وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

رزگار عەلی بەربژێری یەکێتی دەبێت بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک

لەلایەن هەردی محەممەد 10/2/2019
رێبوار تەها: پارێزگار پشتیوانی یەکێتی دەوێت بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت

رووداو - کەرکووک

رزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەربژێری حیزبەکەیەتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک و، لە کۆبوونەوەیەی ئەم هەفتەیەدا یەکێتی ناوەکەی بە پارتیی دیموکراتی کوردستان دەدات.

بەپێی ئەو رێکەوتنەی یەکێتی و پارتی کردوویانە، کۆبوونەوەکەی 18ـی مانگی ئەنجوومەنی پارێزگا دەکرێت. یەکێتی بەسوودوەرگرتن لە یەک پاکێجی پرسی حکومەت لە هەولێر و بەغدا و پارێزگای کەرکووک، داوای کردووە پارێزگارێکی یەکێتی دابنرێت، لە کۆبوونەوەی دووەمیاندا ناوی بەربژێرەکە دەخاتە بەردەم پارتی.

رێبوار تەها، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە (رووداو)ی گوت "پارێزگاری کەرکووک پشتیوانی یەکێتی دەوێ بۆ ئەوەی پارێزگارێکی باش و سەرکەوتوو بێت. لە چوار پارێزگای کوردستان دەبێ یەکێک لە پارێزگارەکانی لە یەکێتی بێت. ئێمە لەگەڵ نوێنەرانی تورکمان و عەرەب لە پەرلەمانیش قسەمان کردووە، ئەوانیش پێیان وایە ئایندەی کەرکووک لەلایەن هەموومان و پێکەوە بە ئیدارەیەکی هاوبەش بەڕێوەببرێت".

پارتی و یەکێتی ئەگەرچی تاوەکو ئێستا هیچ بەربژێرێکیان لە کۆبوونەوەکانیان هەڵنەسەنگاندووە،
بەڵام لای پارتی قبوڵکردنی هەر بەربژێرێک بەندە بە رەزامەندی لایەنەکانی دیکە و پەسەندبوونی لە فراکسیۆنی برایەتی و ئەنجوومەنی پارێزگا.

محەممەد خورشید، بەرپرسی لقی 3ـی پارتی دەڵێت "پارێزگار دەبێ کەسێک بێت کە فراکسیۆنی برایەتی و هەموو حزبه کوردستانییەکان بەتایبەتی لە کەرکووک قبوڵیان بێت، لەلای نەتەوەکانی دیکەش پەسندکراوبێت، چونکە پارێزگای کەرکووک تایبەتمەندی هەیە، نەتەوەکانی دیکەش لەوێ دەژین. یەکلانەبووەتەوە کە تەنیا یەکێتی کەسێک دەستنیشانبکات، ئێمە پێمان وایە کەرکووکییەکان یەکێک دەستنیشانبکەن باشترە لەوەی پەیوەست بێ بە حیزبێکەوە".

عەرەب ئەگەرچی تاوەکو ئێستا ناکۆکن لەگەڵ کورد سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا،
بەڵام لە هەر رێککەوتنێکی دیکە سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی پۆستەکان ئەوان زیاتر لەو پۆستانەیان دەوێ کە پێشتر هەیانبووە.

حاتم تائی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی عەرەبی دەڵێت "سەرۆکی ئەنجوومەن لە پێکهاتەی عەرەب بێت، مادام رێککەوتنی نوێ نەخشەکە بە تەواوی گۆڕانکاری بەسەردادێت. تاوەکو ئێستا نادیارە، باوەڕم وایە هەموو ئەم هەوڵانە سەرکەوتووبن، چونکە کاتی هەڵبژاردن زۆر نزیکە لە کۆتایی ئەمساڵ".

دیاریکردنی رۆژی 18ـی ئەم مانگە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا و رێککەوتنی هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق لە پێکهێنانی هێزی هاوبەش گەرمترین باسی خەڵکە، کورد لە هەموو پێکهاتەکانی دیکە زیاتر پەرۆشن گۆڕانکارییەکان بە ئاراستەی باشبوونی دۆخەکە و لە بەرژەوەندی ئەواندا بێت.




داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە

نەخۆشخانەکەیان چەندین پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە زۆرتر
جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین دوێنێ کاژێر 01:48 |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
0.234 seconds