وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

بۆ ڤالانتاین بە بەهای زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار گوڵ هاوردە دەکرێت

لەلایەن دڵنیا رەحمان 10/2/2019
خاوەن کێڵگەیەک دەیەوێ بە بەرهەمی ناوخۆ رێگە لە چوونەدەرەوەی پارە بگرێت

رووداو - هەولێر

لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی چەند وڵاتێکی دیکە لەگەڵ نزیکبوونەوەی رۆژی 14ی 2، ئامادەکاری بۆ ڤالانتاین دەکرێت، کە بە رۆژی خۆشەویستی ناسراوە.

لە رۆژانی پێش 14ی شوبات، لە بازاڕ و مۆڵەکاندا گوڵی رۆز و دیارییەکانی دیکەی تایبەت بە ڤالانتاین زیاتر دەبینرێن، چونکە بەشێک لە خەڵک لەو رۆژەدا گوڵی سوور بە دیاری بە خۆشەویستەکانیان دەبەخشن.

بەشێک لە گوڵی رۆز لە وڵاتانی ئیسپانیا، هۆڵەندا، ئێکوادۆر، ئێران و سریلانکاوە هاوردەکراون. تەنیا یەک بازرگان لە هەولێر 450 هەزار گوڵی رۆز و چەند جۆرێکی دیکەی گوڵی بۆ رۆژی ڤالانتاین هێناوە، کە وەک خۆی دەڵێت بەشێکیان هەناردەی ناوچەکانی دیکەی عێراقیش دەکەن. ئەو 450 هەزار گوڵە بایی 550 هەزار دۆلارە.

لە هەرێمی کوردستان سێ کۆمپانیای گەورە و زیاتر لە 10 سەرمایەدار گوڵ هاوردە دەکەن. ئەگەر ئەو سێ کۆمپانیایە بۆ رۆژی ڤالانتاین یەک ملیۆن و 350 هەزار گوڵ هاوردەی هەرێمی کوردستان بکەن، واتە یەک ملیۆن و 650 هەزار دۆلار لە هەرێمی کوردستان دەچێتە دەرەوە. 

خاوەنی کێڵگەیەک لە هەولێر، کە ساڵانی پێشوو لە دەرەوەی وڵات گوڵی رۆزی هاودەکردووە، ئێستا دەیەوێ لە کوردستان گوڵەکە بەرهەمبهێنێت و دەڵێت، دوای ساڵێک لە دروستکردنی ئەو کێڵگەیە لە 40%ی ئەو پارەیەیان بۆ دەگەڕێتەوە کە ساڵی پێشوو بۆ گوڵ چووەتە دەرەوە.

خاوەنی کێڵگەکە لە ساڵی 2017 بە بڕی زیاتر لە حەوت ملیۆن دۆلار 192 تۆن گوڵی هاودەکردووە. بەڵام ئەمساڵ بە بەرهەمهێنانی گوڵی ناوخۆیی هەم رێگەی لە چوونەدەرەوەی پارەی ناوخۆ گرتووە، هەمیش هەلیکاری بۆ 300 کەس دابینکردووە.



داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە

نەخۆشخانەکەیان چەندین پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە زۆرتر
جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین دوێنێ کاژێر 01:48 |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
0.234 seconds