دوای ئەوەی بە زۆرینەی رەهای دەنگەکان بڕیاری مانەوەی هاوپەیمانی درا، بە دەنگدانی نهێنیش لە کۆبوونەوەی گشتیی "هاوپەیمانی نیشتمانی"دا، ئارام قادر بە سەرۆکی نوێی حیزبەکە هەڵبژێردرا. هەروەها بە دەنگدان ئەنجوومەنەکانی سیاسی، جێبەجێکردن و نوێنەران دانران. 

دواتر ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری لە راگەیێندراوێکی چوار خاڵیدا خۆی هەڵوەشاندەوە و دەڵێت، کۆبوونەوەکەی هەولێر نادەستوورییە و ئێمە نوێنەری ئەوان نین.

لە یەكێک لە خاڵەکاندا هاتووە: "ئەو حیزبە نوێیە، درێژكراوەی سیاسی و یاسایی و دەستووری ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری نییە، ئێمە لەو بارەوە بەگوێرەی دەستووری ھاوپەیمانی و یاسای ژمارە 36ـی پارتە سیاسییەكانی عێراق، پێشووتر بە زۆرینە بڕیارمانداوە كە ھاوپەیمانی وەك رەوتێكی سیاسی ھەڵدەوەشێنینەوە، بۆیە لەو بارەوە ھەر ھەنگاو و كردار و گوفتارێك بەپێچەوانەی ئەوەوە پەسندكراونابێت و رێكاری یاسایی و سیاسی بنەبڕی بەدوادا دێت".

دەقی روونکردنەوەکەی ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری

سەبارەت بە كۆبوونەوەی بەشێك لە هاودیدان لە هەولێر
روونكردنەوەیەك لە هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری، بۆ رای گشتی.

ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر، بەئامادەبوونی تەنھا 3 كەس، لەكۆی 14 ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و بەهاوبەشی تەنھا 2 کەس لە کۆی 15 ئەندام لە ئەندامانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و کەمایەتییەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتی ھاوپەیمانی و بەدەر لە رێكارە سیاسی و یاساییە رەواكان كە ئایندە و چارەنووسی ھێزە سیاسییەكانی  پێدیاری دەكرێت، كۆبوونەوەیەكی نادەستووری، بەناوی ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری ئەنجامدرا.

ئێمە وەكو زۆرینەی رەھای دەستەی دامەزرێنەر و ئەنجوومەنەكانی بەڕێوەبردن و گشتی ھاوپەیمانی رایدەگەیێنین:-

یەکەم: چارەنووس و ئایندەی ھاوپەیمانی، بەگوێرەی رێكارە حیزبی و بڕیاڕە یاساییەكانی یاسای ژمارە 36 ساڵی 2015ـی پارتە سیاسییەكان لە عێراق كە ھاوپەیمانی لەسەر دامەزراوە، دیاریدەكرێت و لەم رووەوە ھەنگاوی سیاسی و یاسایی راست و دروست، بە بڕیاری زۆرینەی ھاوپەیمانی، بۆ زۆرینەی ئۆرگانە گرنگەكانی ھەڵوەشاندنەوەی ھاوپەیمانی دەستیپێكردوە و ھەرئەوەش دواتر دەبێتە بڕیاری فەرمی و دەستووری ھاوپەیمانی.

دووەم: بەگوێرەی نەریت و پەیڕەوە باوەكانی حیزبایەتی، بڕیاری گۆڕینی ناو و بەرنامە و سەركردایەتی و ستراكچەری ھاوپەیمانی، وەك ھەر پارتێكی سیاسی، لەدەستی زۆرینەی دامەزرێنەران و ئەنجوومەنەكانی بەڕێوەبردن و گشتی دایە، بۆیە ئەوەی ئەمڕۆ لە ھەولێر ئەنجامدرا، تەنھا پەرچەكردارێكی نایاسایی و ناحیزبیە و ھیچ كاریگەریەكی لەسەر بڕیاڕی زۆرینەی ھاوپەیمانی نابێت، كە پێشووتر دەستیكردوە بەوەرگرتنی رێوڕەسمە سیاسی و یاسایی و دەستووریەكان بۆ دیاریكردنی چارەنووسی ھاوپەیمانی كەھەڵوەشاندنەوەیەتی، بەگوێرەی رێكارە داواكراوە حیزبی و یاساییەكان لەیاسای دامەزراندنی پارتە سیاسییەكانی عێراق .

