وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

خاچی سووری نێودەوڵەتی سوپاسی هەرێمی کوردستان دەکات

لەلایەن سەرباز سیامەند 10/1/2017
مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و پیتەر ماورێر ، سەرۆكی كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور
مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و پیتەر ماورێر ، سەرۆكی كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور

رووداو- هەولیر

خاچی سووری نێودەوڵەتی سوپاسی هەرێمی کوردستان دەکات بەهۆی ئەوەی لەشەڕی داعش رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان گیراوە. سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: "کەسانێک کە شانەی نووستو و هاوکاری داعش بوون نابەخشرێن و هەمان چارەنووسی داعشیان دەبێت."


بەپێی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە 10-1-2017 مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە هاوینەهەواری سەلاحەدین پێشوازی لە پیتەر ماورێر سەرۆكی كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور و شاندێكی یاوەری كرد.

لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی رووداوە خێراكانی ناوچەكە و ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ و ئاوارەبوونی خەڵکی کرا. سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا " لە سەرەتای پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر کوردستان، کەسانێک کە شانەی نووستوی داعش بوون لەو ناوچانە بوونە هاوکاری داعش و لە پشتەوە خەنجەریان لە پێشمەرگەدا و بەو هۆیەوە زیانی زۆرمان بەرکەوت، بۆیە ئەوانە نابەخشرێن و چارەنووسیان هەمان چارەنووسی داعش دەبێت".

بارزانی لەبارەی رەوشی ئاوارەکان باسی لەوەکرد کە "سەرباری رەوشی خراپی ئابووری و نەبوونی هاوکاریی پێویست بۆ ئاوارەکان، کە بووەتە بارگرانییەکی زۆر بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام جێگەی شانازیە کە كوردستان بووەتە پەناگەی ئاوارە و نەتەوە و ئایینە جیاوازەكان و حكومەتی هەرێم بەهەموو توانایەك یارمەتی ئاوارەكان دەدات."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا کە "ئەوانەی حوکمی داعشیان قبوڵ نەکرد و هانایان بۆ کوردستان هێنا، دوای نەمانی هەڕەشەی تیرۆریستان و پووچەڵکردنەوە و لابردنی تەقەمەنی و بۆمبی چێندراو و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان، دەتوانن بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان".

بەپێی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، پیتەر ماورێر سەرۆكی كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور رایگەیاند: "تێدەگەین چەندە سەختە لە شەڕێکی لەوشێوەیەدا و لەگەڵ دووژمنێک کە رێز لە هیچ یاسا و بەهایەک ناگرێت، کەچی ئێوە بەردەوام ئاگاداری هێزەکانتان کردووەتەوە رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرن و ئەوە لای ئێمە جێگای سەرنج و رێز و پێزانینە."

پیتەر ماورێر گوتی، پێمانوایە هەرێمی کوردستان لەو رووەوە توانیویەتی لە ناوچەکەدا ببێتە نموونەیەکی باڵا و بۆ ئەوەش پیرۆزبایی لە بارزانی کرد کە لەکاتی شەڕیشدا بە رێنماییەکانی توانیویەتی ئەو پیگەیە بۆ هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکات.


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

عبدالله | 23/04/2017 08:55:04 ص
بيويستة تةنها بو كارمةندانى خاوةن بروانامة بكريتةوة جونكة سالانيكة خزمةت ئةكةن و بسبورن لة بوارةكانيان
Zozan | 23/04/2017 12:59:52 م
خو له که بو کج ده بێت و من په یمانگا ته واو کردوه
وەزارەتی ناوخۆ 300 دەرچووی زانکۆ و ئامادەیی دادەمەزرێنێت
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (2)
mamkak | 23/04/2017 09:08:35 ص
ئەمە توێكڵ نييە؛ ئەمە قەپێلكە چونكە توێكڵ بە کوردب دەکاتە (ناوك) واتا كڕۆكى ميوە.
ئالان داوود | 23/04/2017 11:38:29 ص
دەبێ توێکڵە هێلکەکەن لە سپێنەو زەردێنە پاکبکرێنەوە ئنجا بخرێتە ناو فڕنێك بۆ ماوەی ۱۰ تا ۱٥ خولەك بەپلەی گەرمی ۹۰ ، دوای ئەوە بیهاڕین و ببێتە ئارد....
چیدیکە توێکڵی هێلکە فڕێمەدەن؛ بیخۆن
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Aras Y | 23/04/2017 10:51:37 ص
وه‌رگرتنی ئه‌م باجه‌ چ سودێکی ده‌بێت بۆ فه‌رمانبه‌ره‌که‌ جارێ وه‌رن ئه‌مه‌ شی بکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌م خه‌ڵکه‌، وه‌ پێویسته‌ روونکردنه‌وه‌ی باش وه‌ له‌...
وەرگرتنی باجی كەسی لە کەرتی تایبەت بەشێوازی نوێ‌ دەستپێدەكات
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
بۆتان | 22/04/2017 06:40:01 م
ده ستان خوش روداو، به‌لام من پیم باشه‌ له‌ باتی وشه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، ته‌نها وشه‌ی (كه‌نداو) به‌كاربهینن. بو ئه‌وه‌ی بی لایه‌نی خوتان بپاریزن.
 رووداو لەسەر یەکێک لە گەورەترین کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا
| دوێنێ کاژێر 09:25 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە کوردستان کار بۆ رێکخستنی 7 کاژێر لەمەو بەر |

لە کوردستان کار بۆ رێکخستنی "دیداری پزیشکان" دەکرێت

بۆ گەنگەشەی گرفتەکانیان و چارەسەرکردنیان زۆرتر
پارتی و یەکێتی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان پێکدێنن 7 کاژێر لەمەو بەر |

پارتی و یەکێتی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان پێکدێنن

بەئامادەبوونی بارزانی کۆبوونەوە زۆرتر
هەڵەی تەندروستی و کەتنی سیستم 8 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵەی تەندروستی و کەتنی سیستم

لە دنیای پزیشكیدا شتێک نییە بەناوی گرەنتی زۆرتر
0.328 seconds