وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

یەكێتی داوای كورسییەكەی هەولێری لە پارتی دەكاتەوە

لەلایەن مەحموود یاسین کوردی 10/6/2017
هیوا جەوهەر قەهار لە تەمموزی 2016 وازی لە یەکێتی هێنا
هیوا جەوهەر قەهار لە تەمموزی 2016 وازی لە یەکێتی هێنا

رووداو- هەولێر

لە ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا، چەند كورسییەك كێشەیان لەسەرە، لە هەولێر یەكێتی داوای كورسییەكی خۆی لە پارتی دەكاتەوە. لە سلێمانیش حیزبی سۆسیالیست تاوەكو ئێستا كورسییەكەی خۆی لەگەڵ حیزبی شیوعی ئاڵوگۆڕ نەكردووە. لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكیش بەهۆی وازهێنانی چەند ئەندامێكی یەكێتی لە ئەنجوومەن، تای تەرازووەكە بەلای پارتیدا شكاوەتەوە.

كورسییەكەی هەولێر هی كێیە؟

رۆژی 31/5/2017 فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانیدا بەیاننامەیەكی سێ‌ خاڵیی بڵاوكردەوە، لە خاڵی دووەمی بەیاننامەكەدا داوای گەڕانەوەی كورسییەكەیانی لە ئەنجوومەنی پارێزگا لە پارتی كردووە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە "بەڕاشكاوانە نیگەرانیی خۆمان بە لایەنی مەعنی لە پارتی دیموكراتی كوردستان گەیاندووە. جەماوەر و دەنگدەرانی یەكێتی لە شاری هەولێری خۆشەویست دڵنیا دەكەینەوە كە بەهیچ شێوەیەك دەست لە مافە شەرعی و یاساییەكانی (ی.ن.ك) هەڵناگرین، هیوادارین برایانی پارتی بەزووترین كات وەڵامی ئیجابی ئێمە بدەنەوە و رەچاوی واقیعی سیاسی هەرێمی كوردستان بكەن، چونكە ئەم هەڵوێستە خزمەت بە گیانی پێكەوەكاركردن و دۆخی ئێستای كوردستان ناكات".

سەرەتای كێشەكە لە تەمموزی ساڵی رابردوو دەستی پێكرد كاتێك هیوا جەوهەر، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگادا 4506 دەنگی هێناوە، وازی لە فراكسیۆنی یەكێتی هێنا. بەوهۆیەشەوە ژمارەی كورسییەكانی یەكێتی لە شەش كورسییەوە، بوو بە پێنج.

رێباز بێركۆتی، سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە (رووداو)ی گوت :"لیستی هەڵبژاردن نیچمەكراوە بووە، هەر كورسییەكی ئەنجوومەن نرخی زیاتر لە 29 هەزار دەنگ بووە، ئەو بەڕێزە كەمتر لەو ژمارەیەی هێناوە، كەواتە ئەو دەنگە هی خۆی نییە، بەڵكو دەنگی یەكێتییە. لە مافی دەنگدەرانی خۆمان خۆش نابین، بۆیە داوامان لە برادەرانی پارتی كردووە مافی دەنگدەرانی یەكێتی بگەڕێننەوە".

پارتی: داواكەی یەكێتی سیاسییە نەك یاسایی

بەڵام كەنعان خەیلانی، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی ئەو داوایەی فراكسیۆنی یەكێتی قسەیەكی جیاواز دەكات "ئەو ئەندامەی پێشووی فراكسیۆنی یەكێتی نەبووەتە ئەندامی فراكسیۆنی پارتی و هیچ داوكارییەكی پێشكەش نەكردووە، بەڵكو وەكو ئەندامێكی سەربەخۆ لەنێو ئەنجوومەن كاردەكات و پەیوەندی بە فراكسیۆنی پارتییەوە نییە، گەڕانەوەی بۆ نێو پارتی لە دەرەوەی ئەنجوومەن بووە، بۆیە داوكارییەكەی فراكسیۆنی سەوز سیاسییە و پەیوەندی بە كاری ئەنجوومەنەوە نییە".

كەنعان خەیلانی هەروەها گوتی :"لە حاڵەتی دەستلەكاركێشانەوەی ئەو ئەندامە بە دەنگی یەك لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا، ئینجا فراكسیۆنی سەوز دەتوانێت كەسێكی دیكە بهێنێتە شوێنی، بەڵام ئەو ئەندامە هیچ داواكارییەكی بۆ دەستلەكاركێشانەوە لە ئەندامێتی ئەنجوومەن پێشكەشی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی پارێزگا نەكردووە".

