وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

گوتەبێژی هاوپەیمانان بەئامانجكردنی خەڵكی مەدەنی لە موسڵ رەتدەكاتەوە

لەلایەن بژار حەکیم 10/1/2017
كۆنگرەی رۆژنامەڤانی شانەی راگەیاندنی هاوبەشی جەنگی

رووداو- هەولێر

گوتەبێژی هاوپەیمانان بەئامانجكردنی خەڵكی مەدەنی و شوێنە گشتییەكان لە موسڵ رەتدەكاتەوە و دەڵێت ئەو قسانە هەموویان دوورن لەڕاستییەوە و هەڵبەستراون.

رۆژی سێشەممە 10-1-2017، شانەی راگەیاندنی هاوبەشی جەنگی وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی بەرگریی عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان کۆبووەوە، دواتر کۆنفرانسێکی هاوبەشی رۆژنامەڤانییان سازكرد.

عەمید یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەدا رایگەیاند، لەدوای دەستپێكردنی قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، شەڕیان گواستووەتەوە ئەوبەری دیجلە و لە بەری رۆژئاواش بۆ راماڵینی داعش دەستیان بە هێرش كردووە.

گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان جەختی كردەوە، هێزە عێراقییەکان لە پێشڕەویدان و بەردەوام سەرکردە و چەکدارەکانی داعش دەكەنە ئامانج. ئاماژەی بەوەش کرد لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکاندا هاوئاهەنگییەکی زۆر باش لەنێوان هێزەکاندا هەیە و هاوکاری تەواوی یەکدی دەکەن.

لەبارەی شەڕی موسڵیش عەمید یەحیا رەسوڵ گوتی "هێزەکانی هاوپەیمانان هاوکارییەکی باشی هێزە عێراقییەکان دەکەن، سوپا و پێشمەرگەش هاوئاهەنگییەكی زۆریان هەیە، هێزەکانی حەشدی شەعبی و چەكدارانی هۆزەکانیش هەموویان لە شەڕی تیرۆر هاوكارن و زیانی زۆریان بە داعش گەیاندووە و زۆربەی گەڕەكەكانی موسڵ كۆنترۆڵ كراونەتەوە".

هاوكات جۆن دۆریان، گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەدا رایگەیاند، هاوپەیمانان لە شەڕی داعشدا زیاتر لە 5 هەزار بۆمبیان تەقاندوونەتەوە، وێڕای دەستخۆشی ئاماژەی بەوە كرد ئەو پێشکەوتنانەی بەدەستهاتوون بەهۆی ئازایەتی سەرجەم هێزە عێراقییەکان بووە.

گوتەبێژی هاوپەیمانان ئاماژەی بەوەشدا، لێکۆڵینەوەیان لەوەش کردووە کە دەڵێن بەهۆی هێرشەکانی هاوپەیمانان خەڵکی سڤیل و شوێنە گشتییەکان دەکرێنە ئامانج، ئەوانە هەموویان دوورن لەڕاستییەوە و قسەی هەڵبەستراون.

پەیوەست بە شەڕی موسڵ  گوتیشی "زانیاریمان هەیە چەکدارانی داعش لە موسڵ و شوێنەکانی دیکە خەڵک وەك  قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنن، هەروەها خۆیان لەنێو قوتابخانە و نەخۆشخانەکان دەشارنەوە بۆ ئەوەی خەڵک تووشی زیان بکەن".

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

نیشانەکردن : شەڕی_موسڵ
401 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ahmad | 24/04/2017 01:33:21 م
dast xosh
یارى شه‌تره‌نج له‌ كۆلیژ ده‌كرێت به‌ وانه‌
| دوێنێ کاژێر 11:40 | (1)
حه‌ مه‌ گراند | 24/04/2017 09:56:07 ص
به‌ خیر بگه‌ رییته‌ وه‌ !
سامان | 24/04/2017 11:48:17 ص
يه‌که‌م جاره ببيستم پياو بۆ هاتنه‌وه بۆ وڵاتی خۆی کێشه‌ی ڤيزه‌ی هه‌بێت !!! به‌تايبه‌تی که‌سێکی وه‌ك نه‌وشيروان خاوه‌نی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زنامه‌ی...
بەرپرسانی گۆڕان: نەوشیروان مستەفا لەم نزیكانە دەگەڕێتەوە
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Khoshi Tahyr | 24/04/2017 08:42:59 ص
چ زۆرە زەوی کشتوکااڵیمان زۆرە ، چ زۆرە ئاومان زۆرە و بە دیاری لۆ عیڕاق دەنێردرێ !! ، چ زۆرە گەنجی بێ ئیشمان زۆرە کە خەریکی نێرگلە کێشان و لە...
نرخی برنج لە بازاڕەکانی باشووری کوردستان بەرزدەبێتەوە
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
MAMKAK | 24/04/2017 06:33:08 ص
دەبێت نەخۆشخانەكە تۆڵەب دارايى نەخۆش بداتەوە نەك دكتۆر، ئەمە ياساى کانەدا و سەرجەم وڵتانى ئاوروپا و ئەمێركا و ئوستراليايە، دەبێت حەفتا هەزار دۆلارەكە...
پزیشكێكی ئوردنی چاوی ژنێكی كورد كوێر دەكات
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەنفلۆنزای باڵندە گەیشتەوە ئێران 4 کاژێر لەمەو بەر |

ئەنفلۆنزای باڵندە گەیشتەوە ئێران

230 پەلەوەر لەنێوبران زۆرتر
ڤاکسینی دژە مەلاریا لە ئەفریقا تاقیدەکرێتەوە 6 کاژێر لەمەو بەر |

ڤاکسینی دژە مەلاریا لە ئەفریقا تاقیدەکرێتەوە

دەبێتە یەکەم پێکوتەی رێگر لە نەخۆشییەکە زۆرتر
تەندوستی جیهانی: نزیکەی 20 ملیۆن منداڵ لە کوتان بێبەشن 8 کاژێر لەمەو بەر |

تەندوستی جیهانی: نزیکەی 20 ملیۆن منداڵ لە کوتان بێبەشن

لە هەفتەی جیهانیی کوتانداین زۆرتر
0.422 seconds