وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کردنەوەی چەند پڕۆژەیەکی رێگاوبان لە گەرمیان

لەلایەن هەڵۆ محەممەد 11/3/2018
9933 ژمارەی بینین

رووداو - گەرمیان

رۆژی شەممە 10-3-2018 وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیانی كرد، چەند پڕۆژەیەکی کردەوە و به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژەی دیکەشی دانا. کە كۆی پڕۆژه‌كان گوژمه‌کانیان 260  ملیار دیناره‌. 

دەرباز کۆسرەت رەسول، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان لە سەردانەکەیدا  رێگای سه‌نگاو - سه‌رقه‌ڵای كردەوه. به‌ردی بناغه‌ی قۆناخی دوو - سێی رێگای كه‌لار - سلێمانیشی دانا.  هەروەها پردی شه‌هید حوسێن مه‌نسوری كردوه،‌ كه‌ درێژترین پردی باشووری كوردستان و عێراقه‌

پڕۆژەکان: 

پرۆژه‌ی رێگای شارۆچكه‌ی سه‌نگاو - سه‌رقه‌ڵا، درێژی رێگا‌كه‌ 80 كیلۆمه‌ترە و 40 ملیۆن دۆلاری تێچووه‌.

قۆناغی یه‌كه‌می جووتسایدكردنی رێگای كه‌لار - رزگاری، لە 95% كاره‌كانی ته‌واو بووه‌. درێژی رێگاكه‌ 8  كیلۆمه‌ترە و 12 ملیار دینار تێچوویه‌تی.

کارەکانی قۆناخی یه‌كه‌می رێگای كه‌لار - مه‌یدان كۆتاییهات. درێژی رێگاكه‌ 24 كیلۆمه‌تره و‌ 45 ملیار دیناری تێچووە‌.

به‌ردی بناغه‌ی قۆناخی دووه‌می جووتسایدكردنی رێگای مه‌یدان - گوندی تازه‌دێ دانرا. درێژی رێگاكه‌ 40 كیلۆمه‌ترە و 144 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە‌.

به‌ردی بناغه‌ی رێگای كه‌لار-  گوندی سه‌ید خه‌لیل دانرا. درێژی رێگاكه‌  17  كلیۆمه‌تره‌ و 1 ملیار و 250 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە ‌

درێژترین پرد له‌ سەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق له‌ كه‌لار كرایه‌وه. درێژی پرده‌كه‌ 1 كیلۆمه‌ترە و 8 ملیار دیناری تێچووە‌.
0.187 seconds