وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لە گەرمەسێر پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق سەنگەرەکان دیاریدەکەن

لەلایەن هەڵۆ محەممەد 10/2/2019
شاندێکی هێزەکانی عێراق دوو رۆژ لە ناوچەکە دەمێنێتەوە

رووداو - گەرمیان

بەرپرسانی وەزارەتەکانی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق لە میحوەری گەرمەسێر کۆبوونەوە و بڕیاریاندا پێنج لیژنە پێکبهێنن.

شاندی عێراق لە هەواڵگری، سوپا و پۆلیسی فیدراڵی پێکهاتبوون. دوای نزیكه‌ی دوو كاژێر كۆبوونه‌وه‌ بڕیار له‌سه‌ر پهێكهێنانی پێنج لیژنه‌ درا، ئەوەش بۆ رووپێویی و دیاریكردنی شوێنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ جۆراوجۆره‌كانی عێراق، کە ئێستا لە ناوچە کوردستانییەکاندا جێگیربوون.

بڕیاره‌ شاندەکەی عێراق بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ بمێنێته‌وه‌، به ‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ بەرپرسانی پێشمه‌رگه‌، شوێنی سوپا و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ خانه‌قین، گوڵاڵه،‌ قه‌ره‌ته‌په‌ تاوەكو قوریچای سه‌ر به ‌خورماتوو دیاریبكه‌ن.

شاندەکەی عێراق ئامادەنه‌بوون له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ‌و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان روونکردنەوە بۆ میدیاکان بدەن، بەڵام عەقید حەیدەر جەواد، ئەفسەر لە هەواڵگریی عێراق دەڵێت ''هاتووین بۆ بینینی خاڵی هاوبه‌ش و په‌ره‌پێدانی، نه‌كه‌می ده‌كه‌ینه‌وه‌ نه‌ زیادی ده‌كه‌ین".

لیوا محه‌ممه‌د روۆستەم، جێگری میحوه‌ری 2-ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دەڵێت ‌''هێزی هه‌ردوولامان ده‌چن سەنگەرەکانی پێشەوە و شوێنەکان به‌ هاوبه‌شی دیاریده‌كه‌ن".

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی پێشووی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بڕیار لەبارەی چەند خاڵێک دراون: یەكەم، كەمكردنەوە هێزەكانی هەردوولا. دووەم ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا، رووپێوی ناوچەكە لەسەر نەخشە و زەوی بۆ دیاریكردنی شوێنی هێزەكانی هەردوولا.

عه‌مید عیرفان حه‌مه‌ خان، جێگری لیوای 3ـی پیاده دەڵێت ‌'' ئه‌وه‌ی ده‌كرێت سه‌ره‌تایه‌كی باشه‌ بۆ گفتوگۆ و لێكتێگهی‌شتن، بەڵام ناکرێ هەموو شتێک بۆ میدیاکان باسبکرێت".


داڕشتنەوە: حەکیم داود


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گۆڕان تەڵەکەی تەقاند 14 کاژێر لەمەو بەر |

گۆڕان تەڵەکەی تەقاند

هیچ پاساوێک بۆ یەکێتی نەماوەتەوە تا لەوە زیاتر زۆرتر
0.422 seconds