وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

ئەبو ئیزرائیل بۆ رووداو: هەر كەسێك هاوكاری داعشی كردبێت، هەڵدەواسرێت

لەلایەن هیوا حوسامەدین 10/1/2017
حەشدی شەعبی لە دووری چوار کیلۆمەتری له‌ تەلەعفەر سەنگەری لێدا

رووداو - موسڵ

حەشدی شەعبی هێزەکانی لە نزیک شارۆچكەی تەلەعفەر جێگیرکرد. ئەبو ئیزرائیل، فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌ی ئیمام عه‌لی حەشدی شەعبی-یش هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەكات و دەڵێت "ئەوانەی بە پێدانی پەرداخێك ئاویش هاوكاری داعشیان كردبێت، هەڵدەواسرێن".

حەشدی شەعبی لە شارۆچکەی تەلحیدی نزیک موسڵ، كە چوار کیلۆمەتر لە تەلەعفەر دوورە،   هێزەکانی جێگیرکرد و بەدوای تۆڵەدا دەگەڕێت لە داعش و لەو کەسانەش هاوکارییان كردووە.

ئەبو ئیزرائیل، فەرماندەی کەتیبەی ئیمام عەلی،‌ کە رۆڵێکی باڵای لە کۆنترۆڵکردنەوەی تکریت و پاراستنی حەرەمی زەینەبی کچی عەلی لە دیمەشق هەبووە، لە دووری چوار کیلۆمەتر له‌ تەلەعفەر سەنگەری لێداوە و دەستی بە مەشق و راهێنان بە چەکدارەكانی کردووە.

هاوشێوەی ئەو رۆژانەی لە زانکۆکانی بەغدا راهێنانی بە قوتابیان کردووە، ئەبو ئیزرائیل چەکدارانی كەتیبەكەی لە نزیک موسڵ کۆکردووەتەوە تاوەكو لەسەر تۆڵەكردنەوە لە داعش و دەست و پێوەندییەکانیان، رایان بهێنێت.

ئەبو ئیزرائیل بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "هەزار و 700 كه‌سی پاڵه‌وانی سپایكه‌ر و قوربانیانی كه‌ڕاده‌ ده‌بێت تۆڵه‌یان وه‌ربگرینه‌وه‌. هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ پێدانی په‌رداخێك ئاویش هاوكاری داعشیان كردووه‌، هیچ مه‌جالێكی تێدا نییه‌؛ ده‌بێت هه‌ڵبواسرێن و بكوژرێن".

لەبارەی سەربازگەكەیان لە ته‌لحید، ئەبو ئیزرائیل دەڵێت "ئێرە بووەتە سەربازگەیەکی گەورە بۆ چەکدارانی حەشدی شەعبی. زۆربەیان لە حلە، کەربەلا و نەجەفەوە هاتوون و ئامانجیان تۆڵەسەندنەوەیە".

قه‌یس حوسێنی، چه‌كدار له‌ سه‌رایه‌ی ئیمام عه‌لی حەشدی شەعبی دەڵێت "خەممان کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ نییە، بەڵکو بەدوای ئەوانەدا دەگەڕێین داعشیان هێنایە عێراق. ئه‌وانه‌ی رۆڵه‌كانی ئێمه‌یان كوشت. پشت به‌خودا تۆڵه‌یان لێده‌سێنینه‌وه".

ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان بوونەتە دەفتەری بیرەوەری ئەو هێزانەی پێیدا تێپەڕیون. لەسەر هەر دیوار و دەرگایەک، ناو و هێما و شوێنەواریان دەبیندرێن. خەڵكیش ترسیان هەیە و زۆرینەیان نەگەڕاونەتەوە ناوچەكانیان.

مه‌حموود جه‌بار، خه‌ڵكی موسڵ دەڵێت "خه‌ڵك ماندووه‌ و ئیمكانیه‌تی نه‌ماوه‌. بێ نان و ئاوین، هه‌موومان نه‌خۆشین. نازانین چی بكه‌ین. خانوومان خاپوور كراوه‌، هه‌موومان ده‌ترسین بۆیه‌ رامان كردووه‌ و هاتووینه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌".

له‌ دیوی رۆژئاواوە، حه‌شدی شه‌عبی ته‌نیا 11 گوندیان له‌ پێش ماوه تاوه‌كو بگەنە تەلەعفەر (گەورەترین شاری سوننەنشینی عێراق) و ئاڵای "یا عەلی" تێدا بەرز بكەنەوە.

داڕشتنەوە: حەكیم داود

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 23/07/2017 03:55:48 م
به‌ته‌ئگید ئێران عیراق داگیر ده‌كات شه‌ڕ و كوشتار و ماڵ وێرانی زۆر ده‌بێت ئه‌مانه‌ش قه‌ومی ره‌شی شیعه‌ ماڵیانم به‌قورگرت..!!!!!
عێراق و ئێران رێککەوتنێکی سەربازیی واژۆ دەکەن
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ئارام رسوڵ مامەند | 20/07/2017 09:05:09 م
دەست خۆش کاک ئاکۆ، وتارەکەت زۆر جوان و لە جێگای خۆیەتی، بەڕاستی ڕیفراندۆمی کوردستان بۆ سەربەخۆی تاقیکردنەوەیەکە بۆ هەمو جیهان و من پێم وایە کومەڵگای...
بژار | 23/07/2017 11:58:58 ص
ده‌ست خۆش!!! به‌ڵام من تێناگام كوردانی سوید ئیشو كاریان چیه‌ بۆ هه‌ڵوێستیان نیه‌؟؟؟؟ به‌ڵام لێیان ناگرم سۆسیال بدراگیان ده‌برێت بۆیه‌ هه‌ڵوێستیان...
حكومەتی سوێد دژی رای میللەتانە
| 19/7/2017 | (3)
Farhad Rashid
Farhad Rashid | 23/07/2017 10:56:17 ص
وةلا نازانم وةستانى مووجة بة مةفهومى ئيوة جؤنة بة سى رؤز مووجةى يةك دةزكايةك دابةش دةةكةن كار وا بروات تا دوو مانكى تر خةلك مووجةى ثى نادريت
وەزارەتی دارایی: بەهیچ شێوەیەک دابەشکردنی مووچە ناوەستێت
| دوێنێ کاژێر 08:40 | (1)
aland | 23/07/2017 09:41:41 ص
Dast tan khosh
ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی دژە خەڵەفان کاریگەری زەبر لەسەر مێشک کەمدەکاتەوە 4 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی دژە خەڵەفان کاریگەری زەبر لەسەر مێشک کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی ئێرانی دەریخستووە زۆرتر
رێکخراوە جیهانییەکان لەبارەی کۆلێرای یەمەن هۆشداریدەدەن 4 کاژێر لەمەو بەر |

رێکخراوە جیهانییەکان لەبارەی کۆلێرای یەمەن هۆشداریدەدەن

پێشبینیدەکرێ ئەمساڵ ریکۆردی جیهانیی بشکێنێ لە زۆرتر
خەمۆکی پێکهاتەی مێشک دەگۆڕێت 6 کاژێر لەمەو بەر |

خەمۆکی پێکهاتەی مێشک دەگۆڕێت

توێژینەوەیەکی بەریتانی دەریخستووە زۆرتر
0.204 seconds