وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

ئەڵمانییەك 14 ساڵە لە گوندێكی باكووری كوردستان پەنابەرە

لەلایەن مەهدی موتلو 10/1/2018
 لە گەنجیدا دوو جار كەوتووەتە داوی ئەڤینی كچانی ئەڵمان، بەڵام ئەڤینەكەی تا سەر نەبوو
لە گەنجیدا دوو جار كەوتووەتە داوی ئەڤینی كچانی ئەڵمان، بەڵام ئەڤینەكەی تا سەر نەبوو

رووداو – مەدیاد

ئەگەر عەشق نەبووایە، رەنگە ئێستا هەڵمووت لە وڵاتەكەی خۆی، لە كارگەیەك یان كۆمپانیایەك یان فەرمانگەیەكی حكومەت ئەندازیار بووایە، بەڵام عەشق ئەوی دەربەدەر كرد و دواجار لە گوندێكی دوورەدەستی باكووری كوردستان گیرسایەوە.

هەڵمووت، پیاوێكی ئەڵمانە و تەمەنی 58 ساڵە. لە وڵاتەكەی خۆی كۆلێژی ئەندازیاری تەواو كردووە. لە تەمەنی گەنجیدا عاشقی كچێك دەبێ، بەڵام كچەكە لەگەڵی بەردەوام نابێ، بۆیە سەری خۆی هەڵدەگرێ و روو لە باكووری كوردستان دەكات، ئەو ئێستا لە گوندی حەسەنانی میدیات، لە دامێنی چیای جوودی لە گوندێكی ئاشوورییەكان نیشتەجێیە، سەرەتا گومانیان لێی هەبووە كە سیخوڕ بێت، بەڵام ئەوە چواردە ساڵە بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە وڵاتەكەی، شەقام و ماڵەكانی ئەو گوندە پاك دەكاتەوە.

هەڵمووت دەڵێت ئەو لە ئەڵمانیا ئەندازیارێكی باش بووە، لە گەنجیدا دوو جار كەوتووەتە داوی ئەڤینی كچانی ئەڵمان، بەڵام ئەڤینەكەی تا سەر نەبوو، ئەو كچەی دڵی بردبوو، دڵی شكاند و جێیهێشت. هەڵمووت دەڵێت دەنگێك پێیگوت ئەڤینی راستەقینەی تۆ ئەو كچە نییە، بۆیە سەری خۆی هەڵدەگرێ‌.

هەڵمووت لە دامێنی چیای جوودی لە باكووری كوردستان قسە بۆ (رووداو) دەكات و دەڵێت: "لە ساڵی 1984-1985 هەڵەیەكم لە ژیانی خۆمدا كرد، لەگەڵ كچێك ژیام، بەبێ هاوسەرگیری بەیەكەوە دەژیاین، بەڵام ئەو شتێكی دیكەی لەسەردا بوو، ئەگەر خودا ویستی لەسەر بووایە ئێستا منداڵم دەبوو، ئێستا چاوەكانیشم نابینن". هەڵمووت دەڵێ خودا رێگەیەكی لەبەر واڵا كرد و ئاراستەی كوردستانی كرد "هەرچەندە هاتنم بۆ ئێرە سەخت بوو، بەڵام خودا منی ناچاری ئەم چیا و چۆڵە كرد و ئێرە بووە چارەنووسی من".

دوای تەواوكردنی خوێندنەكەی و بێئومێدبوون لە دڵدارەكەی، روو لە باكووری كوردستان دەكات. ئەو دەڵێت "دوای ئەوەی خوێندنم تەواو كرد بە مۆتۆرسكیلێك رووم لەم ناوچە كوردیانە كرد. یەكەمجار كە هاتم هیچ شتێكم نەدەزانی و هیچ كوێیەك شارەزا نەبووم، هەموو شتێك، كتێبەكانیش لێرە هەمووی بە توركی بوون، گەیشتمە میدیات لەوێ بە ئاشووری قسەیان دەكرد، بە ئارامی و كوردی و توركی، هەستمكرد قسەكردن بە توركی لەو ناوچەیە كەمترە و زۆرتر بە كوردی قسە دەكەن".

هەڵمووت ئیدی لەم كێوانەی كوردستان گیرسایەوە، سەرەتا دەیەویست ئەو جوگرافیا و كۆمەڵگایە بناسێت، چونكە ئیدی ئەوێ‌ بووبووە وڵاتی ئەو، زۆرجار كەسی وا هەبوونە بەهەڵە لەو تێگەیشتوون و وایانزانیوە سیخوڕە.

هەڵمووت گوتی: "لەم ناوچەیەدا مۆتۆڕەكەمیان تێكدا، دەیانگوت هەموو شتێك ئێمەین، ئێمەین تۆ دەپارێزین، منیان بە دوژمنی كورد دەزانی و دەستگیریان كردم، بەڵام ئێستا هەندێكیان منیان خۆشدەوێ، یەكێك لەو كەسانەم لە ساڵی 2015دا بینییەوە، گوتی بمبوورە".

