وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ: دەستبەسەر چەكی بێ مۆڵەتی قورس ‌و مامناوەندا دەگرین

لەلایەن ئاسۆ سەراوی 10/2/2019
وەزارەتی ناوخۆ، وێنە؛ محەممەد شوانی - رووداو
وەزارەتی ناوخۆ، وێنە؛ محەممەد شوانی - رووداو

رووداو - هەولێر 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ‌ مۆڵەت دەركرد و رایگەیاند، جگە لە كڵانشینكۆڤ ‌و دەمانچە هەر چەكێكی قورس ‌و مامناوەند دەستیبەسەردا بگیرێت، لە رێگەی لیژنەیەكی تایبەتمەند و بە رێكارێكی یاسایی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت.

بەپێی ئەو نووسراوە کە ئەمڕۆ یەكشەممە 10-2-2019 دەرچووە و واژووی كەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی لەسەرە ئاماژە بەوەدراوە "دەستبەسەر هەموو جۆرە چەكێكی بێ‌ مۆڵەتی قورس ‌و مامناوەندا دەگیرێ‌ ‌و لەناو سەنتەری پارێزگا، قەزا ‌و شارۆچەكانیشدا ئەو چەكانەی رادەستدەكرێن یاخود دەستیان بەسەردا دەگرێت لە بنكەكانی پۆلیس‌ و ئاسایش كۆدەكرێنەوە دواتر بەپێی یاسا لە رێگەی لیژنەیەكەوە رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێن".



لە نووسراوەكەدا داوا لەو كەسانە كراوە كە دەمانچە ‌و كڵانیشنكۆڤی بێ‌ مۆڵەتیان هەیە "لەو بنكانەی كە چەكی قورس‌ و مامناوەندەیان لێكۆدەكرێتەوە مۆڵەت دەربهێنن".

لە نووسراوەكەدا ئەوەش روونكراوەتەوە ئەو بڕیارانە لە ماوەی شەش مانگدا جێبەجێ‌ دەكرێن.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

نیشانەکردن : وەزارەتی ناوخۆ , چەک
10350 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گۆڕان تەڵەکەی تەقاند 14 کاژێر لەمەو بەر |

گۆڕان تەڵەکەی تەقاند

هیچ پاساوێک بۆ یەکێتی نەماوەتەوە تا لەوە زیاتر زۆرتر
0.484 seconds