وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

داوادەکرێت نێچیرڤان بارزانی هەوڵی بەگەڕخستنەوەی پرۆسەی ئاشتی بدات لە تورکیا

لەلایەن ماشەڵڵا دەکاک 12/7/2018
پارتەکانی باکووری کوردستان: پەیوەندیی گەرمی نێوان هەولێر و ئەنقەرە کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر پرسی کورد لە باکووری کوردستان

رووداو-ئامەد

لە باکووری کوردستان داوا دەکرێت سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی خۆی بخاتەگەڕ بۆ بەگەڕخستنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا. هەروەها لە باشووری کوردستانیش داوادەکرێت حکومەتی تورکیا رازی بکات بە کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕۆی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا.


لەماوەی رابردوو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەوڵیداوە بە دیپلۆماسییەت و پەیوەندییەکانی خۆی، هەموو ئەو گرژییانە خاوکاتەوە کە لەنێوان تورکیا و هەرێمی کوردستاندا دروست بوون و پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەکان بخاتەوە سەر رێچکەی خۆی، هاوکات حکومەتی تورکیا رازی بکات ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا بکاتەوە. 

لە باشووری کوردستان دوای ئەوەی تورکیا بڕیاریدا بە کردنەوەی کایەی ئاسمانی خۆی بەڕووی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند ئەو بڕیارە تەنیا بۆ تورکیایە و سلێمانی ناگرێتەوە بەهۆی ئەوەی وەک ئەوان دەڵێن"هاوکارییەکانی نێوان پەکەکە و یەکێتی". دەسەڵاتدارانی ئیدارەی خۆجێی سلێمانی لە پارێزگار و هەروەها مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەو تۆمەتانەی تورکیا رەتدەکەنەوە و چەندینجار داوایان لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، هەوڵبدات بە کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی، کە کاریگەرییەکی زۆری کردووەتەسەر ئابووری ئەو پارێزگایە بە پارێزگای هەڵەبجەشەوە.

لە باکووری کوردستانیش پارتەکانی ئەو بەشەی کوردستان، ئومێدیان بە سەرۆکوەزیرانی کوردستان هەیە رۆڵی خۆی بەکار بێنێ بۆ دوبارە بەگەڕخستنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا. ئەوان پێیانوایە داوەتکردنی سەرۆکوەزیرانی کوردستان بۆ ئەنقەرە، دەستپێکی پرۆسەیەکی نوێیە لە پەیوەندییەکانی هەولێر و ئەنقەرە و نزیکبوونەوەی باشووری کوردستان و تورکیا، کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر چارەسەرکردنی پرسی کورد لە باکووری کوردستان.

سەرۆکی گشتی پەدەکە باکوور، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا لەدوای گشتپرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان وەک قۆناخێکی نوێ دەبینێت. سەرتەچ بوجاک پێیوایە پەیوەندییەکی گەرمی نێوان هەردوولا، کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر پرسی کورد لە باکووری کوردستان.

سەرتەچ بوجاک سەرۆکی گشتی پەدەکە باکوور، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەگەر پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا وەک دوو دراوسێی یەکدی باشتر ببێت، دۆخێکی ئەرێنی لەسەر پرسی کورد لە باکووری کوردستان دروست دەبێت. دەبێت ئاکپارتی بە سەرۆکایەتی رەجەب تەییب ئەردۆغان، بگەڕێتەوە بۆ سەر سیاسەتی ئاشتی و دیموکراتی و دەبێت بۆ گەلی کورد چارەسەرێکی سیاسی پێکبهێندرێت".

پارتی سۆسیالیستی کوردستان سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ تورکیا وەک دەستپێکی پرۆسەیەکی نوێ دەبینێت، ئەو پێیوایە هەولێر و ئەنقەرە چەندە لە یەک نزیک بن، چارەسەری پرسی کورد لە باکووری کوردستان ئەوەندە ئاسان دەبێت.

مەسعود تەک، سەرۆکی گشتی پارتی سۆسیالیستی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بێگومان دەستپێکردنی نەرمی نواندن لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا شتێکی باشە. ئێمە پشتگیریی ئەو نەرمی نواندنە دەکەین. هاتنی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا دەبێتە هاوکاریی و رێخۆشکەرێک بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بە رێگەی دیالۆگ و ئاشتی". 

پارتی ئازادی کوردستان پاک، داوا دەکات پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا وردتر ببێت و وردتربوونی پەیوەندییەکان دەبێتە هۆی ئەوەی لە باکووری کوردستانیش دۆخەکە هێور ببێتەوە.

هەنیف توران، ئەندامی دەستەی ناوەندی، پاک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەگەر لەنێوان باشووری کوردستان و تورکیا پەیوەندییەکی گەرموگوڕ هەبێت، باوەڕم وایە ئەو گەرموگوڕییە 100% کاریگەریی لەسەر دۆخی باکووری کوردستانیش دەبێت و لە پەیوەندیی نێوان کورد لە باکووری کوردستان و حکومەتی تورکیا، هێوربوونەوەیەک دروست دەبێت".

لەدوای ئەوەی پارتی داد و گەشەپێدان ئاکپارتی، دەسەڵاتی لە تورکیا گرتە دەست، پەیوەندی نێوان هەولێر و ئەنقەرە گەرموگوڕتر بووە. لەو ماوەیەدا بەهەوڵی سەرکردایەتی باشووری کوردستان چەندینجار پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا دەستیپێکردووە، بەڵام لە 2015 پرۆسەی چارەسەریی لە تورکیا دوای ئەوەی شەڕ و پێکدادان لەنێوان پەکەکە و سوپای تورکیا دەستیپێکرد، تێکچووە و تاوەکو ئێستاش نەگەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی خۆی. 

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە نەیجیریا نزیکەی 100 کەس بە کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە 9 کاژێر لەمەو بەر |

لە نەیجیریا نزیکەی 100 کەس بە کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە

زیاتر لە 3000 حالەتی کۆلێرا تۆمارکراون زۆرتر
 تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی سیل لە جیهاندا کەمیکردووە 10 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی سیل لە جیهاندا کەمیکردووە

سیل بە نەخۆشییە هەوکردنە بکوژەکە دادەندرێت زۆرتر
0.953 seconds