وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

زەوی دەشتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان حەوت سانتیمەتر رۆچوونە

لەلایەن رووداو 11/7/2018
رۆچوونی زەوی هەڕەشەیە لەسەر کشتوکاڵی رۆژهەڵاتی کوردستانە

رووداو - هەولێر 

رێکخراوی زەویناسی ئێران رایگەیاند، زۆربەی دەشتەکانی رۆژئاوای ئەو وڵاتە کە تەواوی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەخۆدەگرێت، تووشی رۆچوونی زەوی بوونە و زیاتر لە حەوت سانتیمەتر رۆچوونە.

بەرپرسێکی ئەو رێکخراوە دەڵێت، رۆچوونی زەوی قۆناخی کۆتایی لەنێوچوونی خاکە و لەم حاڵەتەدا چیدیکە ئاوە ژێرزەوییەکان ناژێنەوە.

کەمی بارینەکان و بەکارهێنانی زۆری ئاوە ژێر زەوییەکان هۆکاری سەرەکی رۆچوونی دەشتەکانن، دەشتەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان گرینگترین زەوییە کشتوکاڵییەکان لەخۆدەگرن و بە رۆچوونیان، چیدکە کەڵکی کشتوکاڵیان نامێنێت.

لە پارێزگای ئیلامیش رەوشی هەندێ لە دەشتەکان لە ئاستی قەیران دایە، بوونی زیاتر لە هەزار و 700 بیری ئاو دۆخی ئەم دەشتانەی ناسکتر کردووە. بەڵام کێشەی جیدیتر لە رۆچوون لە ئیلام مردنی خاکە، کە بەگوتەی محەممەد تۆراب میری، سەرۆکی رێکخراوی کشتوکاڵ، بەهۆی لەنێوچوونی گژوگیا و کەمبوونەوەی ئاوە ژێرزەمینییەکان، خاک و خۆڵەکەی با هەڵیدەگرێ و دەیبات.

ئەو دەشتانەی لەگەڵ ئەم دیاردانەدا بەرەوڕوو دەبن، چیدیکە بەکاری کشتوکاڵ نایەن، ژیان لەواندا زەحمەت دەبێت. بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم رەوشە دەبێت لە هەموو بوارەکاندا دەست بە بەکارهێنانی ئاوەوە بگیرێ. 

پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 



ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ساڵی رابردوو لە ئینگلتەرا سەدان هەزار کەس وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە 4 کاژێر لەمەو بەر |

ساڵی رابردوو لە ئینگلتەرا سەدان هەزار کەس وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە

"ساڵی 2030 بەریتانیا لە جگەرەکێشان رزگاردەکەین" زۆرتر
لە نەیجیریا نزیکەی 100 کەس بە کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە 13 کاژێر لەمەو بەر |

لە نەیجیریا نزیکەی 100 کەس بە کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە

زیاتر لە 3000 حالەتی کۆلێرا تۆمارکراون زۆرتر
 تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی سیل لە جیهاندا کەمیکردووە 14 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی سیل لە جیهاندا کەمیکردووە

سیل بە نەخۆشییە هەوکردنە بکوژەکە دادەندرێت زۆرتر
0.453 seconds