سێیەم: ئەو 3 ئەندامەی دەستەی دامەزرێنەران، كە دیارە رێگای جیاوازیان ھەڵبژاردوە، ھیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین و بەڕێز و پێزانینەوە هاوكاریانین، بەڵام دەبوو ئەوان وەك زۆرینەی موتڵەق بڕیاریان لەچارەنووسی هاوپەیمانی نەدایە و لەچوارچێوەی مافی خۆیان دەستیان ببردایە بۆ دامەزراندنی قەوارەیەكی نوێ کە ئەوكات دەیانتووانی پشتیوانی ئەوانە بەدەستبهێنن، كە لە هاوپەیمانی خوازیاری درێژەپێدەری كاری سیاسین لەگەڵ ئەوان، نەك بەمجۆرە ئەوان مافی زۆرینە بەخۆیان بدەن، بۆیە داواكاریشین بەزوویی ئەو پێشێلكاریە راستبكەنەوە، كە لە كۆبوونەوەی ھەولێر تێیكەوتن و رێز لەبڕیاری زۆرینەی ھاوپەیمانی بگرن و دووربكەونەوە لە بەكارھێنانی ناو و لۆگۆی ھاوپەیمانی، كەپێشووتر بەزۆرینە و كەمینە، یەكلایی كراوەتەوە.

چوارەم: بەڕێزگرتن لە بنەماكانی ھاودیدبوون و ھاوڕێیەتیمان، ھیوای سەركەوتن بۆ «ھاوپەیمانی نیشتیمانی» وەك حیزبێكی سیاسی نوێ دەخوازین و بەڕوونی رایدەگەیێنین: كە ئەو حیزبە نوێیە، درێژكراوەی سیاسی و یاسایی و دەستووری ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری نییە، ئێمە لەو بارەوە بەگوێرەی دەستووری ھاوپەیمانی و یاسای ژمارە 36ـی پارتە سیاسییەكانی عێراق، پێشووتر بە زۆرینە بڕیارمانداوە كە ھاوپەیمانی وەك رەوتێكی سیاسی ھەڵدەوەشێنینەوە بۆیە لەو بارەوە ھەر ھەنگاو و كردار و گوفتارێك بەپێچەوانەی ئەوەوە پەسندكراو نابێت و رێكاری یاسایی و سیاسی بنەبڕی بەدوادا دێت.

ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری
9-11-2018


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

اكيد شيخان برادوستي | 07/11/2018 08:41:16 ص
خواي كه وره به به هةشتي بان و بةرينيان شاد بكه، بةراستي كةراساتة ئه مة انشاءالله هيج كورديك ئةو حالةته ي به سه ر نايه ته وه...
منداڵێکی دیکەی ماڵە سووتاوەکەی رانیە گیانیلەدەستدا
| 7/11/2018 | (1)
Azad Azad | 07/11/2018 07:15:45 ص
پیرۆز بێت له‌ رووداو به‌راستی شایانی هه‌مو خه‌ڵاتێكه‌ رۆڵی سه‌ره‌كی خۆی بینیوه‌ له‌ ئاستی كوردستانی و جیهانیدا به‌باشی، به‌تایبه‌تی رووداو ڕۆڵی...
Khoshi Tahir | 07/11/2018 07:51:44 ص
شايانيتى و ليى دةوةشيتةوة 👏 پيروزى خوى و تورى ميديايى رووداو بى 👍 چاومان رون
مەجید نیزامەدین گلی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی پێدەبەخشرێت
| 7/11/2018 | (3)
ali | 07/11/2018 07:10:18 ص
زور راسته‌ كه‌ركوك كه‌ره‌سته‌یه‌ خاكفروشان بازای پیده‌كه‌ن
كەركووك نە دڵ و نە قودسی كوردستانە
| 7/11/2018 | (1)
ره شید | 06/11/2018 12:39:17 م
کاک "هیمن" ی خوشه ویست و دلسوز پیم وابی پارتی ده بی زور به ووردی دیراسه تی حکوومه تی داهاتووی کوردستان بکاته وه و ئه م ویشه بابه تی په له کردن نییه...
پارتی دەبێ پەلە بکات
| 6/11/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فەیسبووک هۆکارێکی خەمۆکی گەنجانە 12 کاژێر لەمەو بەر |

فەیسبووک هۆکارێکی خەمۆکی گەنجانە

بەکارهێنەرانی فەیسبووک زیاتر تووشی خەمۆکی دەبن زۆرتر
توێژینەوە: ئەوانەی شەش کاژێر و کەمتر دەخەون تووشی وشکبوونەوە دەبن 11/11/2018 |

توێژینەوە: ئەوانەی شەش کاژێر و کەمتر دەخەون تووشی وشکبوونەوە دەبن

کەمخەویی کاری هۆرمۆنەکانی جەستە تێکدەدات زۆرتر
چەرەس دژی قەڵەوی و نەخۆشییەکانی دڵە 10/11/2018 |

چەرەس دژی قەڵەوی و نەخۆشییەکانی دڵە

رۆژانە بڕێکی کەمی لێبخورێت زۆرتر
0.171 seconds