وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

سێ منداڵ و باوکێک لە سلێمانی ژیانێکی سەخت بەڕێدەکەن

لەلایەن هاوکار یاسین 10/1/2019
کەم کەس لە سلێمانی هەیە ناوی موبارەک شەریفی نەبیستبێت

رووداو-سلێمانی 

سێ مناڵ و باوکێک لە سلێمانی ژیانێکی زۆر نالەبار و قورسیان هەیە، لە کەلاوەیەکدا دەژین بە ناچاری نەبێ شوێنی ژیان نییە. 


موبارەک شەریف، باوکی منداڵەکان لەڕووی دەروونییەوە ماندووە، نە ئیشی هەیە و نە کەسابەت، لەناو کۆمەڵگەیکیشدایە رۆژانە وەک خۆی دەڵێ گاڵتەی پێ دەکەن، بۆ پێکەنین و کاتبەسەر بردن سووکایەتی پیدەکەن. 

دایکی منداڵەکان سێ مانگ و نیوە رۆیشتووە ماڵ و منداڵی جێهێشتووە، دەڵێن لەبەر نەبوونی و گوشاری ئەو ژیانەی هەیانە ئیتر سەبری نەماوە. ئیستا ئەرکی قورسی مندالەکان لە سەر کچە گەورەکەیانە تەمەنی 14 ساڵە، رۆشنا داوای هاوکاریی لە هەرکەس دەکات کە ویژدان و ئینسانیەتی تێدایە، دەڵێ لە قوتابخانەش وازم هێنا هیچ کەس هاوڕێیەتیم ناکات، تەنیا کچێکی برادەرم لە مەکتەب هەبوو ئەویشیان لێ دوورخستمەوە پێم دەڵێن کچی مووبارەکە شێتی. 

موبارەک شەریف ئەو پیاوەی کەم کەس هەیە لە سلێمانی ناوی نەبیستبێت و نەیناسێت. ئەو پیاوەی لەگەڵ ئەحمەد کوڕەداوێ ناسناوی فەرماندەیان لەخۆیان ناوە و هەر بەو ناوەش خەڵک دەیانناسێت.

ئەو کە بووەتە مایەی دڵخۆشی و پێکەنین بۆ زۆر کەس بەڵام خۆی لە حاڵ و گوزەرانێکی ئەوەندە خراپدایە پێویستی بە ئاوڕلێدانەوەی خێرا هەیە. موبارەک و سێ منداڵەکەی لە ماڵێکی یەک ژووریدا دەژین، بەڵام ژیانێک کە ئاستەمە جگە لەمان کەس هەبێت پێی قایلبێت.

موبارەک شەریف دەڵێت: "ژیانمان زۆر ناخۆشە ئەوەی خەڵک نەمداتێ نیمانە بیخۆین، نە معاشێکم هەیە نە ئیشم هەیە و نە دینارێکم پێیە، هیچم نییە، خانووەکەمان زۆر خراپە و دڵۆپە دەکات خەریکە ئەڕوخێت بەسەرماندا، خۆشم شەکرەمە فشاری خوێنم هەیە جاری وا هەیە کەلەکەم زۆر ئەیەشێت جاری وا هەیە سەرم سووڕ ئەخوات ئەمخات با زەویدا، خەڵک زۆرخراپە لەگەڵمدا، قسەم پێ ئەڵین ئەچمە ناو بازاڕ گاڵتەم پێئەکەن و پێم پێئەکەنن".

سێ مانگ بەر لە ئێستا هاوژینەکەی بەهۆی خراپی گوزەرانەوە موبارەک و منداڵەکانی جێیهیشتووە، بۆیە کچەکەی لە خوێندن دادەبڕێت و ئێستا بوەەتە بەخێوکەری برا دوو ساڵانەکەی.

رۆشنا مووبارەک، کچی موبارەک شەریف دەڵێت: "بە دایکم ئەڵێم وەرەوە ئێمەش گوناحین، سێ مانگ و نیوە رۆشتووە بەسە ئیتر 
تاکەی، مامەکانم بە باوکم ئەڵێن تەڵاقی بە بەڵام کچی مامم ئەڵێت هەر دایکی خۆتان باشترە".

رۆشنا هەرچەندە هێشتا لە سەرەتای ژیانیدایە بەڵام دڵێکی هەیە پڕ لە خەم، لەلایەک خەمی حاڵ و گوزەرانیان و لەلایەکیش کە دەبینێت لەبەر تانە و تەشەر کەس ئامادە نییە هاوڕێشی بێت.

رۆشنا بە دەم گریانەوە دەڵێت: "پێم ئەڵێن کچی موبارەکی لێی ئەترسن ئەڵێن باوکت شێتە، لەمەکتەب رەفیقەکانم وام پێ ئەڵێن، هاوڕێیەکم هەبوو لە خوێندنگا ئەویشیان لێ کردم".

موبارەک لەناو خەڵکدا هەمیشە رووخۆش و دەم بە خەندە دەبینرێت بۆیە زۆرجار هەر خەڵکیش دەستی هاوکاری بۆ درێژدەکەن بەڵام کەم کەس ئاگاداری ئەوەیە هەموو پێکەنینێکی لەپێناو دەستکەوتنی بڕێک پارەدایە تاوەکو ژەمە نانێکی بۆ منداڵەکانی پێ دابینبکات.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
Rebwar | 11/1/2019
Dastxoshi La kanali rudaw akam, hiwadarm hardam keshay xalki hazhar Nishan jamawar u xerxwazu barprsakan bdat bo away hawkery kamdaramatan bkan
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| 19/1/2019 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات

ساڵانە رێگە بە 1500 پزیشكی بیانی دەدرێت زۆرتر
کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام 18 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام

کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت زۆرتر
0.641 seconds