هیوا جەوهەر، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر سەبارەت بەو كێشەیەی لەسەر كورسییەكەی ئەو دروستبووە، بە (رووداو)ی گوت: "ئەگەر كێشەی كورد لەسەر كورسییەك چارەسەر دەبێ‌، من وازی لێدێنم، بەڵام بە مافی یاسایی خۆمی دەزانم ئەو چوار ساڵەی خۆم وەكو ئەندامێكی ئەنجوومەن تەواو بكەم. ئامادەش نیم دەست لە كار بكێشمەوە، چونكە ئەندام و لایەنگری زۆربەی حیزبەكان دەنگیان بە من داوە".

هیوا جەوهەر رەتیكردەوە هیچ پەیوەندییەكی بە فراكسیۆنی زەردەوە هەبێ‌ و گوتی :"لەنێو ئەنجوومەن بە سەربەخۆیی ماومەتەوە، نەچوومەتە نێو فراكسیۆنی پارتی، بەڵام وەكو خۆم و بنەماڵەكەمان گەڕاوینەتەوە نێو پارتی، كاری ئەنجوومەن و یاسا لەگەڵ كاری سیاسی و حیزبی جیاوازە".

سێ‌ حیزب لەسەر كورسییەك پێكنایەن

هاوپەیمانی نیشتمانیی كوردستان كە بە لیستی سێ‌ حیزبەكە ناسراوە و پێكدێ لە سۆسیالیست، شیوعی و زەحمەتكێشان، لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا تەنیا یەك كورسی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییان بەدەستهێنا. فەرهاد تۆفیق لە پشكی سۆسیالیست بە 4275 دەنگ بووە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا. بەپێی رێككەوتنی نێوان ئەو سێ‌ لایەنە، هەر پۆستێكیان بەربكەوێت لە ئیدارەی پارێزگاكە، دەبێتە پشكی حیزبی زەحمەتكێشان، كورسییەكەی هاوپەیمانی نیشتمانیش لە ئەنجوومەنی پارێزگا، هاوشێوەی پۆستی پارێزگار، دوو ساڵ بە دوو ساڵ بۆ سۆسیالیست و شیوعی دەبێت، بەڵام كورسیە تاقانەكەی ئەو سێ‌ لایەنە ئێستا كێشەی تێكەوتووە.

فەرهاد تۆفیق، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (رووداو)ی راگەیاند: "من پابەندی رێككەوتنی ئەو سێ‌ لایەنەم، ئامادەبووم كورسییەكەم رادەستی برادەرانی حیزبی شیوعی بكەمەوە، ئەگەرچی من هێندەی هەر 25 كاندیدی لیستەكە دەنگم هێنابوو، بەڵام شێوازی مامەڵەی لایەنە سیاسییەكان، بە تایبەتی برادەرانی شیوعی جوان نەبوو، بەبێ‌ پرس و راوێژی من، نووسراویان بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كردووە و سەردانی ئەنجوومەنیان كردووە، لە كاتێكدا خۆم داوای بەخشینم پێشكەشی ئەنجوومەن كرد و چاوەڕێی رێوشوێنە یاساییەكانیان نەكرد".

فەرهاد تۆفیق كە ئەندامی سەركردایەتی حیزبی سۆسیالیستە، هەروەها گوتی: "جارێكی دیكە هەرسێ‌ لایەنەكە بە حیزبەكەی خۆشمەوە، نووسراویان بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەن كردبوو بۆ ئەوەی كەسێكی دیكە لە شوێنی من دابنێن. منیش هەڵوێستم وەرگرت و دەستلەكاركێشانەوەكەم كشاندەوە، ئیدی لەو رۆژەوە هەرسێ‌ لایەنەكە قسەیان نەكردووە".

لە كەركووك ئەندامە یەدەگەكان خەریكە تەواو دەبن

كێشە و ناكۆكی تەنیا لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان نییە، لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكیش هەمان كێشە  هەیە، لە هەڵبژاردنی 2005 لە كۆی 41 كورسی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لیستی برایەتی و پێكەوەژیان 26 كورسی هێنا، پارتی و یەكێتی هەر یەكەیان هەشت كورسی بەركەوت و كورسییەكانی دیكەش درانە حیزبە كوردستانییەكان و پێكهاتەی توركمان و كریستیان، بەڵام بەهۆی وازهێنانی بەشێك لە ئەندامانی یەكێتی، ئێستا هاوسەنگی لە ژمارەی كورسییەكان لە نێوان یەكێتی و پارتی تێكچووە. بە پەیڕەوكردنی ریزبەندی ناو و ژمارەی دەنگەكان ئێستا یەكێتی پێنج كورسی و پارتی 13 كورسی هەیە.

ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە لیستی برایەتی بە (رووداو)ی راگەیاند: "لەسەر گۆڕانكاری كورسییەكان كێشە هەبوو، بەڵام توانرا چارەسەر بكرێ‌، بەهۆی وازهێنانی هەندێك لە ئەندامان، لیستی برایەتی تەنیا نۆ ئەندامی یەدەگی ماوە، تاوەكو ئێستا ژمارەكەمان بووەتە 32 كەس، شەش لە ئەندامانی ئەنجوومەن كە لە پێكهاتەی مەسیحی بوون، یان ئەندامی پارتی بوون، بوونەتە ئەندامی ئەنجوومەن، بۆیە هاوسەنگییەكە تێكچووە". 

گوتیشی "بەپێی یاسا ناتوانرێت دەستكاری ریزبەندیی كورسییەكان بكرێت، چونكە كەسێك دەڕوات ئەندامێكی دیكەی لیستی برایەتی دێتە پێشەوە".


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

احمد حسن زێڕۆ | 19/07/2017 06:46:33 م
ده‌ستخۆش كاك ئاكۆ بۆ ئه‌م ووتاره‌ به‌نرخه‌ به‌بۆچوونی خۆم بۆچونی گشتی سوێد و میدیاو گه‌لی سوێد به‌مجۆره‌ نیه‌ كه‌ بالوێزه‌كه‌یان رای گه‌یاندووه‌ ،...
ئارام رسوڵ مامەند | 20/07/2017 09:05:09 م
دەست خۆش کاک ئاکۆ، وتارەکەت زۆر جوان و لە جێگای خۆیەتی، بەڕاستی ڕیفراندۆمی کوردستان بۆ سەربەخۆی تاقیکردنەوەیەکە بۆ هەمو جیهان و من پێم وایە کومەڵگای...
حكومەتی سوێد دژی رای میللەتانە
| 19/7/2017 | (2)
omedxalid | 20/07/2017 03:46:21 ص
کاره کی چاک و پئویسته بلام نرخه که ی یکجار زوره
ZaNa KuRDi | 20/07/2017 04:44:45 م
بةراستي ئةمة شتيكي جاكة بؤ ئةم ولاتةي ئيمة دةست خؤشتي لة كشتان ئةكةم دةست خؤشي لةو كةسةش ئةكةم كة بيرؤكةي ئةم برؤزةيي دانا بةلام گةر بيريك لة...
ڤیدیۆ؛ بە هەلیکۆپتەر گەشتی شارەکانی کوردستان بکە
| 19/7/2017 | (4)
Azad Azad | 20/07/2017 03:47:16 م
كورد ده‌ڵێت ئه‌مانه‌ ده‌یانه‌وی ماسی له‌ روبار بگرن قوله‌ پاشیان ته‌ڕ نه‌بێت....!!!
مەلا بەختیار: ئێران گشتپرسی رەتکردەوە و ئێمە داکۆکیمان لێکرد
| 20/7/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە رووسیا دژە زیندەیەکی بەهێز درووستدەکرێ 6 کاژێر لەمەو بەر |

لە رووسیا دژە زیندەیەکی بەهێز درووستدەکرێ

تایبەتمەندی دژە زیندە و دژە ئۆکسێنی هەیە زۆرتر
داعش ژمارەیەک ئافرەتی رفێندراو لە حەویجە مەزاد دەکات 8 کاژێر لەمەو بەر |

داعش ژمارەیەک ئافرەتی رفێندراو لە حەویجە مەزاد دەکات

سەرەتای ئەم مانگە لە گوندێکی باشووری موسڵ رفاندنی زۆرتر
هۆشیار زێباری: جیا لە ئێران هیچ وڵاتێک دژی گشتپرسی نییە 8 کاژێر لەمەو بەر |

هۆشیار زێباری: جیا لە ئێران هیچ وڵاتێک دژی گشتپرسی نییە

"بەهیچ جۆرێک دواناخرێت" زۆرتر
0.297 seconds