وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

کۆسرەت رەسوڵ دەستپێشخەرییەک دەخاتەڕوو

لەلایەن عومەر شایان 10/1/2017
کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سكرتێری گشتی یەکێتی
کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سكرتێری گشتی یەکێتی

رووداو- هەولێر

کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سكرتێری  گشتی یەکێتی مەترسییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە جددی دەبێنێت و بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو مەترسییانەدا بە پێویستی دەزانێت "بەزووترین كات كۆبوونەوەی لوتكەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بە گشتی و بەتایبەتر پێنج لایەنە سەرەكییەكە سازبكرێت". 


لە بەشێکی دەستپێشخەرییەکەدا کە رۆژی سێشەممە 10-1-2017 بڵاوکرایەوە، کۆسرەت رەسوڵ عەلی داوا دەکات کۆبوونەوەی لوتکەی لایەنە سیاسییەکان بۆ دروستكردنی چەند دەستەیەك لە ئەندامانی مەكتەب سیاسی ئەو لایەنانە بێت بۆ گفتوگۆكردن،بە مەبەستی چارەسەری كێشەكان.

جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیێنێت: "ئەم دۆخە كاریگەری دەبێت لە بێ‌ هیوا كردن و كەمكردنەوەی متمانەی جەماوەر بە دامەزراوە شەرعییەكانی هەرێم و رۆڵی حیزبەكان، بۆیە ئەركی نەتەوەیی و ئەخلاقی سیاسی لەهەموو لایەكمان، بەتایبەت لەو لایەنانەی باڵادەستن، ئەخوازێت بەگیانی بەرپرسیارێتییەوە خۆمان ئامادەكەین بۆ قۆناغێكی نویێ".

دەقی دەستپێشخەرییەکەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی

واپێشبینی دەكرێت، ساڵی 2017 هاوكێشەی هێز بەهۆی كزبوون، یان تەواو بوونی جەنگی دژی داعشەوە گۆرانكاری بەسەردابێت، پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ جەنگی دژی داعش دەچێتە قوناغێكی ترەوە، گۆرانكارییەكان لەناوچەكە خێراتر دەبن، ململانێی هێزە گەورەكان لەناوچەكە چرتر دەبێتەوە. عێراق وەك براوەی جەنگ رۆڵی گەورەتر بەخۆی دەدات، هێزەكانی حەشدی شەعبی وەك هێزێكی فەرمی و خاوەن شەرعیەتی خۆیین، لەهەوڵی‌ فراوان بوونەوەدا دەبن، بەتایبەت لەناوچە كوردستانیەكان، هەموولایەك لەهەوڵی ئەوەدا دەبن سود لەگۆرانگارییەكان وەربگرن و خۆیان لەزیانەكانی بپارێزن.

ئەمرۆ ئیدارەی هەرێمی كوردستان و پەیوەندی لایەنە سیاسییەكان لەئاستێكدا نییە كۆدەنگی پێ‌ دروستبكرێت، ئەمە لەگەڵ ئەوەی ئەگەری ئەوە هەیە گۆرانكارییەكان كاریگەری نەخوازراویان بۆ سەر هەرێمی كوردستان هەبێت، خراپی باری ئابوری و دۆخی خراپی ژیان و گوزەرانیش دۆخی نائارامی و دڵەراوكێی لای هاوڵاتیان زیاتر كردوە، ئەم دۆخە كاریگەری دەبێت لە بێ‌ هیوا كردن  و كەمكردنەوەی متمانەی جەماوەر بە دامەزراوە شەرعیەكانی هەرێم و رۆڵی حیزبەكان، بۆیە ئەركی نەتەوەیی و ئەخلاقی سیاسی لەهەموو لایەكمان، بەتایبەت لەو لایەنانەی باڵادەستن، ئەخوازێت بەگیانی بەرپرسیارێتییەوە خۆمان ئامادەكەین بۆ قۆناغێكی نویێ‌، قوناغێك كە گیانی لێبوردەیی ڕۆلی خۆی بگێرێت لە چاو پۆشین لەهەر نیگەرانیەك كە لەرابردودا لەنێوان لایەنەكان رویداوە و بەمەرجی ئەوەی سود وەرگرین لەهەر كەموكورتیەك كە بونەتە هۆكار بۆ دروستبوونی ئەم بارە نا هەموارە، ئەم دۆخە لێمان دەخوازێت هەموومان پێكەوە بەرنامەیەك دارێژین، بۆ دروستكردنی گوتاری هاوبەش و بەرەورووبوونەوەی هەرئەگەرێكی مەترسیدار، بەرنامەیەك گیانی یەكتر قبوڵكردن لەناوماندا بچەسپێنێت و هەوڵەكان بەو ئاراستەیە بێت، جەماوەر لەگەڵ دامەزراوە شەرعییەكان و لایەنە سیاسییەكان، ئاشت بكاتەوە و ئومێد و متمانەیان بۆبگیرینەوە. 