ئەو ئێستا لە گوندی حەسەنای دامێنی چیای جوودیە كە گوندی ئاشوورییەكانە، هاوینان چەند ماڵێكی بۆ دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بە یەكجاری دەستبەرداری گوندەكەیان نەبن، لەوێ‌ دەمێننەوە. هەڵمووت وەك دەروێشێك كارەكانی ئەوان رایی دەكات، هەندێكجار زبڵ و خاشاكی نێو گوندەكە كۆدەكاتەوە، ئاشووری و ماڵباتە كۆچەرییە كوردەكان بوونەتە دۆست و هاوڕێی، ئەو بە ئازادی خۆی دەسووڕێتەوە و پەیوەندی لەگەڵ دروستكردوون، ماوەی چواردە ساڵە هەرچوار پارچەی كوردستان گەڕاوە.

 هەرچەندە ئەو دۆستە كوردەكانی خۆی خۆشدەوێ، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێ چەند ئامۆژگارییەكم بۆیان هەیە: "تاوەكو ئێستا كورد زۆر دڵی بە دوژمنەكانی خۆی خۆشە، بەڵام بۆ خۆیان دوژمنی یەكدین و حەز بە لەناوچوونیان دەكەن، بەڵام ئومێدم هەیە كە كوردستان ئاوەدان ببێت".

هەڵمووت تێبینی كردووە هەموو گۆرانییە كوردییەكان لەسەر ئێش و ئازارن، دەڵێت ئیدی پێویستە گۆرانی بۆ كەیف و شادی بڵێن، ئەو لەنێو هونەرمەندە كوردەكان زیاتر حەز بە دەنگی شڤان پەروەر دەكات، بەڵام هەموو كاسێتەكانی شڤان پەروەری لێ سەندراونەتەوە.

 "شڤان پەروەر زۆر خۆشە، رەنگبێ رۆژێك گۆرانییەكی ئەویش بڵێمەوە، بەڵام توركەكان كاسێتەكانیان بردم و هەموو شتێكیان ون كردم، جارێكی دیكە كۆمنەكردنەوە".

گۆرگیسی هاوڕێی هەڵمووت لە گوندی حەسەنانە و ئاشوورییە، دوای ئەوەی زۆربەی ئاشوورییەكان گوندەكەیان بەجێهێشت و روویان لە ئەوروپا كرد، ئەو دەستبەرداری گوندەكەی نەبووە و ماوەتەوە.

گۆرگیس دەڵێت: "23 ساڵە گوند چۆڵ بووە، ئێمە ئێستا دێری گوند نۆژەن دەكەینەوە و هێشتا تەواو نەبووە، لێرە ئێمە ئازادانە بیروباوەڕی خۆمان دەردەبڕین و كاری خۆمان دەكەین".

گۆرگیس لەبارەی هاوڕێ‌ ئەڵمانەكەی دەڵێ: "هەڵمووت بۆ خۆی و گوندەكەیشی وەك دیارییەكی خودا وایە. زۆر دڵخۆشین لەگەڵ ئەو، رامان گۆڕیوەتەوە و بەیەكەوە دەردەدڵی زۆرمان كردووە، ئەو وەك مژدانەی مەسیحە بۆ خەڵكەكە".

هەڵمووت 14 ساڵە لە باكووری كوردستان دەژی، خۆی بە ئەندامێكی گوندی حەسەنەنان دەزانێ‌. لە گوندەكە زۆر ئاسوودەیە و هێشتا بیری لەوە نەكردووەتەوە بگەڕێتەوە ئەڵمانیا.

کۆمێنتەکان

 
Hazhar | 10/1/2018
Love you so much dear Halmot.
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Kan | 21/01/2018 02:02:06 م
ئيران ناچاره مل كجى كورد بيت ، چونكه زور له ق بوه
رووحانی بۆ نێچیرڤان بارزانی: دەبێت کوردی عێراق بگاتە مافە شەرعی و دەستوورییەکانی
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Haval | 21/01/2018 01:49:30 م
دەست خۆش بەڕاستی واقعیانە بوو من زۆر دڵنیام سەدامی دیکتاتۆر و قەزافی و عەلی عبدالله سالح و هاوشێوەکانی لەگەڵ دارودەستەکانیان هەمان گفتوگۆیان هەبووە...
خاوەنشكۆ
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 21/01/2018 02:49:54 ص
Dastxosh, pshtgiry ewa grnga bo dakoky krdn La mafy natawakaman La dzhi dagirkaran
 دژی هێرشکردنە سەر عەفرین لە پاریس خۆپیشاندان ئەنجامدرا
| دوێنێ کاژێر 10:31 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تەمەنی نەوجەوانی بۆ 24 ساڵی بەرزدەبێتەوە 16 کاژێر لەمەو بەر |

تەمەنی نەوجەوانی بۆ 24 ساڵی بەرزدەبێتەوە

"مرۆڤی ئێستا لە 10 ساڵی تاکو 24 ساڵی لە تەمەنی زۆرتر
قەڵەوی تووشبوونی خانمان بە شێرپەنجە 12 هێندە زیاددەکات 21 کاژێر لەمەو بەر |

قەڵەوی تووشبوونی خانمان بە شێرپەنجە 12 هێندە زیاددەکات

تووشبوونیشیان بە نەخۆشی دڵ پێنج هێندە زیاددەکات زۆرتر
نوێترین زانیاری لەبارەی عەفرین؛ هێرشی زەمینی دەستیپێکرد 21 کاژێر لەمەو بەر |

نوێترین زانیاری لەبارەی عەفرین؛ هێرشی زەمینی دەستیپێکرد

یەپەگە تێکشکاندنی هێرشێکی راگەیاند زۆرتر
0.141 seconds