وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

کات و شوێنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ناکۆکی لەسەرە

لەلایەن رووداو 10/2/2019
عەلی موفتی: کۆبوونەوەی ئەنجوومەن لە هەولێر ئەنجامی خەراپی لێدەکەوێتەوە

رووداو-هەولێر

کات و شوێنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و چۆنیەتی کاراکردنەوەی ئەنجوومەنەکە، مشتومڕی زۆری لەنێو لایەنەکانی کەرکووک دروستکردووە. 


پرسی کەرکووک و رێککەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر ئەو شارە ناونیشانی بەرنامەی ئەمجارەی رووداوی ئەمڕۆ بوو. بەرپرسێکی تورکمان پێیوایە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کە بڕیارە 18ی شوبات لەهەولێر بەڕێوەبچێت و لە شاری کەرکووک نەبێت ئەوا ئەنجامێکی خراپی بەدواوە دەبێت.

عەلی موفتی، گوتەبێژی پارتی تورکمان ئیللی عێراقی رایگەیاند: "ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ به‌دی بكرێت، به‌ڵام ده‌بینین هه‌ندێك لایه‌ن نیازیان خراپه‌ و ده‌یانه‌وێت پشێوی له‌نێو ریزی پێكهاته‌كانی كه‌ركووك دروستبكه‌ن ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ركووك به‌شێوه‌یه‌كی ئیفلیجكراو و په‌ككه‌وته‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئیداره‌یه‌ك هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ریش لێی رازی نین. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر نیاز هه‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ چاره‌ گونجاو و لۆژیكه‌كان بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تی راسته‌قینه‌ بۆ پارێزگای كه‌ركووك، ده‌بێ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌ پارێزگای كه‌ركووك بكرێت، نه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ كه‌ركووك سه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان نییه‌ به‌ڵكو سه‌ر به‌ حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌"

کەسایەتییەکی عەرەبی لە کەرکووک، بڕوای وایە دۆخی كه‌ركووك به‌ كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی باشتر ده‌بێت. ئیسماعیل حەدیدی، کەسایەتی عەرەبی لە کەرکووک دەڵێت: "ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌ هه‌ولێر ، لایه‌نه‌ عه‌ره‌بییه‌كان و توركمانه‌كان به‌شداریی نه‌كه‌ن. گرنگه‌ بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ له‌ كه‌ركووك بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شێك بڕه‌خسێت هه‌موو لایه‌نه‌كان و پێكهاته‌كان تێیدا به‌شدار بن. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌نێو خۆیاندا سازان بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر دۆخی جاران و كاروباره‌كانیشی كارا بكرێته‌وه‌. چونكه‌ دۆخی كه‌ركووك به‌ كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی باشتر ده‌بێت. به‌مه‌ش بڕیاری دروست ده‌درێت و هه‌موولایه‌نه‌كانیش به‌شدار ده‌بن له‌ بڕیاردان كه‌ خزمه‌ت به‌كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كان و داهاتوویان بگه‌یێنێت"

رێبوار تەها، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێیوایە دۆخی کەرکووک هیچ کات ئاسایی نەبووە تاوەکو ئەمڕۆ ئاسایی بێت. ئەو پەرلەمانتارەی کەرکووک، دەشڵێت، کەرکووک بووەتە قوربانی ملمڵانێی نێوان لایەنەکان و پارتی و یەکێتیش لەلایەکی دیکەوە.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت 11 کاژێر لەمەو بەر |

جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت

جەستەی ئالوودەبووە بە شەکر زۆرتر
نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن 15 کاژێر لەمەو بەر |

نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن

هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتی نییە بۆ پاراستنی ئەو زۆرتر
لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی 20 کاژێر لەمەو بەر |

لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی

داڕشتنەوەی پەیكەری حكومەتی خۆجێیی و كاراكردنی زۆرتر
0.36 seconds