دیارە بەبێ‌ دەستەبەركردنی دۆخێكی ئارام لەنێوان لایەنە سیاسییەكان، ئەستمەو گران دەبێت هەر هەنگاوێك بنرێت بۆ قوتاربوون لەم دۆخە چەقبەستوە، تەنانەت بەم حاڵەشەوە ئاسان نییە بچینە پای هەڵبژاردن و پێشكەشكردنی هەربەرنامەیەكیش بۆ چاكسازی و رێكخستنەوەی كۆمەڵگە ناتوانێت سەركەوتووبێت و ناتوانێت جەماوەر و هاوڵاتیان ئاشت بكاتەوە و بیانكاتە زامنی سەركەوتن.

پێشنیازەکان

رێكخستنەوەیی هەرێم و ئاشت كردنەوەی جەماوەر هەنگاوی عەمەلی و خێرا دەخوازێت، بۆ ئەو مەبەستە بەندە چەند پێشنیارێك دەخەمە بەردەم لایەنە سیاسییەكان، تا لەنزیككاتدا بتوانین بەهەموومان دۆخێكی تازە بهێنینە ئاراوە و ئەم دۆخەی ئێستا تێپەرێنین، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە بەزووترین كات: كۆبوونەوەی لوتكەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بە گشتی و بەتایبەتر پێنج لایەنە سەرەكییەكە سازبكرێت بۆ دروستكردنی چەند دەستەیەك لە ئەندامانی مەكتەب سیاسی ئەو لایەنانە بۆ گفتوگۆكردن، هەر دەستەیەك تایبەت بە پرسێك كۆبوونەوەكانیان سازبكەن بەمەبەستی چارەسەری كێشەكان و دروستكردنی هەماهەنگی لەسەر ئەم پرسانە و تاوتۆێكردنی پێویستیەكانی تێپەراندنی ئەم دۆخە نەخوازراوە چەقبەستوە.

پرسەكان: پرسی سەرۆكایەتی هەرێم - پرسی پەرلەمانی كوردستان - پرسی حكومەت - پرسی مووچە وبژێوی ژیان وخزمەتگوازریە بنچینەییەكان.

ئامانج لەكۆبوونەوەكان گەیشتن بەرێككەوتنی لایەنەكان بێت بۆ نەخشەرێگایەكی كاتی تاهەڵبژاردن و دۆزینەوەی رێگاچارەیەك، بۆ ئاشتكردنەوەی جەماوەر و چارەسەركردنی كەم و كورتیەكان  و رێكخستنەوەی دۆخی خراپی ئابوری و ئیداری هەرێمی كوردستان



ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

serwan | 16/01/2018 08:30:46 ص
xabat awha dabet
گوڵستان پەروەر: پارەی كۆنسێرتەكانمان بۆ پەكەكە بوو
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (1)
مدحت كاكه ى | 16/01/2018 12:41:39 ص
زور بيم ناخوشه با هه مو كورد به يه ك ليسته دا به زين به شه ر له كه ليان دوراين به سيا س سه تيش دوراين با به ده نكدان يه ك بين .
پارتی بە تەنیا بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات
| دوێنێ کاژێر 05:40 | (1)
كوشش | 14/01/2018 05:43:43 م
هه ر بزيت كاك ساماني هونه رمه ندي كورد و كوردوستان.. دل نيابه سه ره راي او هه موو بيلانه دوزمن كاريانه ي به رامبه ر نيشتيمانه كه مان و روله ده ربه...
Bilal kamaran | 15/01/2018 10:39:09 م
هەر بژیت
پەیکەرەکەی سامان هیدایەت لە نێوەڕاستی شاری مۆنهایمی ئەڵمانیا داندرا
| 14/1/2018 | (2)
قسه ره ق | 13/01/2018 08:05:52 ص
خودا ئاگادارو بیت متمانه ه هه یه که سه ر که وتو ده بن چونکه ده گه ل هه مو کوردکانی پارچه کانی تر جیوازیو له سه ر کوردایه تی خو هه یه چونگه خوتان...
نەریمان محمد | 15/01/2018 10:35:14 ص
ئەوەی تورکیا شەوو رۆژ دەیڵێت و دەیڵێتەوە ، زوڵم و تەعەدایەکی زۆر بێ مانایە و هەر هێرشێکیش بکات نارەوایەو هیچ شەرعیەتێک یان پاساوێکی مەعقولی نیە و هیچ...
ساڵح موسلیم لەبارەی هێرشکردنەسەر عەفرین هۆشداری دەدات
| 13/1/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خواردەمەنی سوێر، زیان لە مێشک دەدات 8 کاژێر لەمەو بەر |

خواردەمەنی سوێر، زیان لە مێشک دەدات

رۆیشتنی خوێن بۆ مێشک کەمدەکاتەوە زۆرتر
ئەو منداڵانەی هاوڕێکانیان گێچەڵیان پێدەکەن، لە داهاتوو دەرووندروست نابن 9 کاژێر لەمەو بەر |

ئەو منداڵانەی هاوڕێکانیان گێچەڵیان پێدەکەن، لە داهاتوو دەرووندروست نابن

خەمۆکی و هزری خۆکوژییان زۆرتر دەبێ زۆرتر
فشاری سەر فەرمانبەران، تووشی شەکرەیان دەکات 11 کاژێر لەمەو بەر |

فشاری سەر فەرمانبەران، تووشی شەکرەیان دەکات

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
0.547 seconds